هەولێر-KDP.info- سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مەسعوود بارزانی له‌سه‌ر رۆشنایی كۆبوونه‌وه‌كانی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌منی و سه‌ربازی باڵا له هه‌رێمی كوردستان كه سه‌رپه‌رشتیی گشت چالاكییه سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كانی ئه‌م قۆناخه ده‌كات، بڕیاری دا به دامه‌زراندنی سند‌ووقی كۆمه‌كی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ماڵپەڕی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، هاوكارییه‌كان له رێگای لقی بانكه‌كان له هه‌رێمی كوردستان كۆ ده‌كرێته‌وه و له رۆژی چوارشه‌ممه (25/6/2014) به‌دواوه هه‌ر هاووڵاتییه‌ك ده‌توانێت له رێگای هه‌ر بانكێك له هه‌موو شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پاره و هاوكاری دارایی بخاته سندووقه‌كه بۆ یارمه‌تی و دابینكردنی پێداویستیی پێشمه‌رگه له سه‌رتاسه‌ری هێڵه‌كانی به‌رگری له هه‌رێمی كوردستان .
بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی هه‌موو پرۆسه‌كه لێژنه‌یه‌ك پێ كدێت له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و هه‌رسێ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ناوخۆ، دارایی و پارێزگاره‌كان و سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان.
ژماره‌ی حیسابی سندووقه‌كه له بانكه‌كان له هه‌رسێ پارێزگای هه‌رێم و ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌یه و هاووڵاتیان به ناوی (سند‌ووقی كۆمه‌كی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان) و به‌م ژماره حیسابانه ده‌توانن له بانكه‌كان هاوكارییه‌كانیان دابنێن:
•شار و شارۆچكه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر به ژماره‌ی حیسابی چل و چوار (44)
•شار و شارۆچكه‌كانی سنووری پارێزگای سلێمانی به ژماره‌ی حیسابی هه‌شت هه‌زار و دووسه‌د و بیست (8220)
•شار و شارۆچكه‌كانی سنووری پارێزگای دهۆك به ژماره‌ی حیسابی هه‌شت هه‌زار و سی و سێ (8033)
•شار و شارۆچكه‌كانی سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان به ژماره‌ی حیسابی پێنج هه‌زار و سێ (5003)
له كۆتاییدا داوا له گشت هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین به‌پێی تواناكانیان به‌شداری بكه‌ن له پرۆسه‌ی پاراستنی هه‌رێمی كوردستان له رێگای هاوكاری و به‌خشینی كۆمه‌ك بۆ پێشمه‌رگه‌كانی كوردستان كه به‌رده‌وامن له خه‌بات و شه‌ونخونی له سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری له خاك و نیشتیمان و سه‌روه‌ریی وڵاته‌كه‌مان و ئاساییشی هاووڵاتیان و خه‌ڵكی كوردستان ده‌پارێزن.
هه‌روه‌ها داوا له هه‌موو بانكه‌كان و فه‌رمانبه‌ره‌كانیان ده‌كه‌ین هه‌موو جۆره ئاسانكارییه‌ك پێشكه‌شی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن له كاتی سه‌ردانكردنیان بۆ به‌خشینی كۆمه‌ك و هاوكاری.
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان
22/6/2014