هه‌ولێر-KDP.info- لە سەعات یازدەی ئەم پێشنیوەڕۆیەوە، مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە كۆبوونهوەدایە و پێشنیازی چوار لایەنەکە هەڵدەسەنگێنێ تا لە کۆبوونەوەی دابێ ڕای خۆیانی لەبارەوە پێ ڕابگەیەنێ.
کۆبوونەوەکەی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان کە له پیرمام ساز دراوە، به‌پێی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان، پێشنیازی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ده‌سته‌ڵات و چۆنیه‌تیی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم تاوتوو ده‌كرێت و، هه‌وڵ ده‌درێت وه‌ڵامی پێشنیازی چوار لایەنەکە (گۆڕان، یه‌كێتی، كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو) بدرێته‌وه .