Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 18 APR 2024 07:22 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

"بەرپرسانی باڵای کانتۆنەکان گوتیان، سەرۆک بارزانی و، ھێزی پێشمەرگە نەبوونایە کۆبانی لە کیس دەچوو"
| KDP.info


هاووڵاتیێکی کۆبانی نزا دەکات کە خاکەکەی ئازاد بوو.

کۆبانی -KDP.info-  فەرماندەی سێیەم کاروانی ھێزی پێشمەرگە لە کۆبانی باس لە چۆنیەتیی ڕزگارکردنی کۆبانی و گوندەکانی دەوروبەری دەکات و، دەڵێ، "ئەو کاتەی کۆبانی ئازاد کرا، سەرۆک بارزانی، پەیوەندییان پێوە کردوونە و، پێی گوتوونە کە ئێوە سەری ئێمەتان بەرز کردەوە."


عەمید (موسلیح زێباری) فەرماندەی سێیەم کاروانی ھێزی پێشمەرگە لە کۆبانی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئێمە سێیەم کاروانی ھێزی پێشمەرگە بووین کە چووینە پاڵ شەڕڤانان بۆ ئازادکردنی کۆبانی؛ ١٥/١/٢٠١٥ بەرەو کۆبانی کەوتینە ڕێ؛ کە ئێمە گەیشتینە ئەوێ، چوار بەش (٨٠%)ـی کۆبانی ئازاد کرابوو؛ ئێمەش ٤٥ شەو لە کۆبانییدا ماینەوە و، لە ٢١ـی مانگی یەکدا گردی مشتەنوورمان ئازاد کرد و، پێنج ڕۆژ دواتر، کۆبانی ئازاد کرا؛ لە ١٨ـی مانگی دوودا، زیاتر لە٣٧٠ گوندیشمان ئازاد کرد؛ ڕووبەری کۆبانی و دەوروبەری ٢٢٢٠ کیلۆمەتری دووجایە و، لەگەڵ شەڕڤانەکاندا هەرهەموویمان لە داعش پاک کردەوە."

عەمید (موسلیح زێباری) گوتیشی، لە ١٥/٩/٢٠١٤ـەوە تا ٢٨/٢/٢٠١٥ لە کۆبانی ٤٣٨ شەڕڤان، ١٤چەکداری ھێزی ڕەققە و، ٦ چەکداری ھێزی شەمسی‌شیمال شەھید بوون؛ بە هەموویەوە ٤٦٠ شەھید درا.
دەربارەی ئاماری کوژراوانی داعش گوتی، لەو ماوەیەدا ٣٧٧٨ تیرۆریست کوژران؛ لاشەی ٣٨٩ـیان کەوتە دەست ھێزە کوردەکان.


عەمید (موسلیح زێباری) ڕوونیشی کردەوە،  ١٤٨ ترۆمبێلی بۆمبرێژکراو تەقیەوە و، ١٤٣تیرۆریستی خۆکوژ خۆیانیان تەقاندەوە و، لە سەروبەندی ئازادکردنی کۆبانیدا ٤٣٦ جار ھێرشیان هێنا؛ هێزە کوردەکان ٩٣ ترۆمبێل و ١٦ تانک و ھەشت ھەمەر و ٢٤ دۆشکە و ١٤ ھاوەن و شەش زریپۆشی داعشانیان سووتاند و، ٦٩٦ چەکی جۆری کلاشینکۆف و ٦٩ بیکەیسی و ٧٦ ئارپیجی و، شەش قەنناس و، ١٢ ھاوەن و٦٢٢ نارنجۆک و١٢پشتێنەی بۆمبڕێژکراویان لێ کەوتە  دەست ھێزە کوردەکان.


فەرماندەی سێیەم کاروانی ھێزی پێشمەرگە لە کۆبانی ڕاشیگەیاند: " نۆ بەش (٩٠%)ـی تیرۆرستە داعشە بیانی و عەرەبەکان لە  کۆبانیدا کوژران، بۆیە زۆر بە شێوەیەکی خێرا گوندەکان ئازاد کران و، ئەوانەی کە بەرگرییان دەکرد ٦٠ کیلۆمەتر لە کۆبانیوە دوورن، بۆیە ئەستەمە جارێکی دیکە بتوانن لە کۆبانی نزیک ببنەوە و، ئەگەر ھێرشیش بهێنن هیچیان پێ ناکرێت."

عەمید (موسلیح زێباری) ئەوەشی ئاشکرا کرد، چوار بەش (٨٠% )ـی کۆبانی خاپوور کراوە و، تەنها یەک بەش (٢٠%)ـی لێ ماوەتەوە و، بەپێی ئامارێکیش زیاتر لە سێهەزار ماڵ خاپوور کراون و، تاوەکو من لەوێ بووم زیاتر لە ١٥ھەزار خێزان گەڕابوونەوە بۆ سەر ماڵەکانیان.
گوتیشی: "جێگەی دڵخۆشی بوو پێش ئەوەی بگەڕێینەوە بەرپرسانی باڵای کانتۆنەکان ھاتنە لای ئێمە و، دەستخۆشییان لێمان کرد و، سوپاسی ھێزی پێشمەرگەیان کرد و ددانیان بەوەدا نا کە ئەگەر (سەرۆک بارزانی) و، ھێزی پێشمەرگە نەبایە کۆبانی لە کیس دەچوو؛ جێی دڵخۆشی ئێمە بوو و، ئەوانیش سوپای (سەرۆک بارزانی) و، ھێزی پێشمەرگە و خەڵکی کوردستانیان کرد."

فەرماندەی سێیەم کاروانی ھێزی پێشمەرگە لە کۆبانی  گوتیشی، "کاتێک ڕۆژی ٢٦/١/٢٠١٥ کۆبانی ئازاد کرا، (سەرۆک بارزانی) ھەر ئەو ڕۆژە پەیوەندیی پێمەوە کرد و، زۆر دڵخۆش بوو؛ باسی لەوە کرد ئێوە سەری ئێمەتان بەرز کرد، کە توانیتان ئەو کارە بکەن.
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان (نێچیرڤان بارزانی) پەیوەندیی بە منەوە کرد و، سوپاسی ئێمەی کرد و، باسی لەوە کرد چاوی ھەموو پێشمەرگەکان ماچ دەکەم ودەستیان دەگوشم و، ئێوە سەری ئێمەتان بەرز کردەوە، وەکو ھەرێمی کوردستان و، ، منیش ڕۆژی دواتر لە گردی مشتەنوور کاتێک پێشمەرگە ئاڵای کوردستانیان بەرز کردەوە و، بە یەکەوە سروودە نیشتمانییەکەی ئەی ڕەقیبمان دەگوتەوە، ئەو ھەواڵەم پێیان دا و، پێشمەرگە زۆر پێی دڵخۆش بوون."

بڵند ئیبراھیم
 




دوایین هەواڵەکان

له‌ بەرەبەیانییه‌وه‌ تا ڕۆژی دوایی جەژنی سەری ساڵی ئێزدیان لە KDPیه‌وە بزانە

WEDNESDAY, 17 APRIL 2024 21:04:20

ھەولێر-KDP.info- جەژنی چوارشەممەی سەری ساڵی ئێزدیان (کۆنترین و پیرۆزترین جەژنی ئێزدیانە، ھەر ساڵێک ئەم جەژنە دەکەوێتە چوارشەممەی یەکەم لە مانگی نیسانی خۆرھەڵاتی، بە بڕوای ئێزدییانیش ئەم جەژنە دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای دروستبوونی گەردوون.

 
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی یەكێتیی ئەورووپا لە عێراق دەكات

WEDNESDAY, 17 APRIL 2024 21:04:55

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی چوارشەممە 17ی نیسانی 2024 لە شاری هەولێر سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازیی لە بەڕێز تۆماس سیلەر باڵیۆزی یەكێتیی ئەورووپا لە عێراق كرد.

 
سکرتێری یەکێتی ئافرەتان: بەرنامەیەکی فراوانمان بۆ باشکردنی رەوشی ئافرەتان داناوە

WEDNESDAY, 17 APRIL 2024 17:04:52

ھەولێر _KDP.info_  سکرتێری یەکێتی ئافرەتانی کوردستان گوتی: لە دوای کۆنگرەی نۆ پرۆگرامێکی نوێمان پەسەند کردووە و ستافێکی نوێ دەستبەکاربووین، بەردەوامین لەسەر ئەنجامدانی کار و چالاکی و پڕۆژەکانمان بۆ جێبەجکیردنی ئەو ئەرک و ئامانجانەی لە پەیڕەو و پڕۆگرام بۆ ئەم قۆناغە پەسەند کراون، بۆیە چاومان لەوەیە کاریگەری باشیان لەسەر باشکردنی ڕەوشی ئافرەتان ھەبێت.

 
"کێشە سیاسییەکان ھۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕن

WEDNESDAY, 17 APRIL 2024 16:04:07

ھەولێر _KDP.info_ گوتەبێژی سەندیکای زێڕنگەرانی کوردستان دەڵێت: چەند ھۆکارێک وایان کردووە نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد بێت گرنگترینیان کێشەی سیاسییە.

 
بەفەرمانی سەرۆکی حکوومەت کاروانی ئاوەدانی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەردەوام دەبێت

WEDNESDAY, 17 APRIL 2024 15:04:10

سۆران _KDP.info_ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: ئەمڕۆ لەژێر چاودێری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەردی بناغەی دوو پڕۆژە دانرا و لە چەند ڕۆژی داھاتووش بەردی بناغەی کۆمەڵێک پڕۆژەی دیکە دادەنرێت، بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەت کاروانی ئاوەدانی لە سۆران بەردەوام دەبێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact