Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 25 APR 2024 11:01 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

دیدار و كۆبوونەوەكانی سەرۆك بارزانی لە پەراوێزی كۆڕبەندی ئابووریی جیهانی
| KDP.info


 
ئۆردون -KDP.info- (سەرۆك بارزانی) لە پەراوێزی كۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لەگەڵ (عەبدولفەتاح سیسی) و (مەحموود عەباس) و(سەلیم جبووری)و (بەها ئەعرەجی) باسیان له‌ بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی ناوچەكە و هەروەها هەڕەشەی تیرۆریستان بۆ سەر ئاساییشی جیهانی و ناوچەكە كرد.
 
ڕۆژی هەینی 22ـی 5ـی 2015 (مەسعود بارزانی) بەشداری كۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی لە دەریای مردووی وڵاتی ئۆردون بوو.
 
لە پەراوێزی ئەم كۆڕبەندە جیهانییەدا (سەرۆك بارزانی) لەگەڵ (عەبدولفەتاح سیسی) سەرۆكی كۆماری میسر و شاندی یاوەری كۆبۆوە. لەم كۆبوونەوەیەدا باسی بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی ناوچەكە و هەروەها هەڕەشەی تیرۆریستان بۆ سەر ئاساییشی جیهانی و ناوچەكە كرا. لەم دیدارەدا (سەرۆك بارزانی) تیشكی خستە سەر بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و ڕووداوەكانی پارێزگای ئەنبار و هەروەها بارودۆخی مەیدانیی بەرەكانی شەڕ و سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگەی لەبەرانبەر تیرۆریستان خستەڕوو. هەر لەم كۆبوونەوەیەدا سەرۆكی میسر دەستخۆشی لە (سەرۆك بارزانی) و گەلی كوردستان و هێزی پێشمەرگە كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ هێزەكانی پێشمەرگە خواست لە دژی تیرۆریستان.
لەم دیدارەدا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان گەلی میسر و گەلی كوردستان كرایەوە.
 
 
هەر لە پەراوێزی ئەم كۆڕبەندە ڕۆژی هەینی (سەرۆك بارزانی) لەگەڵ (مەحموود عەباس) سەرۆكی فەلەستین و شاندی یاوەری كۆبۆوە. لەم كۆبوونەوەیەدا (سەرۆك عەباس) ڕۆشنایی خستە سەر هەوڵ و سەركەوتنە نێودەوڵەتی و دیپلۆماسییەكانی فەلەستین لە ئاستی جیهانیدا بۆ بەرەو پێشەوەبردنی دۆزی گەلی فەلەستین و باسیشی لە بارودۆخی سیاسیی نێوخۆیی فەلەستین كرد. لەم دیدارەدا (سەرۆك بارزانی) باسی لە دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكانی عێراق و شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش  و هەروەها سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كرد. لەم كۆبوونەوەیەدا هەردوولا جەختیان لە بەردەوامبوون و قووڵكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و فەلەستین كردەوە.
 
هەر هەمان ڕۆژ و لە پەراوێزی كۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە ئۆردۆن (سەرۆك بارزانی) و (سەلیم جبووری) سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی كۆبوونەوە. لەم دیدارەدا سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق باسی لە ئەجێندای ئەو سەردانەی كرد كە بەنیازە لە داهاتوویەكی نزیكدا بۆ ئەمەریكا ئەنجامی بدات. لە بەشێكی دیكەی ئەم دانیشتنەدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق بە گشتی و بارودۆخی ئەنبار و هەڕەشەی تیرۆریستانی داعش تاوتوێ كرا.
 
لە درێژەی دیدار و كۆبوونەوەكانی لە پەراوێزی كۆڕبەندی ئابووریی جیهانی (سەرۆك بارزانی) و (بەها ئەعرەجی) جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراقی كۆبوونەوە. لەم كۆبوونەوەیەدا جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراقی باسی لە بارودۆخی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەكانی هەرێم و ناوەند كرد و جەختی لەوە كردەوە كە پێویستە پەیوەندیی نێوان هەولێر و بەغدا تووشی گرفت نەبن و ئەو پەیوەندییانە بەرەو پێشەوە بچن و ئەوەیشی خستەڕوو كە لە بەغدا زۆر كەس و لایەن لە هەوڵی ئەوەدان ئە پەیوەندییە پارێزراو بێت و زیانی بەرنەكەوێت. لەبەرانبەردا (سەرۆك بارزانی) سوپاسی هەڵوێستی جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراقی كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست.
 
جێگەی ئاماژەپێكردنە ڕۆژی هەینی 22ـی 5ـی 2015 لە یەكەم ڕۆژی كۆڕبەندی ئابووریی جیهانی و لە پەراوێزی ئەم كۆڕبەندە، كۆبوونەوەیەك لەنێوان (سەرۆك بارزانی) و (جەلالەتی شا عەبدوڵڵا)ی پاشای شانشینی ئۆردۆن بەڕێوەچوو.
 



دوایین هەواڵەکان

وەزیری تەندروستی: ھەڵمەتەکە دەستی پێکردووە.. داوا لە دایک و باوکان دەکەین ھاوکارمان بن

THURSDAY, 25 APRIL 2024 10:04:16

ھەولێر-KDP.info- وەزیری تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، وەزیری تەندروستی عێراق بەشداری لە کۆنفڕانسێکی نێودەوڵەتی بۆ نەخۆشییەکانی منداڵان لە ھەولێر دەکات و ھەڵمەتەکانی کوتانی قوتابیانیش بەسەردەکاتەوە.

 

وەزارەتی ناوخۆ ئاگادارییەك ئاراستەی ئەو ئەفسەر و كارمەندانە دەكات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 00:04:55

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاگادارییەك ئاراستەی ئەو ئەفسەر و كارمەندانە دەكات كە بی مۆڵەتی خوێندن بڕوانامەیان بەدەست هیناوە و تاوەكوو ئێستا بۆیان هەژمار نەكراوە.

 
ھەرێمی کوردستان بەشداری لە دیداری ئەبوزەبی بۆ وەبەرھێنان دەکات

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 19:04:39

ھەولێر -KDP.info- دەستەی گشتی وەبەرھێنان بەشداری لە سێزدەمین دیداری وەبەرھێنان لە ئەبوزەبی دەکات و سەرۆکی دەستەی گشتی وەبەرھێنانیش دەڵێ، ھەرێمی کوردستان بۆ جاری یەکەمە بەشداری لە دیدارەکە دەکات.

 
ئەنجومەنی وەزیران: بەپێی یاسا بەرکارە فیدڕاڵییەکان، بەشی بەغدا لە داهاتی نانەوتی هەرێم دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 19:04:56

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی نیسانی 2024، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

 
مەحموود محەممەد: وەک پارتی لەگەڵ سیستەمی هەڵبژاردن و ڕێگریی لە بەشداریی پێکهاتەکان، کۆک نەبووین

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 18:04:37

مەحموود محەممەد: وەک پارتی لەگەڵ سیستەمی هەڵبژاردن و ڕێگریی لە بەشداریی پێکهاتەکان، کۆک نەبووین

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact