دهۆك -KDP.info- سه‌رۆكى لیژنه‌ى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى زیانلێكه‌وتووانى بۆردوومانه‌كانى سوپاى توركیا له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى دهۆك رایده‌گه‌ینێت، كه كار له‌سه‌ر ئاماده‌كردنى راپۆرتێك ده‌كه‌ن له‌باره‌ى زیانه‌كانى هاوڵاتیان به‌هۆى بۆردومانه‌كانى سوپاى توركیا، به‌ڵام له‌لایه‌ن چه‌كدارانى په‌كه‌كه رێگریان لێ ده‌كرێت بچنه ژماره‌یه‌ك گوند.
(بێریڤان سه‌لیم) سه‌رۆكى لیژنه‌ى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى زیانلێكه‌وتوانى بۆردوومانه‌كانى سوپاى توركیا و جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى دهۆك، به ماڵپەڕی فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕایگەیاند: "دواى تۆپبارانكردنى توركیا بۆ سه‌ر بنكه‌كانى په‌كه‌كه له‌وانه‌ش ژماره‌یه‌ك گوندى سنوورى پارێزگاى دهۆك، له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا به پێویستمان زانى لیژنه‌یه‌ك پێك بێت بۆ به‌دواداچوونى ئه‌و زیانانه‌ى به هاووڵاتیانى ئه‌و سنووره كه‌وتووه، چونكه ژیانیان له‌سه‌ر باخچه و جووتیارییە. هەڵبەت مه‌به‌ستمانه راپۆرتێك ئاماده بكه‌ین و دواتر ئاراسته‌ى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى ده‌كه‌ین، به‌رنامه‌شمان هه‌یه ئه‌م راپۆرته به چه‌ند زمانێك بنووسینه‌وه له‌وانه زمانى توركى و عه‌ره‌بى تا بۆ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و وه‌ز‌اره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان و، هەروەها بۆ كۆنسووڵخانه‌ى توركیایش ڕەوانەی بکەین، بۆئه‌وه‌ى بزانن زیانه‌كان چه‌ندن."
سه‌رۆكى لیژنه‌ى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى زیانلێكه‌وتووانى بۆردوومانه‌كانى سوپاى توركیا ده‌شڵێت، راپۆرته‌كه‌مان به كراوه‌یى هێشتووەته‌وه، چونكه تۆپبارانه‌كان به‌رده‌وامن، هه‌ر زیانێك هه‌بێت له‌و ناوچانه له راپۆرته‌كهدا تۆمارى ده‌كه‌ین، بەڵام لیژنه‌كه‌مان نه‌یانتوانیوه بچێته ناو زۆربه‌ى گونده‌كانەوە، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هێزه‌كانى په‌كه‌كه رێگرییان لێ كردوون، بۆیه به هاوكاریى خه‌ڵكى ئه‌و گوندانه قه‌باره‌ى زیانه‌كانمان پێ گه‌یشتووه."
نه‌شوان به‌رزنجى