هەولێر-KDP.INFO- سکرتێری ڕۆژنامەوانیی سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتیی دیموکراتی کوردستان ڕەتی دەکاتەوە کە (فازڵ میرانی) لە هیچ یەکێ لە پێگە کۆمەڵایەتییەکان ئەکاونت و پەیجی هەبێت و هەرچی بە ناوی ئەویشەوە کراونەتەوە بنەمایەکی ڕاستیان نییە.
(خەلیل بەرواری) بۆ KDP.INFOزیاتر گوتی، زانراوە کە بە ناوی سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتیی دیموکراتی کوردستان(فازڵ میرانی)-یەوە، پەیج و ئەکاونت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئینتەرنێت کراونەتەوە کە هیی (میرانی) نین و هەر شتێک بە ناویەوە بڵاو کرابێتەوە گوزارشت لە ڕای ئەو ناکات و، بنەمایەکی ڕاستیان نییە.
گوتیشی، بەم نزیکانە(میرانی) بە فەرمی پەیجێک بە ناوی خۆیەوە دەکاتەوە.