ئامه‌د-KDP.info- ته‌نیا 2 ساڵ ده‌بێت وه‌كو پزیشك له ئامه‌د دامه‌زراوه، باوكی سكی خۆی و منداڵه‌كانی تێر نه‌ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی پاره كۆ بكاته‌وه و (عه‌بدوڵڵا) كۆلێژی پزیشك ته‌واو بكات، به‌ڵام به‌داخه‌وه چه‌كدارانی په‌كه‌كه چه‌ند گولله‌یه‌كی پێوه دنێن و ده‌یكوژن.
(عه‌بدوڵلا بیرئۆغول) له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ ماڵه‌وه له رێگه‌دا چه‌ند چه‌كدارێكی په‌كه‌كه رێگه‌كه‌یان گرتووه، ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌ی نه‌چێنه ناو ئه‌و چه‌كدارانه‌وه رێگه‌ی خۆی ده‌گۆڕێت، به‌ڵام په‌كه‌كه چه‌ند گولله‌یه‌ك به سه‌یاره‌كه‌ی و خۆیه‌وه ده‌نێن و ده‌یكوژن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و ئازاره گه‌وره‌یه‌ی رووی له خانه‌واده‌ی (عه‌بدوڵڵا) كردووه، كه‌چی ماڵه‌وه‌یان هاوار ده‌كه‌ن، با چیتر جه‌رگی دایكان نه‌سووتێت، توخوا با ئیتر ئاشتی بێته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌مان.
كاتێك په‌یامنێری 'بی بی سی تورك' ویستی بچێته ماڵی (عه‌بدوڵڵا) و له‌گه‌ڵ دایكی (ئامینه بیرئۆغول) قسه بكات، (ئامینه) وه‌ڵامی په‌یامنێره‌كه‌ی نه‌دایه‌وه و ته‌نیا هاوار و باوكه‌ڕۆی بوو بۆ كوڕه پزیشكه‌كه‌ی. خوشكی (عه‌بدوڵڵا)ـیش به ناوی (حه‌لیمه) هاته به‌رده‌م په‌یامنێره‌كه‌ی 'بی بی سی' و پێی گوت، توخوا مه‌چنه لای دایكم ئه‌و جه‌رگی سووتاوه. 5 ساڵ به‌ر له ئێستا خوشكێكم له كاتی منداڵبووندا ماڵئاوایی لێ كردین و ئێستایش (عه‌بدوڵڵا)ـی برامی هاته سه‌ر، توخوا قسه له‌گه‌ڵ دایكه جه‌رگ سووتاوه‌كه‌م مه‌كه‌ن، ئه‌و ماندووه و ماندووتری مه‌كه‌ن.
(حه‌لیمه) ده‌ڵێت: "بڕوا بكه‌ن باوكم سكی خۆی و ئێمه‌ی تێر نه‌ده‌كرد، تا پاره په‌یدا بكات بۆ ئه‌وه‌ی (عه‌بدوڵڵا)ـی برام بچێته كۆلێژی پزیشكی، ئه‌و ته‌نیا 2 ساڵ ده‌بێت دامه‌زرابوو و شه‌هیدیان كرد. نه‌یانهێشت بۆ دواجار بیبینینه‌وه. ئێستایش ده‌ڵێین ئه‌وه‌ی رۆی رۆی، توخوا ئیتر شه‌ڕ رابگرن با جه‌رگی دایكی دیكه نه‌سووتێت".
(حه‌لیمه) به چاوی پڕ فرمێسكه‌وه درێژه به قسه‌كانیدا ده‌دات و ده‌ڵێت: "با ئیتر خوێن بوه‌ستێنین، دایكه‌كان بۆ رۆڵه‌كانیان نه‌گریه‌ن، ئه‌وانه‌ی له شاخن و ئه‌وانه‌ی سه‌ربازن و ئه‌وانه‌ی پۆلیسن و ئه‌وانه‌ی خه‌ڵكی سیڤیلن، هه‌موویان رۆڵه‌ی دایكی ئه‌م وڵاته‌ن و، با نه‌بنه قوربانیی شه‌ڕ. براكه‌ی من رۆڵه‌یه‌كی كورد بوو و به ده‌ستی خۆمان خستمانه ژێر گڵه‌وه، ئێمه له ئازاری له ده‌ستدانی رۆڵه‌ی خۆمان تێده‌گه‌ین، بۆیه خۆزگه ناخوازین هیچ دایكێك چاره‌نووسی وه‌كو ئێمه بێت".
هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په (سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش) له ئانكارا زۆر به توندی ره‌خنه‌ی له په‌كه‌كه گرت به‌وه‌ی، چۆن ده‌ستی چووه‌ته خوێنی پزیشك و، ئه‌و جۆره كرده‌وانه ئه‌وپه‌ڕی بێئه‌خلاقییه، كه به ناوی شه‌ڕه‌وه خه‌ڵكی سڤیل بكه‌یته قوربانی.
كارزان گلی