Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 25 APR 2024 19:34 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەعدی پیرە: سەردانی سەرۆكی هەرێم بۆ ئوردن گرینگە..هەنگاوێكی باشە بۆ گەییشتنی كورد بە مافەکانی
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- سەبارەت بە سەردانی (سەرۆك بارزانی) بۆ دەوڵەتی ئوردن، (سەعدی ئەحمەد پیرە) دەڵێ، سەردانێکی گرینگ و باشە،  لە هەموو كۆبوونەوەكانیشدا ئاڵای كوردستان بەرچاو دەكەوت، ئەمەیش بەڵگەی ناساندنی كوردە و هەنگاوێكی باشە بۆ قۆناخەكانی داهاتوو و گەییشتنی كورد بە مافە ڕەواكانی.

ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان (سەعدی ئەحمەد پیرە)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت، سەردانی سەرۆكی هەرێم بۆ وڵاتی ئوردن و بەشداریكردن لە كۆڕبەندی ئابووریی جیهانی و كۆبوونەوەی لەگەڵ (شاعەبدوڵڵا) و سەرۆكی وڵاتانی دیكەی عەرەبی، سەردانێكی  گرینگ و باشە، كە لە هەموو كۆبوونەوەكاندا ئاڵای كوردستان بەرچاو دەكەوت، ئەمەیش بەڵگەی ناساندنی كوردە و هەنگاوێكی باشە بۆ قۆناخەكانی داهاتوو و گەییشتنی كورد بە مافە ڕەواكانی.

(سەعدی پیرە) دەیشڵێت: "رەنگە دانانی ئاڵای كوردستان لە وڵاتێكی دیكەی ناعەرەبی ئەوەندە گرینگیی بۆ كورد نەبێت، بەڵام لە وڵاتێكی وەك ئوردن كە وڵاتێكی گرینگە لە رۆژهەڵاتی ناویندا، بایەخی خۆی هەیە و وەڵامدانەوەیەكی زۆر باشە بۆ ئەوانەی كە هەوڵی پڕوپاگەندە دەدەن لەسەر كورد؛ بۆیە رۆژ بە رۆژ هەرێمی كوردستان بەرەو پێشەوە دەچێت، ئەو بەرەوپێشچوونەیش قۆناخ و هەناگاوی گرینگی بە دواوە دەبێت، هەروەها دەبێت ئێمە هەموومان پێكەوە هەنگاوی باش بنێین بۆ ئەوەی كورد لە باكووری كوردستان دەنگێكی باش بهێنێت، بۆ ئەوەی زیاتر ئاشتی بەرقەرار بێت، بە دڵنیاییشەوە سەركردایەتیی سیاسیی كوردستان پشتگیری لەو هەنگاوە دەكات".

ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماژەیشی دا، ئوردن گرینگی بە هەرێمی كوردستان دەدات، لەبەر ئەوەی ئێمە لە بارێكی ئەمنیی تەواوداین، لەبیرمان نەچێت، نزیكەی 150 هەزار ئاوارەی ئەنبار چوونە بەغدا و باری نائاسایی راگەیاندرا، كەچی زیاتر لە ملیۆن و نیوێك ئاوارە هاتوونەتە هەرێمی كوردستان و باری نائاساییمان رانەگەیاندووە، ئەوە بەڵگەی باشی و سەقامگیریی باری ئەمنیی هەرێمی كوردستانە، بۆ چارەكردنی كێشەكان، لە هەرێمی كوردستاندا بەو ئیمكانییەتە كەمە و بە چەكی كۆن، بە پشتیوانییەكی كەمی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، توانیومانە هەرێمی كوردستان بپارێزین و هەموو ئەو ناوچانەی مەبەستمانە پاكیان بكەینەوە، كە ئەوە خۆی لە خۆیدا ئەستێرەی كوردستانی لە دنیای دەرەوەدا گەشتر كردووە.


ڕابین شێروانی
 




دوایین هەواڵەکان

بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر"بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:26

ھەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر دەڵێت، نرخی گۆشت لە بازاڕەکانی هەرێم دادەبەزێت و دەشڵێ، بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت.

 
"بابەتی لادانی سفرەکانی سەر دیناری عێراق کاتی زۆری پێویستە"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:37

بەغدا -KDP.info-  ئەندامێکی لیژنەی ئابووری لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، لادانی سفرەکانی سەر دراوی عێراقی ھەنگاوێکی باشە و کاریگەری زۆر دەبێت لەسەر دراوی عێراقی، بەڵام بابەتێکی ئاسانیش نییە.

 
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە قەداسەتی پاتریاكی كەنیسەی ڕۆژهەڵاتی ئاشووری لەجیهان و مەترانەكانی (كۆمەڵەی پیرۆز) دەکات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:36

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژی پێنجشەممە 25ی نیسانی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە قەداسەتی پاتریاك مارئاوای سێیەم پاتریاكی كەنیسەی ڕۆژهەڵاتی ئاشووری لە جیهان و مەترانەكانی (كۆمەڵەی پیرۆز)ـی كرد.

 
پرۆفیسۆر خەلیل ئیسماعیل: ھەڵبژاردن بەبێ پارتی عاقیبەتی باش نابێت"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 15:04:43

ھەولێر-KDP.info- مامۆستایەکی زانکۆ دەڵێت، نزیکبوونەوە لەنێوان لایەنەکان بۆ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن  و نەرمی نواندن بەرامبەر  مەرجەکانی پارتی ھەیە..دەشڵێت، ھەڵبژاردن بەبێ پارتی دەکرێت، بەڵام عاقیبەتی باش نابێت و پرۆسەی حوکمڕانی شەلەل دەبێت.

 
پەدەکەسە: چاوەڕوانبن ھێزی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بارەگاکانمان دەپارێزێت

THURSDAY, 25 APRIL 2024 15:04:16

ھەولێر-KDP.info-  كارزانی سه‌باح هه‌ورانی، رۆژنامه‌نووس راپۆرتێكی ئاماده‌ كردووه‌ تێیدا هاتووە: باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ سووریا سه‌ركۆنه‌ی سووتاندنی باره‌گای پارتی دیموكراتی كوردستانی سووریا له‌ شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای كوردستان كرد و سه‌ركرده‌یه‌كی ئه‌و حزبه‌ زانیاری نوێ ده‌خاته‌روو.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact