هه‌ولێر-KDP.info- وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورییی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى ته‌ممووزی به‌م شێوه‌یه ڕاگه‌یاند.
ڕۆژی دووشەممە 2 / 11 / 2015 مووچەی هەردوو وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان، كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان، زیندانیی سیاسی.
ڕۆژی سێشەممە 3 / 11 /2015 مووچەی هەردوو وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، دەرماڵەی كۆمەڵایەتی.
ڕۆژی چوارشەممه و پێنجشەممە 4 و 5 / 11 / 2015 مووچەی خانەنشی بێشمەرگە و شارستانی، هەرسێ سەرۆكایەتیی هەرێم و پەرلەمان و ئەنجوومەنی وەزیران.