رۆژئاوای كوردستان-KDP.info- سه‌رچاوه‌یه‌ك له رۆژئاوای كوردستان رایگه‌یاند "دوێنێ لاهوور شێخ جەنگی بەرپرسی دەزگای زانیاری رایگەیاندبوو کە 120 تەن چەک وتەقەمەنییان به شێوەی راستەوخۆ بۆ شەڕڤانانی رۆژئاوا ناردووە. ئه‌م بانگه‌شه‌ی هیچ بنه‌مایه‌کی نییه و هیچ بارێکی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نییان پێ نه‌گه‌یشتووه ".
سه‌رچاوه‌یه‌ك له رۆژئاوای كوردستان كه نه‌ویست ناوی ببرێت به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، دوێنێ لاهوور شێخ جەنگی بەرپرسی دەزگای زانیاری رایگەیاندبوو کە 120 تەن چەک وتەقەمەنییان به شێوەی راستەوخۆ بۆ شەڕڤانانی رۆژئاوا ناردووە. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە رۆژئاوا ڕایگەیاند که ئه‌م بانگه‌شه‌ی هیچ بنه‌مایه‌کی نیه و هیچ بارێکی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نییان پێ نه‌گه‌یشتووه .
ئه‌م سه‌رچاوه‌یه ئاشکرایکرد که ئه‌وان هیچ جۆره هاوکارییه‌کی سه‌ربازییان له لاهوره‌وه پێ ناگات و ئه‌م کاره ئه‌رکی لاهور نیه، چونکه ئه‌و ئالیته‌ی دانراوه له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و دووره. سه‌رچاوه‌که ڕوونیکرده‌وه که له‌م رۆژانه هاوپه‌یمانان له رێگه‌ی ئاسمانیەوە 120 تەن تەقەمەنییان بە سنووری حەسەکە گەیاندووە، بەڵام تەنیا یەک فیشەک بە شەڕڤانان نەدراوە بەڵکو گشتی بۆ چەکدارکردنی عەشایری عەرەبی بووە دژ بە داعش و ئەم چەکدارانەش وەک چەکدارانی سەر بە ئۆپۆزسیۆن لە لایەن هاوپەیمانان مامەلەیان لەگەل دەکرێت.