Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 25 APR 2024 19:40 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پێشمەرگەكانی نیشتمان
| KDP.info


ئازا حەسیب قەرەداخی

پێشمەرگەی هێزەكانی (70)، كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی یەكێتی، كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی كوردستان، كۆمەڵەی پێشمەرگە كەمئەندامانی سەنگەر و كۆمەڵەی ڕێكخستنە دێرینەكان ڕاگەیەنراوێكی هاوبەشی موژدەبەخشیان بڵاوكردەوە.


ئەوان دوێنێ بۆ دۆزی ڕەوای گەلی كوردستان ماندوو بوون و قوربانییان داوە و ئەمڕۆیش بەدرێژایی زیاتر لەهەزار كیلۆمەتر، بەرامبەر داعش، شەڕی قارەمانانەی پاراستنی كوردستان ‌و ئەزموونە دیموكراسییەكەی و سەروماڵی خەڵك دەكەن. بۆیە زۆر بەرچاوڕوونتر لە سیاسییە موزایەدەچییەكان لە بارودۆخەكە گەیشتوون. بەپێچەوانەی سیاسییە هەرزەكارەكان و پاڵەوانەكانی بەردەم شاشەی تەلەفزیۆن، لە دۆخەكە تێگەیشتوون و دەزانن ناوچەكەمان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەتا دێت زیاتر دەئاڵۆزێ ‌‌و مەترسی جۆراوجۆر لەسەر گەلان ‌و دیموكراسی ‌و ئازادی هەیە، بۆیە خەمخۆرانەتر لەو لێبووكانە لێكدانەوەیان بۆ لێكەوتەكان و كاریگەرییەكانی هەیە. 


ئەو پێشمەرگە قارەمانانە كە ڕۆژانە بەر بەرچاویانەوە هاوڕێكانیان شەهید دەبن، بەڵام هاوكات دڵیان كزەی دێ كە دەبینن قەیران بەرۆكی گەل و وڵاتی گرتوون و چەندین كێشەی نەخوازراوی بۆ دروست كردوون و ئەمەش كاریگەریی كردۆتە سەر ژیانی خەڵك‌ بەگشتی. بەم هۆیەشەوە، پێشمەرگە و هەموو فەرمانبەرانی حكوومەتی هەرێم زیانیان لێ كەوتووە. پێشمەرگەیش كە گیانی خۆی بۆ پاراستنی هاووڵاتی بەخت دەكات هیوای ئەوەیە كە هاووڵاتی لە ئارامیدا بێ و ژیان و كەرامەتی پارێزراو بێ، بۆیە پشتگیری ئەوەیش دەكەن كە هاووڵاتیان لەڕێگەی خۆپیشاندانی مەدەنییەوە، داوای مافی خۆیان بكەن. بەڵام هاوكات دەشبینن سیاسییە موزایەدەچییەكان و پاڵەوانانی بەر كامێرای تەلەفزیۆنەكان ئیستیغلالی مەینەتی خەڵك دەكەن بۆ مەرامی ناشرینی سیاسییان و ژمارەیەك چەقۆكێش و بەردهاوێژی تێكدەر دەخزێنرێنە ناو خۆپیشاندانی هاووڵاتیانەوە و ئاپۆڕای خەڵك بە لاڕێدا دەبه‌ن و بۆ گێرەشێوێنی و پەلاماردنی حزبە مونافیسەكانیان بەكاریان دەهێنن. بۆیە ئەمان جەسوورتر لە سیاسییە دوودڵ و ڕاڕاكان بڕیاری خۆیان دا و هەڵوێستی خۆیان حەسم كرد.


پێشمەرگەی هێزەكانی (70) و پێشمەرگە دێرینەكان‌ و پیشمەرگە كەمئەندامبووەكان ‌و كۆمەڵەی ڕێكخستنە دێرینەكانی پێشمەرگە لە ڕاگەیەنراوەكەیاندا هاووڵاتیان وشیار دەكەنەوە كە ڕۆژی (8/10/2015) كاتێك كۆبوونەوەی (5) قۆڵی حزبەكان لەناو ئوتێلی (گراند میلینیوم-شاری جوان) دەكرا، تاقمێكی گێرەشێوێن، كە هەندێكیان بۆ فەرهود و شڕەخۆریی لەدەرەوەی سلێمانیشەوە هێنرابوون، بەناوی خۆپیشاندانی سیاسیەوە، بەبێ‌ مۆڵەت، ئاژاوەیەكی خراپیان نایەوە. ئەم ڕەفتارە كە پێچەوانەی ڕەوشتی كوردەواریی‌ و دیموكراسی بوو دواتر بەپێی پیلانێكی پێشوەخت بۆ داڕێژراو لەلایەن نەوشیروان مستەفا و تاقمەكەی لە بزووتنەوەی گۆڕان پەرەی پێدرا تا ئەوەی گەیەنرایە پەلاماردانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ناوچە جیاجیاكان و لە قەڵادزێ ‌‌و گەرمیان ‌و سەید سادق ‌و شارۆچكەی تریش، هەروەها لەناو سلێمانیش، ئەندامان و لایەنگران و بارەگاكانی پارتیان كردەوە ئامانج و دەرەنجام وێڕای فەرهودكردنی كەلوپەلەكانی، چەندین بارەگا سوتێنران و هەڤاڵانی پارتی شەهید كران و هاووڵاتیان بەكوشت دران كە ئەوانیش هەر شەهید و قوربانی دەستی عەقلییەتی تاوانكاریی نەوشیروان و دەستەوتاقمەكەین.


تاوانەكانی نەوشیروان مستەفا ئەوەندە ڕوون و دیار و یاساشكێن و دژە دیموكراسین كە هەرگیزاوهەرگیز قابیلی شاردنەوە نین لە پشتەوەی خەباتی مەدەنی‌ و داخوازی پیشەیی ‌و دیموكراسی ڕەوای جەماوەر. بۆیە پێشمەرگەكانی كوردستان ڕاشكاوانە ڕایدەگەیەنن ئاژاوەگێڕیی دژی سەروەری یاسا و بەدیهێنانی مەدەنیانەی مافی خەڵكە، بۆیە بەهیچ شێوەیەك ڕێگە نادەن تاقمێكی گێرەشێوێن، هەڵبكوتنە سەر بارەگای حزبەكان، یان داوودەزگاكان و ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی تێكبدەن.


لە كاتێكدا كە پێشمەرگە مۆڵگەكانی داعش دەسوتێنێ، نابێ تاقمە تاوانكارەكانی نەوشیروان مستەفا خەریكی سووتاندنی بارەگاكانی پارتی بن كە بە هەزاران شەهیدی لە شەڕی داعشدا بەخشیوە.
ئەگەر ئەو گەنجانە لە خەمی وڵاتدان و جەسوور و ئازان خۆ با نەوشیروان مستەفا ڕەوانەیان بكات بۆ ناو سەنگەرەكانی پێشمەرگە بۆ هاوكاریكردنی هاوڕێ و خزم و باوك و مام و ئامۆزاكانیان لە شەڕی دژی داعشدا نەك بینكاتە تاوانبار و یاساشكێن و عەمودشكێن و ئاگركەرەوە لەناو وڵاتدا و بە تاوانەكانیان زیانی گەورە بە یەكڕیزیمان بگەیەنن و هەم خزمەتێكی خۆڕایی داعش بكەن هەم ناو‌وناوبانگی گەلەكەمانە لەجیهاندا ناشرین بكەن.


نەوشیروان كە دەبینێ نەخشەكەی بەم ئاكامە ناشرینە گەیشتووە، ئیتر كاتی ئەوە هاتووە بە ئارەزووی خۆی دەست لە ئاژاوەگێڕیی هەڵگرێ و لەوە زیاتر زیان بەخەڵك ‌و حزبەكان ‌و خەباتی مەدەنی نەگەیەنێت. دەنا پێویستە هەموو ئامڕاز و ڕێگەیەك بەكاربهێنرێ بۆ ڕێگەگرتن لە خۆی و دەستوتاقمەكەی. 


پێویستە چیتر ڕێگە نەدرێ لەسایەی دیموكراسی ‌و خەباتی مەدەنیدا، یاسا پێشێل بكرێ‌. نابێ ڕێگە بدرێ سەروسامانی خەڵك و بارەگای حزبەكان بكەونە بەر هەڵچونی ئاژاوەگێڕان. جا ئەگەر نەوشیروان مستەفا و دەستوتاقمەكەی ملكەچی یاسا و دیموكراسی بوون و هاتنە ژێر باڵی داخوازی پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان و پێشیان لە هەرچی زیاتر خوێنڕشتن و وڵات سووتاندن گرت، ئەوا باشە دەنا ئۆباڵی سەركێشییەكانیان لە ئەستۆی خۆیان دەبێ.




دوایین هەواڵەکان

بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر"بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:26

ھەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر دەڵێت، نرخی گۆشت لە بازاڕەکانی هەرێم دادەبەزێت و دەشڵێ، بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت.

 
"بابەتی لادانی سفرەکانی سەر دیناری عێراق کاتی زۆری پێویستە"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:37

بەغدا -KDP.info-  ئەندامێکی لیژنەی ئابووری لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، لادانی سفرەکانی سەر دراوی عێراقی ھەنگاوێکی باشە و کاریگەری زۆر دەبێت لەسەر دراوی عێراقی، بەڵام بابەتێکی ئاسانیش نییە.

 
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە قەداسەتی پاتریاكی كەنیسەی ڕۆژهەڵاتی ئاشووری لەجیهان و مەترانەكانی (كۆمەڵەی پیرۆز) دەکات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:36

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژی پێنجشەممە 25ی نیسانی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە قەداسەتی پاتریاك مارئاوای سێیەم پاتریاكی كەنیسەی ڕۆژهەڵاتی ئاشووری لە جیهان و مەترانەكانی (كۆمەڵەی پیرۆز)ـی كرد.

 
پرۆفیسۆر خەلیل ئیسماعیل: ھەڵبژاردن بەبێ پارتی عاقیبەتی باش نابێت"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 15:04:43

ھەولێر-KDP.info- مامۆستایەکی زانکۆ دەڵێت، نزیکبوونەوە لەنێوان لایەنەکان بۆ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن  و نەرمی نواندن بەرامبەر  مەرجەکانی پارتی ھەیە..دەشڵێت، ھەڵبژاردن بەبێ پارتی دەکرێت، بەڵام عاقیبەتی باش نابێت و پرۆسەی حوکمڕانی شەلەل دەبێت.

 
پەدەکەسە: چاوەڕوانبن ھێزی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بارەگاکانمان دەپارێزێت

THURSDAY, 25 APRIL 2024 15:04:16

ھەولێر-KDP.info-  كارزانی سه‌باح هه‌ورانی، رۆژنامه‌نووس راپۆرتێكی ئاماده‌ كردووه‌ تێیدا هاتووە: باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ سووریا سه‌ركۆنه‌ی سووتاندنی باره‌گای پارتی دیموكراتی كوردستانی سووریا له‌ شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای كوردستان كرد و سه‌ركرده‌یه‌كی ئه‌و حزبه‌ زانیاری نوێ ده‌خاته‌روو.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact