گەرمیان-KDP.info- بەرپرسی لقی 22ـی پارتی لە گەرمیان دهڵێ، ئەو گەنجەی ئهم ئێوارهیه شەهید كرا (عوسمان عەدنان موحەمەد)، بە شێوەیەكی زۆر نامرۆڤانە و دڕندانە لەلایەن دەستێكی ئاژاوەگێڕەوە درایە بەر دەستڕێژی گوللە و شەهید كرا.
(ئەكرەم ساڵح) بەرپرسی لقی 22ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە گەرمیان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: ''ئەو گەنجەی كەمێك پێش ئێستا شەهید كرا، (عوسمان عەدنان محەممەد) كه ناسراوە بە (محەممەد) و، برای شۆفێرەكەی منە و گەنجێكی تازەپێگەیشتوو بوو. لە بارەگای لقی 22 بوو لەلای ئێمە، بەڵام لە كاتی زیادبوونی هێرشە تێكدەرەكان بۆ سەر بارەگای لیژنەی ناوچەی كەلار، شەهید (محەممەد) گەڕایەوە بۆ لیژنەی ناوچەی كەلار. بەڵام به داخهوه كه بەر لەوەی بگات بە لیژنەی ناوچە، بە شێوەیەكی زۆر نامرۆڤانە و دڕندانە لەلایەن دەستێكی ئاژاوەگێڕەوە درایە بەر دەسترێژی گوللە و شەهید كرا.''
سەرباز واحد