به‌غدا -KDP.info- ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ئابووری و وه‌به‌رهێنان ده‌ڵێت حكوومه‌تی عێراق زیاتر له 42ترلیۆن دینار قه‌رزداری هه‌رێمی كوردستانه، به‌غدا هیچ كاتێك مافی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رچاو ناگرێت، هۆكاره‌كه‌یشی ئەقڵیهتی حوكمڕانانی عێراقە.
(نه‌جیبه نه‌جیب) ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئابووری و وه‌به‌رهێنان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "هێشتا بوودجه‌ی 2016 ئاماده نه‌كراوه و نه‌هاتووەتە په‌رله‌مان، گرفتی هەر گه‌وره‌ی بوودجه‌ی ساڵی دابێ، بازاڕە ساردەکەی نه‌وته؛ تا دێ، دەشکێت. حكوومه‌تی عێراق به‌س بۆ مووچه، مانگێ 4ملیار‌و500 دۆلاری پێویسته."
گوتیشی ئه‌وه‌ی تایبه‌ت بێت به هه‌رێمی كوردستان، 17%ـی گشت بوودجهکەی عێراق، هی هەرێمە، به‌ڵام تا ئێستا نیوه‌ی ئه‌و ڕێژه‌یش ڕه‌وانه نه‌كراوه، له‌سه‌ر بوودجه‌ی 2015 ڕێككه‌وتن له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرا و، بوو به یاسا، به‌ڵام حكوومه‌تی عێراق پابه‌ند نییە، هەڵبەت نەک له‌به‌ر بێپاره‌یی، به‌ڵكو خەتای ئەو ئهقڵیهتەیە گوایە عێراق به‌ڕێوه ده‌بات؛ یەک بە بارە خۆم، پێم وایە ئەو حكوومهتەی عێراق، هەرگیزاوهەرگیز بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان نانێرێت.
(نه‌جیبه) ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له ساڵی 2003ـه‌وه تا ئێستا حكوومه‌تی عێراق 42ترلیۆن‌و300ملیار دینار قه‌رزداری هه‌رێمی كوردستانه؛ له‌و بڕه 15 ترلیۆن دیناری هی هێزی پێشمه‌رگه‌یه. عێراق نه‌ك له قۆناغی پێش چاكسازی، له قۆناغی چاكسازییشدا، مافی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رچاو ناگرێت.
ڕابین شێروانی