هه‌ولێر-KDP.info-عه‌مید (دیدار عومه‌ر) به‌ڕێوه‌به‌ری پاسپۆرتی پارێزگای هه‌ولێر ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه، له به‌رواری (1/1/2015) تا (1/9/2015) له نووسینگه‌ی یه‌كی پاسپۆرتی هه‌ولێر (46467) پاسپۆرت دراوه به هاووڵاتیان و له نووسینگه‌ی دووی پاسپۆرتی هه‌ولێر (48459) پاسپۆرت دراوه به هاووڵاتیان كه لە نووسینگه‌ی یه‌ك و دووی پاسپۆرتی هه‌ولێردا ده‌كاته (94926) پاسپۆرت و، نوێ كردنه‌وه‌ی پاسپۆرت (14743) پاسپۆرت.
عه‌مید (دیدار عومه‌ر قادر) به‌ڕێوه‌به‌ری پاسپۆرتی پارێزگای هه‌ولێر له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان ته‌واوی ئاماره‌كانی پاسپۆرتی هاووڵاتیانی له هه‌ولێر و ده‌ورووبه‌ری ڕاگه‌یاند كه "له به‌رواری (1/1/2015) تاكو (1/9/2015) له نووسینگه‌ی یه‌كی پاسپۆرتی هه‌ولێر (46467) پاسپۆرت دراوه به هاووڵاتیان و، له نووسینگه‌ی دووی پاسپۆرتی هه‌ولێر (48459) پاسپۆرت دراوه به هاووڵاتیان كه كۆی گشتی هه‌ردوو نووسینگه‌ی یه‌ك و دووی پاسپۆرتی هه‌ولێر ده‌كاته (94926) پاسپۆرت و، نوێكردنه‌وه‌ی پاسپۆرت (14743) پاسپۆرت."
به گوێره‌ی یاسایه‌كی نوێی په‌رله‌مانی عێراق بۆ له‌مه‌ودوا هه‌ر هاووڵاتیه‌ك له پارێزگاكه‌ی خۆی پاسپۆرتی بۆ نوێ ده‌كرێته‌وه؛ ئه‌م بڕیاره چۆن‌چۆنییه و له‌كه‌یه‌وه ده‌بێ له هه‌رێم جێبه‌جێ بكرێ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته (عه‌مید دیدار) ده‌ڵێ: "به‌ڵێ ئه‌م یاسایه په‌سند كراوه له په‌رله‌مانی عێراقدا بۆ ده‌ركردنی پاسپۆرتی بزربوو یان تێكچوو یان به هه‌رجۆرێك بێت به‌ڵام ئه‌م یاسایه تاكو ئێستا نه‌چۆته بواری جێبه‌جێكردن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نها له په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه ڕێكاری یاسایی تر ماوه وه‌ك بڵاوكردنه‌وه‌ی له سه‌رچاوه‌كانی فه‌رمی."
ژماره‌یه‌ك حاڵه‌تی وا هه‌یه كه كه‌سێك پاسپۆرتی بۆ ده‌رهێنراوه به‌ڵام نه‌چووه به‌ده‌م وه‌رگراتنه‌وه‌ی پاسپۆرته‌كه‌ی سه‌باره‌ت به‌م حاڵه‌ت ئاخۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی هه‌ولێر چی ده‌كه‌ن؟ (دیدار عومه‌ر) ڕایگه‌یاند: "به‌پێی ڕێنمایی له دوای تێپه‌ڕبوونی یه‌ك ساڵ به‌سه‌ر نه‌هاتنی خاوه‌نی پاسپۆرته‌كه ئه‌م پاسپۆرتانه له‌لایه‌ن به‌شی میره‌و پێداویستیه‌كانی هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ك ده‌نێردرێنه‌وه به‌شی پێداویستیه‌كان له به‌غدا، به‌ڵام ئێمه وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی پارێزگای هه‌ولێر له‌به‌ر باری ئه‌منی و ئاسانكاری بۆ هاووڵاتیان چاوپۆشیمان له‌م یاسایه كردووه و، پاسپۆرته‌كانمان نه‌ناردووەته‌وه به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتی كورد به دوایدا بێت و وه‌ری‌گرێته‌وه.
سه‌باره‌ت به ڕینمایی ده‌رهێنانی پاسپۆرت چین و چه‌ند مانگیش مابێ خاوه‌ن پاسپۆرت ده‌توانێ پاسپۆرته‌كه‌ی بۆ نوێ بكرێته‌وه؟ عه‌مید دیدار له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌یشدا ڕوونی كرده‌وه كه، هه‌ر هاووڵاتییه‌ك ده‌توانێت پاسپۆرته‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه ئه‌گه‌ر ماوه‌ی به‌سه‌رچوونی پاسپۆرته‌كه‌ی كه‌متر له ساڵێك مابێت، پێویسته ئه‌م به‌ڵگه‌نامانه‌ی پێ بێت ناسنامه‌ی باری شارستانی، ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی، كارتی زانیاری چه‌كێكی بانك به بڕی 25000 دینار و 3 پەردە وێنه .
ئاخۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرت هیچ هه‌نگاوێكی ئه‌لكترۆنی ناوه كه فۆڕم بۆ هاووڵاتیان به‌رێگه‌ی ئینته‌رنێتیشه‌وه ده‌ست بخرێ، عه‌مید دیدار ئاماژه‌ییشی دا، هاووڵاتیان ده‌توانن له ڕێگه‌ی ماڵپه‌ڕی (www.hawlerpassport.com)ـەوە فۆرم وەربگرن."
له كۆتاییدا عه‌مید دیدار گوتی كه تكا له هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌ین په‌یوه‌ست بن به ڕێنماییه‌كانی ده‌رهێنانی پاسپۆرت بۆ ئه‌وه‌ی باشترین خزمه‌ت به هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست بكه‌ین و هه‌رهاووڵاتیه‌ك ماوه‌ی پاسپۆرتی له شه‌ش مانگ كه‌متر بێت تكایه پاسپۆرتی نوێ بكاته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆر له وڵاتان ڕێگا ناده‌ن بچنه ناو ئه‌و وڵاته و هه‌روه‌ك گوتیشی كه وه‌ك به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی پارێزگای هه‌ولێر زۆر سوپاسی هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌ین و، دڵنیایشیان ده‌كه‌ینه‌وه به باشترین شێوه ئیش و كاره‌كانی خۆمان به‌رامبه‌ر هاووڵاتیان جێبه‌جێ بكه‌ین.
جێی ئاماژه‌یه عه‌مید دیدار له‌دایكبووی شاری هه‌ولێره و ده‌رچووی كۆلیژی پولیسه و به‌كالۆریۆسی له یاسا هه‌یه و، ماوه‌ی (25) ساڵه وه‌ك ئه‌فسه‌ر كار ده‌كات، ئێستایش به‌ڕێوه‌به‌ری پاسپۆرتی پارێزگای هه‌ولێره.
شا‌و كوردی