سلێمانی-KDP.info- ''نەوشیروان مستەفا لە لێدوانێکدا پێش تەشکیلی کابینەی بنکەفراوان دەڵێ: کەی ئێمە چوینە حکوومەت و وەزارەتی داراییمان وەرگرت، با ئەوکاتە خەڵک داوای مووچەمان لێ بکات و دەست بکات بە چاوماندا.'' ئه‌مه قسه‌ی (ئاریان فه‌ره‌ج) نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسه كه له پۆستێكیدا، بیری خه‌ڵكی بۆ ده‌باته‌وه و، ده‌یشڵێت، خۆ ئێستا ئه‌وان لە حکوومەتدان و بەقەد پارتی وەزیر و پۆستیان ھەیە و، وەزیری دارایی لەوانە و بە ئیعترافی خۆی (دەخیلەکەش لای خۆیەتی)، کەچی لە خۆپێشاندانه‌کاندا خەڵک وەپێش خۆیان دەدەن بۆ ئەوەی دەست بکەن بە چاوی پارتیدا.
له كابینه‌ی حه‌وتدا، وه‌زیری دارایی هیی یه‌كێتی بوو، هه‌ربۆیه ڕێكخه‌ره‌كه‌ی حزبی گۆڕان (نه‌وشیروان مسته‌فا)، به‌ر له پێكهێنانی كابینه‌ی هه‌شته‌می حكوومه‌تی هه‌رێمدا به ده‌نگی به‌رز ده‌یگوت، ''كه مه‌عاش نه‌دراوه ئێوه(گۆران) قسه ناكه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێمه وه‌زیری داراییمان له ده‌سته''، كه‌چی ئێستایش كه وه‌زیری دارایی (ڕێباز حه‌ملان)ی سه‌ر به گۆڕانه، خۆی له‌و به‌رپرساره‌تییه دزیوه‌ته‌وه و، وه‌ك ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی بیریان چووبێته‌وه كه، كه ڕێكخه‌ره‌كه‌ی وه‌زیری دارایی، چ به‌ڵێنێكی به خه‌ڵك داوه. سه‌رباری ئه‌مه‌یش له كه‌ناڵه‌كانیانه‌وه، وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كان و سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌ت به نه‌دانی مووچه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس(ئاریان فه‌ره‌ج) له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێ، ''لەوە گەڕین میدیای فڕیودەری بزووتنەوەی گۆڕان چ دەڵێ، ئەوان ئەسڵەن لە خەمی بێمووچەیی خەڵکدا نییە، دەنا دەردی سەختی بێمووچەیی خەڵکی، بۆ مەبەستی سیاسی نەدەقۆزتەوە.''
به باوه‌ڕی ئه‌و نووسه‌ره، بێمووچەیی دوو سەبەبی ھەیە: یەکەمیان بڕینی بوودجە و ئابڵوقەی بەغدا لەسەر کوردستان، دووەمیان دابەزینی نرخی نەوت لە جیھاندا و کەمبوونەوەی داھاتی فرۆشی نەوت. خۆ ئەگەر خۆپێشاندان دژی بەغدایە و گوشارە بۆ سەر بەغدا، با ھەموومان بەشدار بین. ئەگەر خۆپێشانیش لە کەلار، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی نیویۆرک بەرز دەکاتەوە دیسان با ھەموومان بەشدار بین. هه‌ڵبه‌ت ئەگەر خۆپێشاندانیش کێشەکە چارەسەر ناکات، با نەھێڵین کەس بۆ مەبەستی حزبی، ئیستغلالی مەینەتییەکانمان بکات. خۆ ئەگەر پارە لای پارتی بوایە، لانی کەم دەنگدەرانی خۆی سزا نەدەدا و بێ مه‌عاشی نەدەکردن.''
(ئاریان فه‌ره‌ج) هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، ئەم قسە بێسەروبەرانەی میدیای بزووتنەوەی گۆڕان، تەنیا نەھێشتنی متمانە و باوەڕ و بەگژیەکداکردنی خەڵکە، بە ھیچ جۆرێکیش نابێتە مایەی چارەسەری کێشەی دواکەوتنی مووچە. چونكه چارەسەر لەوەدایە، حزبەکان بە زووترین کات ململانێی نێوانیان کۆتایی پێ‌بێنن و پێکەوە خەمێکی جیددی لە وەزعەکە بخۆن.''
Posted by on Monday, October 5, 2015