Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 25 APR 2024 14:09 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

كادیران لە 16-ی ئابدا: پارتی چەتری كۆكردنەوەی سەرجەم وزە و توانا نەتەوەیی و نیشتمانییەكانە
| KDP.info


هەولێر-KDP.INFO- كادیرانی پارتیی دیموكراتی كوردستان، وێڕای پیرۆزكردنی 16-ی ئاب، لە ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتیدا ڕایدەگەیەنن كە، پارتی بووەتە چەترێك بۆ كۆكردنەوەی سەرجەم وزە و توانا نەتەوەیی و نیشتمانییەكان و ئاراستەكردنیان بۆ خەبات و بەرخودان و بەدیهێنانی ئاوات و ئامانجی گەلەكەمان. لەسەر ئەو باوەڕەشن کە، پەیامەكەی جەنابی (سەرۆك بارزانی) كە بە بۆنەی تێپەڕبوونی 68ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتیمان ئاراستەی كادیر و ئەندامانی كرد، باشترین ئامادەكارییە بۆ تێپەڕاندنی دوو پرسی هەنووكەیی ڕووبەڕووبوونەوەی دەوڵەتێكی گەورەی تیرۆریستی بەناو ئیسلامی و وەدەرنانیان لە خاكی پیرۆزی كوردستان لەلایەك و دانانی سنووری جوگرافیای كوردستان لە هەنگاوێكی تردا.

ئەمڕۆ 16/8/2014 ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتیی دیموكراتی كوردستانە بە ڕێبەرایەتیی (بارزانیی نەمر)، ئەو حزبەی كە لە قۆناخە جیاوازەكاندا و ئێستایشی لەگەڵدا بێت، لە خەبات و قوربانیدان لە پێناو دۆزی ڕەوای نەتەوەی كورد بەردەوامە و لەگەڵ ئێش و ئازارەكانی گەلی كورددا ژیاوە. لەم ڕۆژەدا كادیران و ڕاگەیاندنكارانی پارتی پەیامی خۆیان دەردەبڕن و پێیان وایە پارتی هەڵگری بیروباوەڕی نەتەوەییە..

كادیری پارتیی دیموكراتی كوردستان و ڕۆژنامەنووس لە گۆڤاری گوڵان (خەلیل بلەیی) بۆ KDP.infoگوتی، "هەر لە رۆژی دامەرزاندنییەوە تا بە ئەمڕۆ دەگات، هەر رۆژێكی تەمەنی ئەم پارتییە سەروەرییەكی بۆ خۆی و بۆ میللەتەكەی تۆمار كراوە، لەبەر ئەوەی هیچ كاتێك سازشی لەسەر مافە رەواكانی كورد نەكردووە، هەمیشە دوژمنان بە چاوی رقەوە لێیان روانیوە و پیلانیان دژی داڕشتووە، سوپاس بۆ خوا و بە پشتیوانیی گەلی كورد و حیكمەتی سەركردایەتییەكەی، گشت پیلانەكانیان بوونەتە بڵقی سەر ئاو، هەر لە ئەنفال و كیمیاباران و گوند سووتانەوە تا دەگاتە بڕینی قوتی خەڵك و هێرشی داعشەكان، بەڵام پشتئەستوور بە هێزی جەماوەر، پارتی بە رابەرایەتیی سەرۆكی نەتەوەیی كورد (مەسعوود بارزانی) كورد بە ئاقارێكی ئارام دەگەیەنێت و خەونی لەمێژینەی كە دەوڵەتی سەربەخۆیە، دێتە دی."

هەرلەم بارەوە،  كادیری پێشكەوتووی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی (سەلمان پاشبەندی) بۆ KDP.infoڕایگەیاند، "پارتیی دیموكراتی كوردستان 68 ساڵ خەباتی سیاسی و شۆڕشگێڕی و ئیداری و دیپلۆماتی و بنیادی دەوڵەتی كوردستانی تێپەڕاند. ئەگەر ئەم زەمەنە لە خەباتە جۆراوجۆرەكان وەك پەیژەیەك تێی بڕوانین، ئەوا بە ئاسانی و بە رۆشنی بۆمان ڕوون دەبێتەوە كە لە پلەكانی كۆتایی نزیك بووەتەوە كە سەركەوتنی یەكجارەكییە و مێژوو سەراپای جومگە بنەڕەتییەكانی ئەم حزبە لە زێڕ دەگرێت. پارتی پێچەوانەی تەمەنەكەی خۆی، لە 2014ـدا وەك گەنجترین حزبی كوردی خۆی وێنا دەكات و كێرڤ و وزەی لە هەمووان زیاترە، ئەوەش یەكێكە لە سیفاتە بەرزەكانی و من بۆ ئەوەیشی دەگێڕمەوە كە سیاسەتی حەكیمانەی ئاراستەكراوی پارتی ئەوەیە نە پێش كۆمەڵگە كەوتووە و نە دوایشی كەوتووە، بەڵكە شانبەشانی پێویستییەكانی كۆمەڵگە هەنگاوی هەڵگرتووە".

گوتیشی، "ئەم شەستوهەشت ساڵە لێوانلێوە لە دەستكەوت، بۆیە پێویستە هەمومان دەستی ماندووبوونی ڕابەرەكەی كورد (سەرۆك مەسعوود بارزانی) بگوشین كە سیاسەتی ژیرانە و حەكیمانەی ئەو هەمیشە پارتی بە گەنجێتی هێشتووەتەوە و پێویستە سەری ڕێزیش بۆ شەهیدانی كورد دابنەوێنین كە لە شۆڕشەكاندا شەهید بوون."

كادیری پارتیی دیموكراتی كوردستان (ڕابەر مەحموود)ـیش دەڵێت، "لە 16ـی ئابی 1946ـدا پارتیی دیموكراتی كوردستان وەك یەكەمین رێكخراو و حیزبی سیاسی لە باشووری كوردستان دامەزرا، بە دامەزراندنی ئەو پارتییە، خەباتی سیاسی و شۆڕشگێڕی و چەكداریی كورد پێی نایە قۆناخێكی گرنگ و مۆدێرن، ئەویش گۆڕینی شێوازی سیاسەتكردن و خەباتی چەكداری بوو لە پاڕێزگاریكردن لە شار و شارۆچكە و پەرتەوازەیی بۆ سیاسەتكردن بە مانا و شێوازە نوێیەكەی كە دروستكردنی (حیزب و رێكخراو و كۆمەڵە) بوو، بەمەش پارتیی دیموكراتی كوردستان بە رابەرایەتیی (بارزانیی نەمر) توانی هەموو دەنگە شۆڕشگێڕەكانی كورد لە حیزبێكی سیاسیی خاوەن پەیڕەو و پرۆگرام و سیستماتیك كۆ بكاتەوە تا بتوانێت ڕابەرایەتیی شۆڕشی كورد لە باشووری كوردستان بكات و بە نوێنەرایەتی كورد بەشداریی كۆڕ و كۆنفراسە نەتەوەییەكانی جیهان بكات".

دەشڵێت، "شۆرشی مەزنی ئەیلوول سەلمێنەری رێكخستنی پتەوی (پارتیی دیموكراتی كوردستان)ـە كە بۆ یەكەم جار بوو لە مێژووی كورددا شۆڕشێك بۆ بەرگریكردن لە نەتەوەی كورد سەر هەڵبدات كە هەموو كوردستانیان نەك تەنیا لە باشووری كوردستان، بەڵكە لە تەواوی بەشەكانی تری كوردستان بەشداریی تێدا بكەن و خەبات بۆ فەراهەمكردنی سەندنەوەی مافە زەوتكراوەكانی كورد بكەن، كە دواجار (ئۆتۆنۆمی) وەك دەستكەوت بۆ كورد بە دەست هێنا، ئەم دەستكەوتە یەكەم بەڵگەنامەی داننانی دوژمنانی كوردە بە بەشێكی گرنگی خاكی كورد و مافی كوردستانیان كە بێگومان لەو سەردەمەدا بۆ كورد زۆر گرنگ بوو تەنانەت بۆ ئێستای فیدراڵی و داهاتووی سەربەخۆییش سوودی زۆری بۆ كورد هەیە".

(ڕابەر) ڕوونیشی دەكاتەوە، "ڕۆڵی پارتی وەك پێشەنگ لە هەڵگیرساندنی تەواوی شۆڕش و داستانەكانی نەبەردیدا دیارە، لەوانە (شۆرشی ئەیلوول، شۆڕشی گوڵانی پیشكەوتنخواز، داستانی خواكوڕك و ڕاپەرینی مەزنی بەهاری ساڵی 1991، بەشداریكردن لە ڕووخاندنی رژێمی فاشستی بەعس). لە ئێستادا وەك هەمیشە پارتیی دیموكراتی كوردستان خەمخۆری بەرگریكردن لە خاكی كوردستان و پەیامی سەربەخۆییە و بۆ ئەم مەبەستەیش پشتیوانیی جەمارەی خەڵكی كوردستان و كۆمەڵگای نێودەوڵەتیی وەرگرتووە"

كارگێڕی ناوچەی قوتابیان لە شاری هەڵەبجە (شنە هەورامی) بۆ KDP.infoگوتی، "پارتی هەروەك چۆن وزە و توانای پەرتەوازەی لە چەترێكدا كۆ كردەوە، لە هەمان كاتدا ڕۆڵێكی گرنگی داوەتە ئافرەتان بۆ ئەوەی كاری خۆیان و تواناكانی خۆیان لەژێر چەترێكدا كۆ بكاتەوە ئەویش پارتیی دیموكراتی كوردستانە كە شانبەشانی پیاوان، ئافرەتان كاری سیاسییان كردووە و پێگەی گرینگیان لە سەرجەم جومگە سیاسی و ئیدارییەكاندا هەیە".

گوتیشی، "پارتی چەندین سەركردەی ئافرەتی قارەمانی تێدا هەڵكەوتووە وەك "لەیلا قاسم" و "خەجە باوە" كە ئەمە نیشانەی بەرخودانی ئافرەتە لەناو پارتیدا".

هاوكات كادیری پێشكەوتووی پارتیی دیموكراتی كوردستان (سەنگەر هەورامی) بۆ KDP.infoدەڵێت، "16ـی ئاب تەنیا رۆژی دامەزراندنی حزبێكی شۆڕشگێڕ نییە و بەس، هێندەی بە سیستماتیككردن و نووسینەوەی ئەدەبیاتی شۆڕشگێرانەی نەتەوەیەك بوو كە هەر لە شۆڕشەكانی بارزانەوە تا هەموو ئەو دەنگانەی كە بە گژ داگیركاریدا دەچوونەوە لە ژێر بەیداخی پارتێكی پێشڕەودا كۆ كرانەوە و رێبازی پیرۆزی (بارزانی) وەك بنەما و دەستوورێكی كارا كاری پێ دەكرا. یەكڕیزی و خەبات بۆ وەدەستهێنانی مافی نەتەوەیەك، پەروەردەی كوردانە، برەودان بە هۆشیاریی كۆمەڵایەتی و بەرزكردنەوەی متمانەبەخۆبوونی تاكی كورد، لە پرەنسیپە بنچینەییەكانی پارتین".

ڕوونیشی كردەوە، "وێڕای یەكخستنەوەی ماڵی كورد، پارتی لە خەباتی سیاسی و سەربازی و دیپلۆماسیی خۆی بەردەوام بوو و دەیان و سەدان دۆستی بە پرسی كورد ئاشنا كرد، كە ئێستا لوتكەی ئەو كارە سیاسی و سەربازی و دیپلۆماسیانە لە كوردستاندا دەبینینەوە. لەمپەر و تەگەرە زۆر بوون لەسەر رێگەی پارتیمان، بەڵام بە سەركردایەتیی (سەرۆك بارزانی) و خوێنی شەهیدان و قارەمانێتیی پێشمەرگە و ورە و هاوكاریی جەماوەر هەموو لەمپەرەكان تێك شكێنران، وا كوردستان لە ژێر ئاڵا پیرۆزەكەیدا پە پێشڕەوی (سەرۆك بارزانی) دوایین لەمپەریش پشتسەر دەنێت و دەچێتە قۆناخی سەربەخۆیی یەكجارەكییەوە، بۆیە دەبێت هەموو گەلی كورد شانازی بەم روژەوە بكات، 16ـی ئاب لە گەلی كورد و ئەندامانی پارتیمان پیرۆزە".

هەرلەم بارەیەوە ڕاگەیاندنكاری پارتیی دیموكراتی كوردستان لە دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن (قائید میرۆ) بۆ KDP.info  گوتی، "وەك ئاشكرایە هەروەك چۆن دامەزراندنی پارتی زەروورەتێكی مێژوویی بوو، وەهاش مانەوە و بەهێزبوونی پارتی بۆ گەلی كورد و گشت پێكهاتەكان پێویستە. لە كاتێكدا یادی دامەزراندنی پارتیمان دەكەینەوە، كوردستان و ناوچەكە بە قۆناخێكی هەستیار دەرباز دەبێت، حیكمەتی پارتی لەوەدایە دوای هەر پیلانێكی دوژمنانی گەلەكەمان بەرامبەر بە پارتی، پارتیی دیموكراتی كوردستان جارێكی تر زیاتر بەهێز دەبێت بۆ بەردەوامبوونی خەباتی نەتەوەیی، ئەوەی ئێستا لە لایەن هەندێ لایەن و تیرۆرستانی داعشەوە دەكرێت، بە دیدی من گەلەكۆمەكییە دژی پارتی، بەڵام چونكە پارتی لە دوای رێككەوتنی شوومی جەزائیر توانی بە شۆڕشی گوڵانی پێشكەوتنحواز وەڵامی نەیارانی بداتەوە، بە هەمان شێوە و ئەندازە دەتوانێ وەڵامی هەموو ئەوانە بداتەوە، كە خەون بە لاوازبوون و لەناوبردنی پارتییەوە دەبینن، سڵاو لە رێبەری دامەزرێنەر (بارزانیی نەمر).. سڵاو بۆ گشت شەهیدانی پارتیمان، ئەوانەی گیانی خۆیان كردە قوربانی بۆ رزگاریی نەتەوەكەمان".

هەروەها ئەندامی سكرتارییەتی یەكێتیی قوتابیان (هیوا محەممەد) بۆ KDP.infoڕایگەیاند، "ئێمە هەموومان (بۆ كوردستان یان نەمان ئامادەین) پەیامەكەی جەنابی (سەرۆك بارزانی) كە بە بۆنەی تێپەڕبوونی 68ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتیمان ئاراستەی كادیر و ئەندامانی كرد، باشترین ئامادەكارییە بۆ تێپەڕاندنی دوو پرسی هەنووكەیی ڕووبەڕووبوونەوەی دەوڵەتێكی گەورەی تیرۆریستی بەناو ئیسلامی و وەدەرنانیان لە خاكی پیرۆزی كوردستان لەلایەك و دانانی سنووری جوگرافیای كوردستان لە هەنگاوێكی تردا، هەروەها پێم وایە دیوێكی تری پەیامەكەی (سەرۆك بارزانی) خۆبەخشی و ئەنجامدانی ئەركی نەتەوەییمانە لە كاتی ئێستادا و خۆدوورگرتنە لە بیری حزبایەتیی تەسك، بەڵێ بە پەرۆشەوە بۆ كوردستان یان نەمان ئامادەین".

 

 بەشی یەكەم

كارزان هەورامی

 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری پێشووی موسەننا کرد

THURSDAY, 25 APRIL 2024 12:04:06

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری پێشووی موسەننا کرد و بارودۆخی سیاسیی عێراق و دۆخی پارێزگاکانیان تاوتوێ کرد.

وەزیری تەندروستی: ھەڵمەتەکە دەستی پێکردووە.. داوا لە دایک و باوکان دەکەین ھاوکارمان بن

THURSDAY, 25 APRIL 2024 10:04:16

ھەولێر-KDP.info- وەزیری تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، وەزیری تەندروستی عێراق بەشداری لە کۆنفڕانسێکی نێودەوڵەتی بۆ نەخۆشییەکانی منداڵان لە ھەولێر دەکات و ھەڵمەتەکانی کوتانی قوتابیانیش بەسەردەکاتەوە.

 

وەزارەتی ناوخۆ ئاگادارییەك ئاراستەی ئەو ئەفسەر و كارمەندانە دەكات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 00:04:55

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاگادارییەك ئاراستەی ئەو ئەفسەر و كارمەندانە دەكات كە بی مۆڵەتی خوێندن بڕوانامەیان بەدەست هیناوە و تاوەكوو ئێستا بۆیان هەژمار نەكراوە.

 
ھەرێمی کوردستان بەشداری لە دیداری ئەبوزەبی بۆ وەبەرھێنان دەکات

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 19:04:39

ھەولێر -KDP.info- دەستەی گشتی وەبەرھێنان بەشداری لە سێزدەمین دیداری وەبەرھێنان لە ئەبوزەبی دەکات و سەرۆکی دەستەی گشتی وەبەرھێنانیش دەڵێ، ھەرێمی کوردستان بۆ جاری یەکەمە بەشداری لە دیدارەکە دەکات.

 
ئەنجومەنی وەزیران: بەپێی یاسا بەرکارە فیدڕاڵییەکان، بەشی بەغدا لە داهاتی نانەوتی هەرێم دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 19:04:56

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی نیسانی 2024، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact