هەولێر-KDP.info- لە ٧ رۆژی رابردوودا، ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان(KDP.info)، بە چڕی و بە شێوازی جیاجیا، لەژێر هێرشی ئەلکترۆنیدا بووە و ئێستایش بەردەوامە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی کۆمپانیای تایبەت بە پاراستنی ئەلکترۆنیی ڕاسپێردراو، هەر لەم حەفتەیەدا، زیاتر لە ١٣٥ هەزار هێرشی ئەلکترۆنیی بۆ سەر پێگەی ئەلکترۆنیی پارتی ئەنجام دراوە، کە بە هۆی بەرگریی تایبەت لە پێگە فەرمییەکەی پارتی(KDP.info) کاریگەری نەبووە.