سلێمانی-KDP.info- له 9-10-ی 2015 تا ئه‌مڕۆیشی له‌گه‌ڵدابێ، ده‌ستێك كه له‌گردی زه‌رگه‌ته‌وه (گۆڕان) راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتیی تاقمێكی كرد(كه له هه‌ڵسوراو و لایه‌نگرانی پێك هاتووه) بۆ نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌گێڕی و سووتاندنی باره‌گاكانی پارتیی دیموكراتی كوردستان و، له‌باربردنی ئه‌زموونی هه‌رێم و، وێرانكردنی نیشتیمان و شێواندنی سیما و ناووبانگی هه‌رێم. به وێنانه‌وه دیاره كه، چه‌نده بێویژدانانه و نابه‌رپرسانه ده‌ستیان له هیچ شتێك نه‌پاراست و هێرشیان كرده سه‌ر دیموكراسییه‌ت و، زه‌نگی جه‌نگێكی هه‌رزه‌كارانه‌یان له سنووری ئیداره‌ی سلێمانی لێ دا، به ئامانجی دڵخۆشكردنی دوژمنان و ناحه‌زانی كوردستان.
ئاخر كه نیشتیمان و نه‌ته‌وه بایه‌خێكی هه‌یه به لایانه‌وه، باره‌گا نا، ئاڵای حزبه‌كان نا، كه ئه‌وانیش سه‌نگ و به‌های خۆیان هه‌یه و، له سایه‌یانه‌وه هه‌زاران قوربانی له‌پێناو ئه‌م خاكه‌دا دراوه، به‌ڵام ئاڵای كوردستان بۆ؟