هەولێر-KDP.INFO- ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه و له دووه‌م رۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزدا، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان(مسعوود بارزانی)،هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی له به‌ره‌ی مووسڵ به‌سه‌ر كرده‌وه و خۆڕاگری و گیانفیدایی ئه‌وانی له پاراستن و به‌رگریكردن له سنووره‌كانی كوردستان به‌رز نرخاند و پیرۆزبایی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانیشی لێ كردن، هاوكات هه‌موو پاڵپشتییه‌كی خۆشی بۆ پێشمه‌رگه دووپات كرده‌وه.
له‌م به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا شاندێكی باڵای ئه‌منی و سه‌ربازی یاوه‌ری (سه‌رۆك بارزانی) بوون، كه پێكهاتبوو له ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی هه‌رێمی كوردستان(مه‌سروور بارزانی)و وه‌زیری پێشمه‌رگه(مسته‌فای سه‌یدقادر) و (زەعیم عه‌لی و شێخ جه‌عفه‌ر و حەمید ئەفەندی) و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده و به‌رپرسی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.
له وته‌یه‌كیدا (سه‌رۆك بارزانی) ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه بۆ جه‌ژنه پیرۆزه و هەواڵپرسی و ئاگادار بوون له بارودۆخی مه‌یدانیی به‌ره‌كه هاتووه، هه‌ر وه‌ك چۆن دوێنێیش سه‌ردانی برا پێشمه‌رگه‌كانی له به‌ره‌ی كه‌ركووك كردووه.
له وته‌كه‌یدا (بارزانی) سوپاسی خۆراگری و گیانفیدایی له پێشمه‌رگه كرد، كه له ڕۆژانی ته‌نگانه‌دا ئاماده‌یه به گیانی خۆی به‌رگری له وڵات بكات و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه له‌و بهرگریكردنهدا پۆڵێك پێشمه‌رگه شه‌هید و برینداربوونه و گوتی: "له خوای گه‌وره داواكارین شه‌هیده‌كان به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و شیفای برینداره‌كانیش بدات."
هه‌ر له وته‌كه‌یدا (سه‌رۆك بارزانی) هه‌موو پاڵپشتییه‌كی بۆ هێزی پێشمه‌رگه دووپات كرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، هه‌رچی له توانا‌مان بێت بۆ پاڵپشتی و هاوكاری پێشمه‌رگه ده‌یكه‌ین و ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه، كه له‌سه‌ر ده‌ستی پێشمه‌رگه كوردستان ده‌گاته ئاینده‌یه‌كی گه‌ش.
له كۆتاییدا جارێكی دیكه پیرۆزبایی جه‌ژنی لێ‌كردن و سوپاسیشی كردن و هیوای سه‌ركه‌وتنی له ئهركهكهیاندا بۆ خواستن.