ئیستانبووڵ-KDP.info- هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بۆ پارتیی داد و گه‌شه‌پێدان ئاكه‌په زۆر گرینگه، ئه‌گه‌ر توانی به ته‌نیا حكوومه‌ت پێك‌بهێنێت ئه‌وكات ده‌یسه‌لمێنێت كه هه‌ر پارتییه‌كه‌ی 12 ساڵ به‌ر له ئێستایه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی حكوومه‌ت پێك‌بهێنێت ئه‌وكات رێگه خۆش ده‌بێت بۆ پارتییه‌كانی ئۆپۆزسیۆن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو به‌ڕه‌كه له بن پێی ئاكه‌په ده‌ربكه‌ن و، ده‌سه‌ڵات بگرنه‌وه ده‌ست.
(عه‌بدولقادر سه‌لفی) له نووسینێكیدا كه له رۆژنامه‌ی (یه‌نی شه‌فه‌ق) بڵاوی كردوەتەوه و ئه‌و رۆژنامه‌یه‌یش سه‌ر به ئاكه‌په‌یه، تیشكی خستووە‌ته سه‌ر هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته و باسی له گرینكی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه كردووه بۆ ئاكه‌په. به بۆچوونی ئه‌و ئاكه‌په له لێواری سه‌ركه‌وتن و له لێواری دۆڕانیشدایه. ئه‌و به پشتبه‌ستن به چه‌ند راپرسییه‌كی توركیا و ئه‌زموونی سیاسیی خۆی پێی وایه كه، ئاكه‌په ده‌توانێت به ته‌نیا حكوومه‌ت پێك‌بهێنێت، به‌ڵام ده‌نگه‌كانی به‌و رێژه‌یه نییه كه مه‌ترسیی دۆڕانیشی نه‌بێت، واته ئه‌گه‌ر نه‌توانێت حكوومه‌ت پێك‌بهێنێت، به رێژه‌یه‌كی كه‌می ده‌نگه‌كان ناتوانێت به ته‌نیا حكوومه‌ت پێك‌بهێنێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ریش به ته‌نیا حكوومه‌ت پێك‌بهێنێت، ده‌نگه‌كانی به‌و شێوه‌یه نابێت كه له 3 هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی پێشووتر هێنابووی و به ته‌نیا حكوومه‌تی پێك‌هێنابوو.
(سه‌لفی) له نووسینه‌كه‌یدا باس له‌وه‌یش ده‌كات كه بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ئاكه‌په كاندیدی زۆر سوپڕایزی ده‌بێت كه له چاوه‌ڕوانی كه‌سدا نییه و ئه‌و كاندیدانه‌یش كاریگه‌ریی زۆریان به‌سه‌ر ده‌نگده‌ره‌وه هه‌یه. چونكه ئه‌گه‌ر كاندیدی جه‌ماوه‌ری نه‌پاڵێوێت بۆ په‌رله‌مان، ناتوانێت ده‌نگی پێویست بهێنێت بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت.
دوێنێ له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (TRT)ـی توركیادا، سه‌رۆككۆماری توركیا (ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان) دووباره باسی له پێكهێنانی حكوومه‌تی توركیا كردووه و گوتی باشتره كه یه‌ك پارتی حكوومه‌ت پێك‌بهێنێت نه‌ك حكوومه‌تێكی هاوپه‌یمانی.
(ئه‌ردۆگان) ئاماژه‌ی دا كه، ئه‌گه‌ر خه‌ڵك به شێوه‌یه‌ك ده‌نگی دا كه توركیا بچێته ناو حكوومه‌تی هاوپه‌یمانییه‌وه، ئه‌وكات ده‌بێت رێز له ئیراده‌ی خه‌ڵك بگیرێت و حكوومه‌تی هاوپه‌یمانی دروست ببێت، به‌ڵام بۆ خۆم پێم باش نییه حكوومه‌تی هاوپه‌یمانی له توركیا دروست ببێت، به‌ڵكو یه‌ك پارتی حكوومه‌ت پێك‌بهێنێت توركیا زیاتر به‌ره‌وپێشه‌وه ده‌چێت.
ئه‌و نموونه‌ی حكوومه‌ته هاوپه‌یمانییه‌ته‌كانی پێشووتری توركیا ده‌هێنێته‌وه، كه نه‌یانتوانیوه هیچ سوودێك به توركیا بگه‌یه‌نن، به‌ڵام ئاكه‌په كه 12 ساڵ به ته‌نیا حكوومه‌تی پێك‌هێنا، توانی چه‌ندین ده‌ستكه‌وتی گه‌وره بۆ توركیا مسۆگه‌ر بكات.
له هه‌ڵبژاردنی 7ـی حوزه‌یراندا، میلله‌تی تورك به شێوه‌یه‌ك ده‌نگی دا، كه توركیا بچێته ناو حكوومه‌تی هاوپه‌یمانییه‌وه، به‌ڵام ئاكه‌په كه له لایه‌ن سه‌رۆككۆماری توركیاوه ته‌كلیفی پێكهێنانی حكوومه‌تی هاوپه‌یمانی لێكرا، نه‌یتوانی له‌گه‌ڵ هیچ پارتیێكی ئۆپۆزسیۆندا حكوومه‌ت پێك‌بهێنێت، بۆیه توركیا پێی نایه ناو هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خه‌تهوە. تابلۆكه‌یش روون و ئاشكرابوو، كه ئاكه‌په بۆ خۆی مه‌به‌ستی پێكهێنانی حكوومه‌تی هاوپه‌یمانی نه‌بووه، به‌ڵكو ویستی دووباره خۆی تاقی بكاته‌وه و له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌دا متمانه‌ی خه‌ڵك به ده‌ست بهێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌نیا حكوومه‌ت پێك‌بهێنێته‌وه.
زۆرێك له راپرسییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئاكه‌په ده‌نگه‌كانی به هیچ شێوه‌یه‌ك زیاد ناكات و، ره‌نگه 41 بۆ 42%ـی ده‌نگه‌كان بهێنێت، به‌ڵام سه‌ركرده‌كانی ئاكه‌په به پێچه‌وانه‌وه بیر ده‌كه‌نه‌وه و ئه‌وان پێیان وایه كه ئاكه‌په بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته توانیویه‌تی ده‌نگه ناڕازییه‌كان مسۆگه‌ر بكاته‌وه و، بۆ هه‌ڵبژاردن سوپڕایزی گه‌وره‌ی ده‌بێت.
راپۆرتی كارزان گلی