ئانکارا-AA-KDP.info/ وەزیری وزەی تورکیا، تانەر یڵدز، لە کۆنگرەیه‌كی رۆژنامەوانیدا باسی سەردانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، بۆ تورکیا و فرۆشتنی نەوتی کوردستان بۆ بازاری جیھان کرد و گوتی: "سەردانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کورستان، نێچیرڤان بارزانی و كۆبوونه‌وه‌ی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، زۆر بە ئەرینی بەرێوە چوو.
پێشتر وەزیری نەوتی عێراق، عەبدولکەریم لوعێبی، سەردانی تورکیا کرد و رایگەیاند کە رۆژانە نزیکەی سەدھەزار بەرمیل نەوت ھەناردە دەکرێ و داھاتەکە بۆ بودجەی عێراق دەروات.
یڵدز له به‌رده‌وامیی قسه‌كانیدا گوتی: "بەرێز بارزانی و وەزیری سامانه سرووشتییه‌كانی هەرێم، ئاشتی ھەورامی، له‌باره‌ی ناردنی نه‌وتی هه‌رێم كار ده‌كه‌ن. ئەگەر بڕی ھەناردەکردنی نەوتی هەرێم زیاتری سەد بەرمیل بێ، ئەوه‌ی دیکە دەبێتە داھاتی هەرێم. ھەموومان دەزانن کە ئەمە کێشەیەکی نێوان ھەولێر و بەغدایە. ئه‌مه یەکێک له‌و رێگایانه‌یه كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاساییبوونی ره‌وشی ئه‌منی و داهاتی عێراق هه‌یه. سەقامگیری لە ناوچەکە زۆر گرینگە. ھەر رۆژ لە سەرنووسی رۆژنامەی ئێمەدا کوژرانی دەیان عێراقی بڵاو دەبێته‌وه. نەوتی هەرێمی کوردستان لە بازاڕی جیھاندا دەبێتە خاوەن جێگەیەک گرینگ."