هەولێر-KDP.info/ له ساڵیادی بۆمبارانكردنی شاری قه‌ڵادزێ له لایه‌ن رژێمی پێشووی عێراقه‌وه، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایدگه‌یه‌نێت، دوژمن ویستی بە بۆردومانکردن و دواتر وێرانکردنی قەڵادزێ و ڕاگواستنی خەڵکەکەی، ئیرادەی خەڵکی قەڵادزێ بشکێنێت و ژیان و شۆڕشگێڕی لەو ناوچه‌یه‌دا نەهێڵێت، بەڵام ئەوە خەڵکی قەڵادزێ بوو کە بەسەر دوژمن‌دا سەرکەوت.
له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سعوود بارزانی نووسیویەتی: "لە ساڵیادی بۆمبارانکردنی شاری قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی لە 24/4/1974 سڵاو دەنێرین بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ئەو کارەساتە و هەموو شەهیدانی کوردستان".
ده‌شڵت: "دوژمن ویستی بە بۆردومانکردن و دواتر وێرانکردنی قەڵادزێ و راگواستنی خەڵکەکەی، ئیرادەی خەڵکی قەڵادزێ بشکێنێت و ژیان و شۆڕشگێڕی لەو دەڤەرەدا نەهێڵێت، بەڵام ئەوە خەڵکی قەڵادزێ بوو کەبەسەر دوژمن‌دا سەرکەوت. سڵاو لە خۆڕاگری و قارەمانێتیی خەڵکی سەربەرزی قەڵادزێ."