هەولێر-KDP.info- (سه‌رۆك بارزانی) له‌باره‌ی پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و دامه‌زراندنی حكوومه‌تی نوێی به فرسه‌تێكی باش و دوافرسه‌ت زانی بۆ ئه‌وه‌ی كێشه قووڵه‌كانی عێراق چاره‌سه‌ر ببێ و، لە دیداریدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سوێد، ئەوەیشی دووپات كردەوە كە نابێ ئامانج ته‌نیا دروستكردنی حكوومه‌ت بێ، به‌ڵكو پێویستە نه‌هجێكی نوێی هه‌بێ و هه‌ڵه‌كانی ڕابردوو دووباره نه‌كه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌مان ره‌فتار و هه‌ڵه‌كانی پێشوو دووباره بكرێنه‌وه و قەیران و گرفتەكان قووڵتر و فراوانتر دەبن.
ئه‌مڕۆ سێشەممە له سه‌ڵاحه‌ددین سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان(مەسعوود بارزانی) پێشوازیی له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوێد (كارل بیڵت) و شاندێكی یاوه‌ری كرد كه له ژمارەیەك په‌رله‌مانتارانی یه‌كیەتیی ئه‌ورووپا پێكهاتبوون.
له سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوێد ئاماژه‌ی به‌وه كرد له‌گه‌ڵ شاندێكی كۆمیسیۆنی هاوكاری مرۆیی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بۆ پشتیوانیكردنی كوردستان هاتوون و جەختی لە پاڵپشتیی سیاسی و مرۆیی وڵاته‌كه‌ی و یه‌كێتی ئه‌ورووپا بۆ كوردستان له ڕووبه‌ربوونه‌وه دژ به تیرۆریستان كردەوە.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوێد سوپاس و دەستخۆشی لە حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و گه‌لی كوردستان كرد بۆ هاوكاری و په‌نادانی سه‌دانهه‌زار ئاواره و پاراستنی ژیانیان له هەڕەشەی تیرۆریستان. لەم دیدارەدا شاندی میوان جەختیان لەوە كردەوە كە یەكیەتیی ئەورووپا ئامادەیە بە بەردەوامی هەتا كۆتاییهاتنی قەیرانی پەنابەران و هەڕەشەی تیرۆریستان هاوكار و پشتیوانی حكوومەتی هەرێم بێت و ئەوەیشیان بە (سەرۆك بارزانی) ڕاگەیاند كە، گرینگ‌ترین خاڵ بە لای ئەوانەوە پاراستنی ژیانی ئاواره‌كان و دابینكردنی پێداویستییه‌كانی ژیانیانه.
لە بەرانبەردا (سه‌رۆك بارزانی) بەخێرهاتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوێد و شاندی یاوه‌ری كرد و سەردانەكەیانی بۆ كوردستان به ئومێدبه‌خش وه‌سف كرد و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كوردستان لە دۆخی ئێستایدا پێویستیی بە هاوكاری و یارمەتیدانی دۆستانی هەیە و ئەوەیشی بۆ شاندی میوان خستەڕوو كە گەلی كوردستان ڕووبەڕووی دەوڵەتێكی تیرۆریستیی پڕچەك بووەتەوە كە پابەندی هیچ جۆرە بەها و پڕەنسیپێك نییە.
لە درێژەی قسەكانیدا (سه‌رۆك بارزانی) له‌باره‌ی حه‌وانه‌وه و یارمه‌تیدانی ئاواره‌كان گوتی: "ئێمە یارمەتیدانی ئاوارەكان به ئەركێكی نیشتمانی و مرۆیی خۆمان ده‌زانین و جێگەی شانازییه توانیومانه ئه‌و ژماره زۆره بپارێزین و په‌یوه‌ست به‌م پرسه‌شه‌وه، (سه‌رۆك بارزانی) داوای له شاندی میوان كرد هانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بده‌ن كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كانیان بۆ ئاواره‌كان زیاتر بكەن چونكه ئه‌م ژماره زۆرەی ئاوارە و پەنابەر له ده‌ره‌وه‌ی توانای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و جه‌ختیشی كرده‌وه، پێویسته كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و گشت لایەك هه‌ست به‌رپرسیاریه‌تی بكه‌ین به‌رامبه‌ر به‌و ئاوارانه و یارمه‌تییان بده‌ین بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ شوێنی خۆیان.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به وردی باس له مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆریستان و تاوان و ده‌ڕنده‌ییه‌كانیان دژ به ئێزدی و مه‌سیحییه‌كان و خەڵكی كوردستان كرا و هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه تیرۆر دیاریده‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تییه و مه‌ترسی له‌سه‌ر ناوچه‌كه و هه‌موو جیهانه و ده‌بێ بە جیددی بیر لەوە بكرێتەوە رێگرییان لێبكرێ.
ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه په‌یوه‌ست بوو به باسكردنی پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوێد ئاماژه‌ی به‌وه كرد، وڵاته‌كه‌ی و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا هانی لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق ده‌دات كە حكوومه‌تێكی گشتگیر به به‌شداریی هه‌موو لایه‌نه‌كان پێك بهێنرێ بۆ ئەوەی بتوانن رووبه‌ڕووی قه‌یرانه‌كان و هەڕەشەی تیرۆر ببنه‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوێد ته‌ئكیدی له‌وه كرده‌وه كورد له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق ده‌نگێكی به‌رز و به‌هاداری هه‌بووه و داوای كرد لە قۆناخی ئێستایشدا بەشداریی چالاكی هەبێت.
(سه‌رۆك بارزانی) له‌باره‌ی پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و دامه‌زراندنی حكوومه‌تی نوێی به فرسه‌تێكی باش و دوافرسه‌ت زانی بۆ ئه‌وه‌ی كێشه قووڵه‌كانی عێراق چاره‌سه‌ر ببێ و ئەوەیشی دووپات كردەوە كە نابێ ئامانج ته‌نیا دروستكردنی حكوومه‌ت بێ، به‌ڵكو پێویستە نه‌هجێكی نوێی هه‌بێ و هه‌ڵه‌كانی ڕابردوو دووباره نه‌كه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌مان ره‌فتار و هه‌ڵه‌كانی پێشوو دووباره بكرێنه‌وه و قەیران و گرفتەكان قووڵتر و فراوانتر دەبن.
په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی سوێد به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوێد ئاماژه‌ی به رۆڵی چالاكی جالیه‌ی كوردی له وڵاته‌كه‌یدا له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و به پردی نێوان هه‌رێمی كوردستان و سوێد وەسفی كرد. (سه‌رۆك بارزانی) پێشوازی له پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هەرێمی كوردستان و سوێدی كرد و سوپاسی دەوڵەت و گەلی سوێدیشی كرد كه له كاتی تەنگانەدا خه‌ڵكی ئێمه‌ی له‌خۆ گرت.