كه‌سكێ -KDP.info- پێشمه‌رگه له دوێنێوە تا ئه‌مڕۆ گورزێكی گورچكبڕی له میحوه‌ری زوممار له داعش وه‌شاند و، به جارێ 100 تیرۆریستان كوشتووه؛ لاشه‌ی 60 داعش له مه‌یدانی شه‌ڕدا كه‌وتوون.
عه‌مید (سه‌بری عه‌ره‌ب) فه‌رمانده‌ی سوپای 4ـی فه‌رمانده‌یی دهۆكی هێزی پیشمه‌رگه به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ماوه‌ی دوو شه‌وه تیرۆریستانی داعش ده‌یانویست خۆیان نزیك بكه‌نەوە له سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه؛ ئه‌وه بوو به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه تیرۆریستانی داعش هاتنه پێش له سه‌ربازگه‌ی كه‌سكێ و، گوندی كارێزی میحوه‌ری زوممار، به‌ڵام نه‌یانتوانی هێرش بكه‌ن؛ ویستیان پاشه‌كشه بكه‌ن و ڕابكه‌نەوە به‌ڵام هه‌رزوو هێزه‌كانی پیشمه‌رگه توانیمان ڕاویان بکەین و، زیانێكی زۆر گه‌وره‌ش له تیرۆرستان بده‌ین؛ تا سه‌عاتی هه‌شت شه‌ڕه‌كه به‌رده‌وام بوو، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانانیش گه‌یشتن و ده‌ستیان به بۆردومانی تیرۆریستان كرد."
عه‌مید (سه‌بری) گوتیشی: "لاشه‌ی زیاتر له 60 تیرۆریستی داعش له مه‌یدانی شه‌ڕدا جێ ماوه و، ده‌توانم بڵێم زیاتر له 100 تیرۆریستی داعش كوژراوه و، چه‌ندین چه‌كوته‌قه‌مه‌نیشیان لێ جێ ماوه.
نه‌شوان به‌رزنجی-رابین شێروانی