Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 25 APR 2024 11:52 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئەگەر هەڵبژاردنی پێشوەخت ساز بدرێ، تەنیا هەولێر، دهۆک، سلێمانی و هەڵەبجە مافی دەنگدانیان دەبێ.. پێشنیازی لایەنەکان موزایەدەی سیاسییە
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  لایەنە سیاسییەكان دەڵێن، نابێت هەندێك لایەنی سیاسی موزایەدە بە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێمەوە بكەن، ئەگەر هەڵبژاردنی پێشوەختیش لە هەرێمی كوردستاندا كرا، ناكرێت خەڵكی كەركووك بەشدار بن و خەڵكی تەواوی ناوچەكانی دیكە بەشدار نەبن،  بۆیە نابێ لە هەندێكی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم هەڵبژاردن بكرێت و لە هەندێك شوێنیش نەكرێت.


دەبێ لە دادگای ئیتحادی تانەی لێ بدرێت
(سەربەست مستەفا) سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "بە گوێرەی یاسای دروستكردنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی كوردستان بۆ هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان، كۆمسیۆنی هەرێمی كوردستان هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستاندا ئەنجام دەدات، ئەگەر هەڵبژاردنی پێشوەختیش بكرێت، دەبێت بزانرێت بۆ سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانە یان بۆ پەرلەمانە، دەبێت بە تەنیا لە چوار پارێزگای هەرێمی كوردستانیش هەڵبژاردن بكرێت، ئەوەی تایبەت بێت بە كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم، دەبێت بە حوكمی ئەمری واقیع هەڵبژاردن بكرێت."
(سەربەست مستەفا) ئاوا ئەم ئەمری واقیعەی ڕوون کردەوە کە،" دەبێ لە دادگای ئیتحادی تانەی لێ بدرێت، چونكە ئەو یاسایەی ئێستا لە هەرێمی كوردستاندا هەیە، تەنیا تایبەتە هەر چوار پارێزگای هەرێمی كوردستان، ئەویش (هەولێر، دهۆك، سلێمانی و هەڵەبجە)ـن، جگە لەو پارێزگایانە، كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی كوردستان بۆ هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان، ناتوانێت هەڵبژاردن ئەنجام بدات".

گوتیشی: "ئەگەر پەرلەمانی كوردستان یاسایەكی دیكە دەربكات، ئەوكات دەتوانێت هەڵبژاردن لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم بكات، بەڵام لەو كاتەیش ئەگەری زۆرە دادگای ئیتحادی تانە لە هەڵبژاردن بدات".

پێشبینی هەڵبژاردنی پێشوەخت ناکات
(غازی سەعید) ئەندامی سەركردایەتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان ئاماژەی دا: "پێشبینی ناكەم هەڵبژاردنی پێشوەخت لە هەرێمی كوردستاندا بكرێت، چونكە ئێمە لە شەڕێكی سەختداین لەگەڵ داعشدا و هەروەها قەیرانی داراییش هەیە، خەڵكی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم زۆربەی زۆریان ئاوارە بوونە، ئەگەر هەڵبژاردن كرا و لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێمیش كرا، ناكرێت جیاكاری لە نێوان ئەو ناوچانەدا بكرێت، بەڵكە دەبێت لە هەموو ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم بكرێت، ئەو لایەنانەیش كە داوا دەكەن لە هەندێك شوێن هەڵبژاردن بكرێت و لە هەندێك شوێن نەكرێت، موزایەدەی سیاسی دەكەن، چونكە ئەو بژاردەیەی ئەوان دروست نییە، ئەگەر هەڵبژاردن لە كەركووك بكرێت بۆچی لە شنگال،  شێخان، مەخموور و زوممار و ناوچەكانی دیكە ناكرێت، ئەگەر كرا دەبێت لە هەموو ئەو شوێنانە پێكەوە بكرێت، ئەگەرنا ئێمە ڕازی نابین".
 
نابێ جیاکاری بکرێ
(مونا قەهوەچی) سەرۆكی فڕاكسیۆنی پێشكەوتووی توركمانی لە ‌پەرلەمانی كوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتیی دیموكراتی كوردستان دەڵێت: "ئەگەر هەڵبژاردنی پێشوەخت لە هەرێمی كوردستان كرا، هەڵبەت وەک زانراوە لە رووی یاساییەوە ناكرێت لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم ئەنجام بدرێت، بە گوێرەی دەستووری عێراق و ماددەی 140 كە وەك یاسا جێبەجێ نەكراوە و ناتوانرێت كار بەو ماددەیە بكرێت، بەڵام ئەگەر هەڵبژاردنیش كرا، ئێمە وەك توركمانەكان ڕازی نابین تەنیا لە كەركووك هەڵبژاردن بكرێت و لە ناوچەكانی دیكە نەكرێت، ئەگەر شتێكی لەو بابەتە كرا، ئەوە دەگەیێنێت كە ئەو ناوچانەی دیکە كوردستانی نەبن. ڕاستییەکەی ئێمە بە جیاکاری ڕازی نابین، چونکە دەبێ کۆی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوە وەک یەک لە بڕیارداندا بەشدار ببن."

رابین شێروانی




دوایین هەواڵەکان

وەزیری تەندروستی: ھەڵمەتەکە دەستی پێکردووە.. داوا لە دایک و باوکان دەکەین ھاوکارمان بن

THURSDAY, 25 APRIL 2024 10:04:16

ھەولێر-KDP.info- وەزیری تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، وەزیری تەندروستی عێراق بەشداری لە کۆنفڕانسێکی نێودەوڵەتی بۆ نەخۆشییەکانی منداڵان لە ھەولێر دەکات و ھەڵمەتەکانی کوتانی قوتابیانیش بەسەردەکاتەوە.

 

وەزارەتی ناوخۆ ئاگادارییەك ئاراستەی ئەو ئەفسەر و كارمەندانە دەكات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 00:04:55

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاگادارییەك ئاراستەی ئەو ئەفسەر و كارمەندانە دەكات كە بی مۆڵەتی خوێندن بڕوانامەیان بەدەست هیناوە و تاوەكوو ئێستا بۆیان هەژمار نەكراوە.

 
ھەرێمی کوردستان بەشداری لە دیداری ئەبوزەبی بۆ وەبەرھێنان دەکات

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 19:04:39

ھەولێر -KDP.info- دەستەی گشتی وەبەرھێنان بەشداری لە سێزدەمین دیداری وەبەرھێنان لە ئەبوزەبی دەکات و سەرۆکی دەستەی گشتی وەبەرھێنانیش دەڵێ، ھەرێمی کوردستان بۆ جاری یەکەمە بەشداری لە دیدارەکە دەکات.

 
ئەنجومەنی وەزیران: بەپێی یاسا بەرکارە فیدڕاڵییەکان، بەشی بەغدا لە داهاتی نانەوتی هەرێم دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 19:04:56

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی نیسانی 2024، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

 
مەحموود محەممەد: وەک پارتی لەگەڵ سیستەمی هەڵبژاردن و ڕێگریی لە بەشداریی پێکهاتەکان، کۆک نەبووین

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 18:04:37

مەحموود محەممەد: وەک پارتی لەگەڵ سیستەمی هەڵبژاردن و ڕێگریی لە بەشداریی پێکهاتەکان، کۆک نەبووین

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact