هه‌ولێر-KDP.info- هاوسه‌رۆكی پارتیی دیموكراتی گه‌لان هه‌ده‌په (سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش)، پێیوایه خۆبه‌ڕێوه‌بردنی كوردان و سه‌ربه‌خۆیی به چه‌ك ناكرێت، به‌ڵكه پێویسته به شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نیانه بێت. هه‌روه‌ها ئاماژه ده‌دات كه پشتگیری له سه‌ربه‌خۆیی ده‌كات، به‌ڵام به رێگه‌ی ئاشتیانه نه‌ك چه‌ك.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه له هۆڵه‌ندا بۆی رێكخرابوو، (ده‌میرتاش) وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه.
(ده‌میرتاش) له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ره بوو كه، گرینگه كوردانی باكوور له توركیادا سه‌ربه‌خۆیی خۆیان هه‌بێت یان خۆیان خۆیان به‌ڕێوه ببه‌ن، چونكه چاره‌سه‌ری كێشه‌كانه. ئه‌و گوتیشی، له كاتی پرۆپاگنده‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌دا، خۆبه‌ڕێوه‌بردن ده‌بێته یه‌كێك له دروشمه‌كانمان. ئێمه ئه‌و به‌ڵێنه ته‌نیا به كورده‌كان ناده‌ین، به‌ڵكو بۆ شاره توركیاییهكانیش به‌ڵێنی خۆبه‌ڕێوه‌بردن ده‌ده‌ین.
(ده‌میرتاش) له باره‌ی ئه‌و كانتۆنانه‌ی كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا په‌كه‌كه له چه‌ند شوێنێكی توركیادا رایگه‌یاند، ده‌ڵێت: "ئه‌و كانتۆنانه‌ی راگه‌یه‌ندران به راست نازانم، چونكه ئه‌و كانتۆنانه له رێگه‌ی چه‌كه‌وه راگه‌یه‌نراون و، پێویسته كانتۆن به شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نیانه رابگه‌یه‌نرێت و ره‌زامه‌ندیی هه‌موو لایه‌كی له‌سه‌ر بێت، نه‌ك به شه‌ڕكردن. بۆیه به‌ڕاستی نازانم. به‌ڵام بڕوام وایه ئه‌گه‌ر توندوتیژی له توركیا به‌رز ببێته‌وه، خه‌ڵك زۆر ناچێته سه‌ر سندووقی ده‌نگدان".
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا وه‌ڵامی (دوران كاڵكان) سه‌ركرده‌ی سه‌بازی په‌كه‌كه ده‌داته‌وه كه گوتبووی هه‌ده‌په له چیدا سه‌ركه‌وتوو بووه تا له‌وه سه‌ركه‌وتوو بێت داوای بێده‌نگكردنی چه‌كه‌كان له ئێمه بكات و، هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر له هیچ شتێك سه‌ركه‌وتنمان به ده‌ست نه‌هێنابێت، له‌وه سهركهتووین كه پاڵپشتیی خه‌ڵكمان بۆ خۆمان به ده‌ست هێناوه. بڕوامان به خۆمان و جه‌ماوه‌ره‌كه‌مان هه‌یه".
كارزان گلی