سلێمانی-KDP.info- نووسه‌ر و ڕۆشنبیری دیاری سلێمانی(رامیار مه‌حموود) باوه‌ڕی وایه، هاتنه سه‌ر شه‌قام و به‌لاڕێدابردنی گه‌نجانی خۆپێشانده‌ر، كه دواجار په‌لاماری باره‌گا ده‌ده‌ن و، به‌رد ده‌وه‌شێنن و ده‌سووتێنن، به‌ره‌نجامی گوتاری (ڕێبین هه‌ردی) و هاوشێوه‌كانی خاوه‌ن ئه‌م گوتاره ئیعلامییهن.
ئه‌م ئێواره‌یه و له به‌رنامه‌ی تاوتووی ئێن ئاڕ تیدا، كه هه‌ریه‌كه له(ڕێبین ئه‌همه‌د هه‌ردی)، (ڕامیار مه‌حموود) و (زانا ڕه‌ووف) تێیدا به‌شدار بوون، (ڕێبین هه‌ردی)ی ناسراو به ڕاوێژكاری (نه‌وشیروان مسته‌فا)، گوتی، ئێستا كاتی هاتووه ئێمه هه‌رێمی خۆمانمان هه‌بێ و، ئێ خۆ ئێمه هێشتا هه‌ر سه‌ر بهعێراقین و، با ئه‌وانه‌یشی كه (بارزانی)یان ده‌وێ و ده‌یانه‌وێ هه‌ر سه‌رۆك بێ، با هه‌رێمی خۆیان هه‌بێ.
ئه‌و زیاتر ده‌ڵێ، چیدی پێكه‌وه هه‌ڵناكه‌ین و به‌هه‌رێمكردنی سلێمانی، باشترین ڕێگه‌چاره‌یه بۆ ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا.
(هه‌ردی) كه ڕاوێژكاری ڕێكخه‌ری گردهكهیه، دووپاتی كرده‌وه، ئه‌م دۆخه چاره نابێ تا كار بۆ به‌هه‌رێمكردنی سلێمانی نه‌كرێت، چونكه به‌ر به‌و هێرشانه ناگیرێ كه ده‌كرێنه سه‌ر پارتی.
هه‌ربۆیه (ڕامیار مه‌حموود) وه‌ها وه‌ڵامی دایه‌وه، كه ئه‌وه گوتاری تۆ (ڕێبین) و هاوشێوه‌كانی ئێوه‌ن لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ن به گژ یه‌كدا و، ئاخر ئه‌م گوتاره ئیعلامییهتانه، هانده‌رن باره‌گاكانی پارتی بسووتێنرێن و پارتی له سلێمانی وه‌ده‌رنێن. ئه‌وه‌ی كه ئێستایش ده‌یبینین، به‌ره‌نجامی ئه‌م كار و كرده‌وانه‌ن.