بۆ بنەماڵەی بەڕێزی هەڤاڵ، قەیس دێوالی دۆسکی
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک قەیس دێوالی دۆسکی ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستانمان پێ گەیشت، بەم بۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکارتان دەکەین و شەریکی خەمتانین.
لە خوای مەزن داواکارین خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە ئێوە ببەخشێ.
انا لله وانا الیه راجعون
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
19/4/2014