Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 25 APR 2024 02:37 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

كادیرانی پارتی لە 16ـی ئابدا: لەم یادەدا ئاهەنگ ناگێڕین و پلانی سەركەوتن دادەڕێژین
| KDP.info


هەولێر-KDP.INFO-  كادیر و ئەندام و لایەنگرانی پارتی، لە ساڵیادی دامەزراندنی پارتیی دیموكراتی كوردستاندا پیرۆزبایی و پەیمانی خۆیان بۆ ئەو حزبە دووپات دەكەنەوە و ئاماژە بە نوێبوونەوەی پارتی لە سەرجەم قۆناخە جیاوازەكاندا دەدەن. دەشڵێن، "لەم یادەدا ئاهەنگ ناگێڕین، بەڵكە پلانی سەركەوتن دادەڕێژین".

پارتیی دیموكراتی كوردستان لە ساڵی 1946ـدا لەسەر دەستی ژەنەراڵ (مستەفا بارزانی) دامەزراوە، لە ماوەی 86 ساڵی تەمەنی خۆیدا بە چەندین فۆناخی جیاوازدا تێپەڕیوە، لە سەرجەم قۆناخەكانی خەباتی ڕزگاریخوازی كوردستاندا بەشداری كردووە، لە ماوەی تەمەنی خۆیدا 13 كۆنگرەی سەركەوتووی ئەنجام داوە، ئێستا پارتیی دیموكراتی كوردستان لەسەر ئاستی باشووری كوردستان لە ڕووی ژمارەی دەنگ و قورساییەوە لەپێشی سەرجەم حزبەكانی دیكەوەیە، لەم ڕۆژەدا كادیرانی پارتی پەیام و پیرۆزبایی خۆیان دەنێرن.

كادیری پارتیی دیموكراتی كوردستان (عیرفان عەزیز عەزیز) بۆ  KDP.info گوتی، "لە ساڵیادی دامەزراندنی پارتیی دیموكراتی كوردستاندا، پەیامی پیرۆزبایی بۆ سەرجەم ئەندام و لایەنگران و پشتیوانانی پارتی دەنێرم و هیواخوازم ئەم ڕۆژە پیرۆز و پڕشنگدارە ببێتە مایەی سەركەوتن و برەودانی زیاتری پارتی لە كوردستاندا".
گوتیشی، "دەمەوێت چەند پەیڤێكی گرینگ لەم ڕۆژەدا بنێرم كە یەكێك لەوانە بایەخدانە بە كادیرانی چالاك و هێنانەپێشەوەیانە بۆ سەركردایەتی، لە هەمان كاتدا پێوەری پاداشت و سزا لەناو حزب پێڕۆ بكرێت، هەموومان هاوكاریی جەنابی (سەرۆك بارزانی) بكەین هەروەك ئێستا چۆن هاوكار و پشتیوانین بۆی، دەستلەدەست و پشتیوان بە خوا بەسەر سەرجەم گرفتەكانداندا سەر دەكەوین كە ئێستا ڕووبەڕووی كوردستان بوونەتەوە".

كادیری پێشكەوتووی پارتیی دیموكراتی كوردستان و ڕاگەیاندكاری ئەو حزبە (هەڵگورد نهێلی) بۆ KDP.info ئاماژە دەدات، "شێوازی یادكردنەوەی 16-ی ئاب لە سەردەمی شۆڕش و ئاوارەییدا دووبارە دەكەینەوە، بە جۆرێك هەموومان وەك كادر و ئەندام و لایەنگرانی پارتیی دیموكراتی كوردستان لەلایەك دەست بە تفەنگەوە دەگرین بۆ بەرگری و لە لایەكی دیكەوە هاوكاریی ماددی و مەعنەویی برایانمان دەكەین كە بە هۆی شەڕی تیرۆرەوە ئاوارە و دەربەدەر بوون. ئێمە لەم یادەدا ئاهەنگ ناگێڕین، بەڵكە پلانی سەركەوتن دادەڕێژین، ئەركی سەرشانی كادر و لایەنگرانی پارتییە زیاتر تێكەڵی خەڵك ببن و بویان ڕوون بكەنەوە كە ئەمڕۆ ئەوان بە نوێنەرایەتیی هەموو دنیا شەڕی تیرۆر دەكەن، بەڵام سەرئەنجام سەركەوتن و داهاتووی گەشتر چاوەڕێمان دەكات، لەم دۆخەدا ئەركی سەرشانمانە هەموومان پێكەوە لە سەنگەردا بین، سەنگەری شەڕ و سەنگەری بەرزكردنەوەی ورەی میللەت، چونكە هەردووكیان بە هەمان شێوە گرنگن، لە یادی 68ـەمین ساڵیادی پارتیماندا ببین بە ئەكتیڤترین كاراكتەری ناو كۆمەڵگا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو پڕۆپاگەندانەی دەیانەوێ مێژوو و سەروەرییەكانی پارتی و گەلی كوردستان لەكەدار بكەن".
دەشڵێت، "پێشنیاز دەكەم ئەم یادە بە شێوەیەك بێت كە هەموو لیژنە و بارەگاكانی پارتیی دیموكراتی كوردستان ببن بە شوێنی كەمپین بۆ كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ ئاوارەكان، كادرەكان ببن بە خۆێنبەخش بۆ هێزەكانی پێشمەرگە، ئافرەتان و قوتابیان و لاوان ڕۆڵ ببینن لە بەرزكردنەوەی ورەی خەڵك كە سەرئەنجام پارتیی دیموكراتی كوردستان و (سەرۆك مەسعوود بارزانی) بە هیچ شێویەك ڕێگە نادات دۆخەكە بەرەو دواوە بڕوات، بەڵكە هەمیشە ڕێڕەومان بۆ پێشەوە بووە و بۆ پێشەوە دەڕۆین، پێویستە لەم یادەدا بۆ هەموو دونیای ڕوون بكەینەوە كە سەركردایەتیی پارتی بوو توانی بە زووترین كات هەموو ڕای گشتی دنیا بێنێتە دەنگ كە ئەم كارە بە هیچ سەرۆك و سەركردەیەكی ناوچەكە نەكراوە، هیوامان زۆر بەهێزە كە 16ـی ئابی داهاتوو زۆر جیاوازتر دەبێـت بۆ گەلی كوردستان و لایەنگرانی پارتی، ئەوان لە ساڵی داهاتوودا یادێك دەكەنەوە كە بۆنی سەربەخۆیی و ئازادی و سەربەزریی لێ دێت".
هاوكات كادیری پێشكەوتووی پارتیی دیموكراتی كوردستان (نەجمەدین حەسەن) بە KDP.infoـی گوت، "بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كورد بەستراوە بە مێژووی پارتیی دیموكراتی كوردستانەوە، هۆكارەكانی ئەمەیش پێویستی بە هەڵدانەوەی مێژوو یاخود لێكدانەوە و بەراوردكاریی زۆر هەیە، بەڵام لەلایەن مێژوونووسانەوە نكۆڵیی لێ نەكراوە، ئەمڕۆیش كە یادی 68 ساڵەی دامەزراندنی ئەم حزبە نەتەوەیی و نیشتمانییەیە، جەوهەر و ئامانجی پارتی زیاتر نزیك بووەتەوە لەو خەباتەی بۆی دامەزراوە. ئێستا پرسی حزب و رێچكەكانی كۆمەڵگای مەدەنی لە جیهاندا رۆژەڤێكی گرنگ و بەهادارە، بۆ كوردستان پارتیی دیموكراتی كوردستان زەروورەتە، چونكە دامەزراندنەكەیشی سنوورەكانی پێویستیی بوونی ئەم حزبەی دیاری كرد، حزبێك تاكی كوردی لە بێومێدییەوە گۆڕی بۆ ئومێد و ئیرادەی نەتەوەیی لە تاكی كورددا بە شێوەیەك چەسپاند، هیچ فۆناخێكی سەختی زوڵم و ستەم نەیتوانیوە ببێتە بەربەست لە بەردەم گەیشتن بە ئاواتەكانی. ئەمڕۆ كە یادی 68 ساڵەی ئەم حزبە دەكەینەوە، مانای ئەوە نییە ئێمە پاڵمان بە مێژووی پڕ لە سەروەری داوەتەوە و چاومان لە داهاتوو نییە، نەخێر بەستنی 13 كۆنگرە و دەربازكردنی چەندین فۆناخی سەخت نیشانەی ئەوەیە كە پارتی هەمیشە خانەكانی خۆی گەنج دەكاتەوە و رەوتی كاركردنی لەگەڵ سەردەمدا دەگونجێنێ، ئەمەیش زیندوویەتیی پارتی و قورسایی و سەنگی پارتی زیاتر كردووە، ئەنجامی چەند هەڵبژاردنێك لە عێراق و كوردستان سەلماندوویەتی حزبێك كە تەواوی بنەما و پرەنسیپی حزبی تێدا هەبێ پارتییە."
گوتیشی، "ئێستایش كە كوردستان لە بەردەم مەترسیی تیرۆر و تیرۆریستانە، تەماشا بكەین پارتی رێبەرایەتیی رووبەڕووبوونەوەی ئەم مەترسییەی گرتووەتە ئەستۆ و قوربانییەكانی ئەم حزبە لە پێناو پاراستنی كوردستان شانازییەكی دیكەی بەخشی و گوڕوتینێكی دیكەی بە كادیر و ئەندام و لایەنگرانی ئەم حزبە داوە، ئومێد دەكەین دوای ئەم فۆناخەیش جارێكی دیكە پارتیی دیموكراتی كوردستان بە بەرگێكی نوێتر و بە پڕۆژەی مەزنترەوە نەخشە و ستراتیژییە دوورمەوداكانی بخاتە چوارچێوەی هەڵمەتێكی نەتەوەیی و نیشتمانی و لە پێناویدا خەبات بكات".
هەروەها كادیری پێشكەوتووی پارتیی دیموكراتی كوردستان (ئەرسەلان سەعدەددین) بۆ KDP.info گوتی، "پیرۆزە ڕۆژی لەدایكبوونی سەرۆكی جێی شانازی و سەربەرزی كورد (سەرۆك بارزانی)، 16-ی ئاب لە هەموو هەڤاڵانی پاتیمان پیڕۆز بێت، لە دایكی شەهیدان، لە پێشمەرگە قارەمانەكان و لە هەموو دڵسۆز و لاینگرانی پارتی پیرۆز بێت، بەهیوای سەركەوتن بۆ گەلی كورد و مردن و سەرشۆڕی بۆ دۆژمنانی كورد و كوردستان".
دەشڵێت، "لەم ڕۆژەدا كە تیرۆر یەخەی كوردستانی گرتووە و پێشمەرگە لە سەنگەردایە، پارتی وەك حزبی پێشەنگ پشتیوانی لە خاكی كوردستان دەكات و پێشڕەوییەكانی پێشمەرگەی كوردستانیش لە زۆر میحوەرەوە بەرەو باش رۆیشتووە و داعش كەمەری شكاوە، چونكە دەزانێت پێشمەرگەی كوردستان بە چەكی تازە و ورەی بەرزەوە هاتووەتە مەیدانی بەرگری لە خاك و نیشتمان".

كارزان هەورامی - بەشی دووەم و كۆتایی




دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی ناوخۆ ئاگادارییەك ئاراستەی ئەو ئەفسەر و كارمەندانە دەكات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 00:04:55

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاگادارییەك ئاراستەی ئەو ئەفسەر و كارمەندانە دەكات كە بی مۆڵەتی خوێندن بڕوانامەیان بەدەست هیناوە و تاوەكوو ئێستا بۆیان هەژمار نەكراوە.

 
ھەرێمی کوردستان بەشداری لە دیداری ئەبوزەبی بۆ وەبەرھێنان دەکات

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 19:04:39

ھەولێر -KDP.info- دەستەی گشتی وەبەرھێنان بەشداری لە سێزدەمین دیداری وەبەرھێنان لە ئەبوزەبی دەکات و سەرۆکی دەستەی گشتی وەبەرھێنانیش دەڵێ، ھەرێمی کوردستان بۆ جاری یەکەمە بەشداری لە دیدارەکە دەکات.

 
ئەنجومەنی وەزیران: بەپێی یاسا بەرکارە فیدڕاڵییەکان، بەشی بەغدا لە داهاتی نانەوتی هەرێم دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 19:04:56

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی نیسانی 2024، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

 
مەحموود محەممەد: وەک پارتی لەگەڵ سیستەمی هەڵبژاردن و ڕێگریی لە بەشداریی پێکهاتەکان، کۆک نەبووین

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 18:04:37

مەحموود محەممەد: وەک پارتی لەگەڵ سیستەمی هەڵبژاردن و ڕێگریی لە بەشداریی پێکهاتەکان، کۆک نەبووین

 
راوێژکارێکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکان: ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کاریگەری ھەبووە"

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 17:04:54

ھەولێر-KDP.info- دوای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کرانەوەیەک ھەیە لەنێوان ھەرێم و بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی ھەرێم و دەنگەکانی کورد لە کەرکووک و نەینەوا و خانەقین گۆڕانکاریان پەیداکردوە. 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact