Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 23 APR 2024 21:12 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

مەسروور بارزانی: لە بەدیهێنانی دەستکەوتەکان پارتی لە پێشەوەی هەمووانەوەیە... سەرکەوتنی پارتی، مسۆگەرکردنی سەرکەوتنی کوردستانە
| KDP.info


ھەولێر- تایبەت بە KDP.infoئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسروور بارزانی ڕایگەیاند، "ئێمە تەنیا بە دروشم نەمانگوتووە کەرکووک دڵی کوردستانە و، بارزانیی نەمر شۆڕشێکی لەوپێناوەدا دانا، ئێستایش ئێمە ئامادەین خۆمانی بۆ بەخت بکەین." هاوکات دووپاتی کردەوە کە بارودۆخی کوردستان و ناوچەکە بە ڕووناکی دەبینێت، بۆ گەیشتن بەو ڕووناکییەیش گوتی "پێویستە کار بکرێت بۆ سەرکەوتنی پارتی تا سەرکەوتنی کوردستان مسۆگەر بێت."

لە مەراسیمێکی جەماوەریی بەرفراواندا لە هەولێر کە بۆ قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگاکان ساز درابوو و مەسروور بارزانی تێیدا ئامادە بوو، وتارێکی پێشکەش کرد و جەختی کردەوە کە پارتی مساوەمە لەسەر بستێکی خاکی کوردستان ناکات و، ڕوونی کردەوە "ئێمە تەنیا بە دروشم نەمانگوتووە کەرکووک دڵی کوردستانە و، بارزانیی نەمر شۆڕشێکی لەوپێناوەدا دانا، ئێستایش ئێمە ئامادەین خۆمانی بۆ بەخت بکەین."

بە ئاماژە بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە، مەسروور بارزانی ڕایگەیاند کە "ئێستا بەرەو قۆناخێکی نوێ هەنگاو دەنێین کە پێویستی بە یەکڕیزی و پێکەوەژیان و هەماهەنگیی لایەنەکانە."

مەسروور بارزانی هاوکات ڕایگەیاند، "پارتی، خەباتکار، داهێنەر و تێکۆشەر بووە و هەمیشە کاری لەپێناو خزمەتکردنی هاووڵاتیان و خزمەتگوزاریی بە هەرێمی کوردستان بووە." بەڵام وەک ئەو گوتی، چونکە پارتی لە سنووری سلێمانی لە نێوەندی ئیداریدا پێگەی نەبووە نەیشیتوانیوە خزمەتگوزارییەکانی هاوشێوەی هەولێر و دهۆکی پێ بگەیەنێت.

ڕاشکاوانە گوتی، "کاتێک کە خەڵک باسی دەستکەوت و دابەشکردنیان دەکات، دەپرسم کێ بووە خاوەنی دەستکەوتەکان و سەقامگیری و ئاوەدانی خۆشگوزەرانیی وەبەرهێناوە؟ بێگومان پارتی لە هەمووان زیاتر لەپێناویدا تێکۆشاوە و قوربانی بۆی داوە."

ئەو هەروەها پێوەست بە پێکهێنانی کابینەی هەشتەم دەڵێت، لە دیموکراسیی ڕاستینەدا لایەنی براوەی هەڵبژاردن حکوومەت پێک دێنێت و ئەگەر ویستی هەبێت دەتوانی لەگەڵ لایەنەکانی دیکەیش حکوومەت پێک دێنێ، "ئێستایش کە پارتی براوەیە و جێمتمانەی جەماوەرە، خوازیاری ئەوەیە لایەنەکان لە کابینەی داهاتوودا بەشدار بن، ئەمەیشی لەپێناو پێکەوەژیانی ئاشتیانەیە لە هەرێمی کوردستاندا."

ئاماژەیشی دا کە، هەندێ راستیی هەن کە دەبێ بخرێنە بەر باس و دوور لە بانگەشە وەبیریان بێنینەوە، ئەویش ئەوەیە کە لەپێناو ئەو دەستکەوتانەی بە دی هاتوون گرفتی زۆری بۆ هێنراوەتە پێش و بۆ تەواوکردنی ئەوەی کە پارتی لە سەرەتاوە خەباتی بۆ کردووە و بیگەیەنێتە کەناری ئارامی پێویستی بە دەنگدان و متمانەی جەماوەرە بە پارتی.

گوتیشی، "دەمانەوێ لە ڕووی ئیدارەکردندا هاووڵاتی بڕیاردەر بێت و لە بەرنامەی پارتییشدایە واتای هاووڵاتیبوون بەرجەستە بکات و خۆیشی بە خزمەتکاریان دەزانێت"، زیاتر گوتی، "کەموکورتی هەبووە دانیشی پێدا دەنێین، بەڵام هەمیشە هەوڵمان هەبووە و بۆ داهاتوویش کار دەکەین تا کەموکوڕییەکان نەهێڵین."

ئێوە دەتوانن مێژوو دروست بکەن و بڕیار لە داهاتوو بدەن. بۆ ئەوەیش دەبێ بەقەدەر پێویستی پارتی پێتان لە هەوڵی سەرخستنی پارتیدا بن، چونکە دەبێ بڕواتان وابێ و جەختیش دەکەینەوە کە سەرکەوتنی پارتی سەرکەوتنی کوردستانە.

ئەگەر هاووڵاتیان خواستی سەقامگیری و دەستکەوتی زیاتر و خزمەتگوزاریی زیاتریان هەیە ئەوا پێویستە دەنگ بە پارتی بدەن چونکە هەر پارتییە کە هەرێمی کوردستان بەرەو سەرکەوتن دەبات.

گوتیشی کە پارتی بڕوای بە کاندیدەکانی خۆی هەیە و دەزانێت کە داکۆکاری سەرسەختی خواستی هاووڵاتیان دەبن و لە پاراستنی ئەوی بە دی هاتووە و کاری جیددییش بۆ بەدەستنەهاتووەکان دەکەن.

 

 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆكایەتی هەرێم و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان تاوتوێی پرسی هەڵبژاردنیان كرد

TUESDAY, 23 APRIL 2024 20:04:51

ھەولێر-KDP.info- لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و بەرپرسێكی باڵای یۆنامی، تاوتوێی كێشە و بەربەستەكانی بەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و هەروەها كورسی پێكهاتەكان كرا.

 
لە پارێزگای سەلاحەددین کورد دوو پۆستی بەدەستهێنا

TUESDAY, 23 APRIL 2024 18:04:03

سەلاحەددین _KDP.info_ ڕاوێژکاری پارێزگاری سەلاحەددین بۆ کاروباری ئەمنی دەڵێت، ئەمڕۆ ژمارەیەک پۆستی دیکەی پارێزگای سەلاحەددین یەکلاکرانەوە و دوو پۆستی پارێزگاکەش بەر کورد کەوتن، ڕاوێژکاری پارێزگاری سەلاحەدین بەر پارتی دیموکراتی کوردستان و بەڕێوەبەری وەبەرھێنانیش بەر یەکێتی نیشتمانی کەوت.

 
میری ئێزدیان بۆ KDP.info: سەرۆک بارزانی پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ ئێزدیان دووپات کردەوە

TUESDAY, 23 APRIL 2024 16:04:38

شێخانKDP.info-  میر حازم تەحسین  بەگ میری ئێزدیان لە جیهان ڕایگەیاند، کۆبوونەوەیەکی زۆر بەرهەمدارمان لەگەڵ سەرۆک بارزانی مان ئەنجامدا و پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ ئێزدیان دووپات کردەوە.

 

سیاسەتڤانێک: تورکیا دەیەوێ پەیوەندییە ئابووریەکانی لەگەڵ کوردستان بەهێزتر بکات

TUESDAY, 23 APRIL 2024 16:04:43

تورکیا _KDP.info_ موستەفا ئۆزجەلیک، سیاسەتڤان و شارەزای سیاسەتی تورکیا دەڵێت: تورکیا دەیەوێ لە زۆر ڕووەوە پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان باشتر بکات.

 

بەنداوەکانی دھۆک نوژەن دەکرێنەوە

TUESDAY, 23 APRIL 2024 16:04:21

دھۆک-KDP.info-  بەڕێوەبەری ئاودێری پارێزگای دھۆک دەڵێت: ژمارەیەک بەنداو بەھۆی لافاوی مانگی ڕابردوو زیانیان بەرکەوتووە، بڕیارە ھەموو ئەو بەنداوانەی زیانیان پێگەیشتووە نوژەن بکرێنەوە.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact