Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 25 APR 2024 04:25 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

شێخ شامۆ: سەیرە شنگالی بیر كه‌وتەوە؟ یووسف محه‌ممه‌د به‌ربه‌ستی به‌رده‌م ئێزدیان بووە
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  نوێنەری پێكهاتەی كوردانی ئێزدی لە پەرلەمانی كوردستان، ڕایگەیاند، (یووسف محه‌ممه‌د) ئێستا شنگال وەكو نموونەیەكی خراپ بە كار دەهێنێت، لە كاتێكدا لە هەموو كارێكدا بۆ كوردانی ئێزدی دژبەر بووە و، ئەوەی ئێستایش ڕوو ده‌دات، پادداشتی ئەنجامی كارەكانی ڕابردوونی.

نوێنەری پێكهاتەی كوردانی ئێزدی لە پەرلەمانی كوردستان (شێخ شامۆ)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "(یووسف محه‌ممه‌د) كه‌ ئه‌م پێشنیوه‌ڕۆیه‌ لە سلێمانی گوتی، كە ئەگەر ئەو هێزە زۆرە ئەمنییەی لە دێگەڵە هەبوو، لە شنگال بوونایە، ئازادیان دەكرد، ئەمە نموونەیەكی زۆر خراپ بوو، چونكە (یووسف محه‌ممه‌د) تاوەكو ئێستا نازانێت شنگال لە كوێیە و سەردانیشی نەكردووە، پێش كارەساتی شنگال و دوای ئەویش، بە بیرم دێتەوە كاتێك كۆبوونەوەی پەرلەمان لەبارەی كارەساتی شنگالەوە كرا، رێگریم لێ كرا پەیامی خۆم وەك نوێنەری كوردانی ئێزدی پێشكەش بكەم، تاوەكو دوای سەعات11ـی شەو، كە راگەیاندنیش پەیامی منی نەبینی! ئه‌مه‌ چ دڵسۆزیێكه‌ ئێستا و له‌ باری لێژیدا نیشانی ئێمه‌ی ئێزدی ده‌دات؟."

(شێخ شامۆ) گوتیشی: "پڕۆژەیەك بۆ ناساندنی كارەساتی شنگال هەیە كە بەجینۆساید بناسرێت و ئەو خەڵكە قەرەبوو بكرێنەوە، هه‌ڵبه‌ت تا ئه‌م ساته‌ (یووسف محه‌ممه‌د)  نه‌یخسته‌ بەرنامەی كارەوە".

دەشڵێت: "ئەوەی خۆی لە شنگال كردە خاوەن، دەستگاكانی پارتی و ئەوانە بوون كه‌ خوێنیان بۆ شنگال ڕشتووە، پێشمەرگە قارەمانەكان بوونە بە سەرۆكایەتیی (سەرۆك بارزانی)، هەروەها ئەوانەی ئاوارەكانی شنگال دەحەوێننەوە، خۆ هه‌ر جەماوەی پارتین".

(شێخ شامۆ) ده‌پرسێ: "ئێستا شنگال بە بیری (یووسف محەممەد) دێتەوە؟ بۆ ئەو كاتە نەبوو كە لیژنەی 21كەسی بۆ ئامادەكردنی دەستوور دروست بوو و، داوام كرد كه‌سایه‌تیێكی ئێزدی ببێته‌ ئەندامی لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی ده‌ستوور، بەڵام بە بەرچاوی منەوە (یووسف محەممەد) دژی وەستایەوە و فراكسیۆنی پارتی و پێكهاتەكانی دیكە، پشتگیریییان كرد".

نوێنەری پێكهاتەی كوردانی ئێزدی لە پەرلەمانی كوردستان راشیگەیاند: "هیچ پێكهاتەیەك ئومێدی بەو (یووسف محەممەد)ه‌ نییە، ئاخر نەك تەنیا ئێمە، بەڵكە ئەو دژایەتیی پێكهاتەكانی توركمان و مەسیحی و هەموو پێكهاتەكان دەكات و، تەنانەت بارەگاكانی پارتییشیان لە سنووری سلێمانی سوتاندووە".

ئاماژەیشی دا كە، ئەو ئاڵۆزیانە زادەی مامەڵەی نادروست و موزایه‌داتی (یووسف محەممەد)ن و، هه‌ڵبه‌ت ئێستایش به‌ره‌كه‌ی دەدورێتەوە.

بڵند ئیبراهیم




دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی ناوخۆ ئاگادارییەك ئاراستەی ئەو ئەفسەر و كارمەندانە دەكات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 00:04:55

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاگادارییەك ئاراستەی ئەو ئەفسەر و كارمەندانە دەكات كە بی مۆڵەتی خوێندن بڕوانامەیان بەدەست هیناوە و تاوەكوو ئێستا بۆیان هەژمار نەكراوە.

 
ھەرێمی کوردستان بەشداری لە دیداری ئەبوزەبی بۆ وەبەرھێنان دەکات

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 19:04:39

ھەولێر -KDP.info- دەستەی گشتی وەبەرھێنان بەشداری لە سێزدەمین دیداری وەبەرھێنان لە ئەبوزەبی دەکات و سەرۆکی دەستەی گشتی وەبەرھێنانیش دەڵێ، ھەرێمی کوردستان بۆ جاری یەکەمە بەشداری لە دیدارەکە دەکات.

 
ئەنجومەنی وەزیران: بەپێی یاسا بەرکارە فیدڕاڵییەکان، بەشی بەغدا لە داهاتی نانەوتی هەرێم دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 19:04:56

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی نیسانی 2024، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

 
مەحموود محەممەد: وەک پارتی لەگەڵ سیستەمی هەڵبژاردن و ڕێگریی لە بەشداریی پێکهاتەکان، کۆک نەبووین

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 18:04:37

مەحموود محەممەد: وەک پارتی لەگەڵ سیستەمی هەڵبژاردن و ڕێگریی لە بەشداریی پێکهاتەکان، کۆک نەبووین

 
راوێژکارێکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکان: ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کاریگەری ھەبووە"

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 17:04:54

ھەولێر-KDP.info- دوای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کرانەوەیەک ھەیە لەنێوان ھەرێم و بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی ھەرێم و دەنگەکانی کورد لە کەرکووک و نەینەوا و خانەقین گۆڕانکاریان پەیداکردوە. 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact