هه‌ولێر-KDP.info- پاش لێدوانی په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه له دانوستانیاندا له‌گه‌ڵ شاندی پارتیی دیموكراتی كوردستاندا، وه‌ها ڕێككه‌وتوون كه، له بری سكرتێری په‌رله‌مان، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ك پشكی ئه‌وان دیاری كراوه، (مه‌حموود محه‌ممه‌د) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان كه ئه‌ندامی شاندی دانوستانكاری پارتی بوو بۆ گفتوگۆكانی پێكهێنانی كابینه‌ی هه‌شته‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی ئێستا ده‌یڵێن، پێشنیاز بووه بۆ واده‌یه‌ك كه خۆیان پێیه‌وه پابه‌ند نه‌بوونه، چونكه داواكه‌ی ئه‌وان وابه‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان بووه.
له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ماندا كه، ئه‌وه چه‌نده‌مین جاره كوتله‌ی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه، پۆستی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئیستیحقاقی یه‌كێتییه به‌پێی ڕێككه‌وتنه‌ی كه له‌گه‌ڵ پارتیدا كردوویانه، ئایا ئه‌مه چه‌ندی ڕاسته؟ (مه‌حموود محه‌ممه‌د) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان تایبه‌ت بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕوونی كرده‌وه:
له دواكۆبوونه‌وه‌ی شاندی پارتیمان له 20-4-2014، به سه‌رۆكایه‌تیی هه‌ڤاڵ (نێچیرڤان بارزانی) جێگری سه‌رۆكی پارتیمان و ئه‌ندامه‌تیی هه‌ڤاڵان (د ڕۆژ نووری شاوێس)، (ئازاد به‌رواری)، (مه‌حموود محه‌ممه‌د)، شاندی یه‌كێتیی نیشتیمانییش به سه‌رۆكایه‌تیی به‌ڕێز (د به‌رهه‌م ساڵح) جێگری دووه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و، ئه‌ندامه‌تیی هه‌ڤاڵان (عه‌دنان موفتی)، (حاكم قادر)، (عیماد ئه‌حمه‌د)، له ماڵی به‌ڕێز( د. به‌رهه‌م) له هه‌ولێر كۆ بووینه‌وه، مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه‌كه‌یش بریتی بوو له: بڕیاری كۆتایی بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و پێكهێنانی كابینه‌ی هه‌شته‌م؛ هه‌روه‌ها چۆنیه‌تیی به‌شداربوونی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان؛ سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه ڕای شاندی یه‌كێتی ئه‌وه بوو‌و كه، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان له گۆڕان و له پارتی هه‌ڵبژێرن، مه‌به‌ستیش ئه‌وه بوو كه، گۆڕان سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگر و سكرتێریش هه‌ردووكی بۆ پارتی بێ، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر دواتر یه‌كێتی به‌شدار بوو، پارتی پۆستی سكرتێری په‌رله‌مان بۆ یه‌كێتیی نیشتیمانی چۆڵ بكات، ئینجا په‌رله‌مان هه‌مواری یاسای ته‌كلیفی سه‌رۆكوه‌زیران و جێگه‌ره‌كه‌ی بكات، به‌و شێوه‌یه‌ی كه ته‌نیا سه‌رۆكوه‌زیران ته‌كلیف بكرێ و جێگره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ته‌كلیفكردنه‌كه نه‌بێ، به‌ڵام ڕای شاندی پارتی به‌م شێوه‌یه بوو: سه‌رۆكی په‌رله‌مان له گۆڕان و، جێگره‌كه‌ی پارتی بێ و سكرتێر یه‌كێتی بێ، هه‌روه‌ها سه‌رۆكی وه‌زیران و جێگره‌كه‌یشی ته‌كلیف بكرێن، دوای ڕاوێژی تایبه‌تییان، شاندی یه‌كێتی سێ پێشنیازیان خسته ڕوو، یه‌كه‌م: بابه‌تی دیاریكردنی وه‌زیری ناوخۆ، به چاره‌سه‌رنه‌كراوی بمێنێته‌وه تا دوای هه‌ڵبژاردن، هۆكاری ئه‌وه‌یشیان پێ گوتین بۆ به‌چاره‌سه‌رنه‌كراوی بهێڵرێته‌وه.
دووه‌م: وه‌زاره‌تی شه‌هیدان به یه‌كێك له‌م دوو وه‌زاره‌ته بگۆڕدرێ، وه‌زاره‌ت په‌روه‌رده یان وه‌زاره‌ت شاره‌وانی.
سێیه‌م: سكرتێری په‌رله‌مان بگۆڕدرێ به جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان.
وه‌ڵامی شاندی پارتیمان به‌م شێوه‌یه بوو، ئه‌گه‌ر یه‌كێتیی نیشتیمانی له پێش 30-4 كه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانیی عێراق و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی كوردستانه، به‌شدار بن له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و پێكهێنانی كابینه‌ی هه‌شته‌م، هه‌وڵ ده‌ده‌ین پێشنیازه‌كان تاوتوو بكه‌ین و، بارودۆخی یه‌كێتی له‌به‌رچاو بگرین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێتیی نیشتیمانی به‌شداربوونی له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و پێكهێنانی كابینه‌ی هه‌شته‌م بخاته دوای 30-4-2014وه، ئیلتیزاممان به‌و پێشنیازانه‌وه نابێ، هه‌ر بۆیه‌یش شاندی یه‌كێتیی نیشتیمانی له‌گه‌ڵ سلێمانی قسه‌یان كرد و بڕیاریان دا، ڕۆژی دواتر كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی‌یان ئه‌نجام بده‌ن و جوابی ڕاشكاوانه‌مان بده‌نه‌وه، به‌ڵام وا ده‌رچوو كه كۆبوونه‌وه‌كه‌یان ئه‌نجام نه‌درا یاخوود جوابه‌كه‌یان نه‌گه‌یانده‌وه شانده‌كه‌مان، بۆیه له‌و به‌رواره‌ی كه دیاری كرابوو بۆ هه‌لبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان، په‌رله‌مان كۆ بووه‌وه، سه‌رۆك و جێگر و سكرتێریش هه‌ڵبژێردران، كه‌واته تاوتووكردنی ئه‌و پێشنیازه‌ی خرابووه ڕوو، پێوه‌ست بوو به به‌شداربوونی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كابینه‌ی حكوومه‌ت له‌پێش 30-4.