هه‌ولێر-KDP.info- سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند، ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی له سلێمانی ده‌كرێ، پیلانی گۆڕانه. ده‌یشڵێ ئاخر ناوچه‌كانی پارتی له سلێمانی، خۆ به‌رپرس نین له پێدانی مووچه! قایمقام و پۆلیس و ئاساییش و شوێنه‌كانی دیكه هه‌ن ئه‌ی بۆچی خۆپیشانده‌ران ناچنه سه‌ر ئه‌و شوێنانه و ته‌نیا په‌لاماری باره‌گاكانی پارتی ده‌ده‌ن!
(فازڵ میرانی) سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان له دیمانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ڕووداودا، سه‌باره‌ت به به‌یاننامه‌كه‌ی یه‌كه‌ی حه‌فتای پێشمه‌رگه و پێشمه‌رگه دیرینه‌كانی یه‌كێتی ڕایگه‌یاند: "پێشوازییەکی باش له‌و به‌یاننامه‌یه‌ی یه‌كه‌ی حه‌فتا و پێشمه‌رگه دێرینه‌كان ده‌كه‌ین و ده‌ستخۆشییان لێ ده‌كه‌ین و پاڵپشتی به‌یانه‌كه ده‌كه‌ین، به‌یاننامه‌كه زۆر له‌گه‌ڵ دیدگای ئیمه و، ئەو زرووفە سیاسییەی ئێستا ده‌گونجێ."
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی، كه له‌وه‌ته‌ی ئه‌م دۆخه‌ی له‌ئارادایه یه‌كه‌م جاریه‌تی به‌م یه‌قینه‌وه قسه بكات، ئاشكرای كرد كه، ئه‌گه‌ر گۆڕان له‌بن سێبه‌ری یه‌كێتی نه‌بێ، ئه‌وا نه‌یده‌توانی 10له سه‌دی ئه‌وه‌ی ئێستا كردوویه‌تی بیكات، ئاخر ئه‌وه‌ی ئێستا به‌رانبه‌ر به پارتی كردوویه‌تی و ده‌یكات، سبه‌ینێ به‌رانبه‌ر به یه‌كێتیشی ده‌كات.
(فازڵ میرانی) ڕاشیگه‌یاند كه، ئێستا له ناوچه‌كه‌دا ههرچواردهورهمان ئاگره و، كێشه‌ی زۆر هه‌یه؛ وه‌ك نموونه‌ی به به‌شیك له كێشه‌ی توركیا و په‌كه‌كه و سووریا و ناوچه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی هێنایه‌وه و باسی ئەو قه‌یرانە داراییەی هه‌رێمیش ده‌كات كه هه‌یه و له بنه‌ڕتیشدا قه‌یرانه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه پێوه‌ندی به به‌غداوه هه‌یه نه‌ك پێوه‌ندی به ناوچه‌كانی پارتی و، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه؛ میرانی ئه‌وه‌یشی گوت كه پێشمه‌رگه‌یه‌كی ئێمه له شه‌ڕی دژ به داعش گوتی كه ئێستا من داعش ڕووبه‌ڕووم بووه‌ته‌وه و هێرشی بۆ هێناوین كه‌چی له سهنگهسهریشدا باوك و براكانم هێرشیان له‌سه‌ره!
(میرانی) گوتیشی، به باوه‌ڕی ئێمه و به ڕه‌چاوگرتنی دۆخه‌كه، له ئێستادا كه سكێكی برسی باشتره كه ئاساییشی هەبێ نه‌ك سكێكی تێر كه ئاسوودە نه‌بێ، هه‌روه‌ك گوتیشی كه ناوچه‌ی پارتی له سلێمانی هیچ پێوه‌ندییەکی به مووچه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانه‌وه نییه! له سلێمانی ژووری بازرگانی و پارێزگار و قایمقام و ئاساییش و پۆلیس هه‌یه ئه‌ی بۆچی ڕوو ناكه‌نه ئه‌و شوێنانه؟ بۆچی باره‌گای حزبه‌كانی دیكه ناسووتێندرێن و ته‌نیا ڕوو ده‌كه‌نه باره‌گاكانی پارتی؟! ئەوەیە دەڵێین خۆپیشاندانه‌كه خۆڕسك نییه و پیلانی گۆڕانه.
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ئاماژه‌ییشی دا، زانیاریان هه‌یه كه خۆپیشاندانه‌كه‌ی سلێمانی پیلانی گۆڕانه. ئه‌گه‌ر له‌ژێر سێبه‌ری یه‌كێتییش نه‌بووایه گۆران سه‌دا ده‌یشی وه‌ك ئێستا پێ نه‌ده‌كرا.
هاوكات پێوه‌ست به ڕۆڵی په‌رله‌مان و پاشه‌ڕۆژی دانیشتنه‌كانی، (میرانی) باوه‌ری وابوو كه، ''چونكه په‌رله‌مان بوو به به‌شێك له كێشه‌كان نه‌ك ببێ به چاره، لانی كه‌م له ئێستادا به پێویستی نابینین، هیچ دانیشتنێك ئه‌نجام بدات.''