له كۆبوونه‌وه‌ى هه‌ردوو لیژنه‌ى دانوستانكارى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و كۆمه‌ڵى ئیسلامیى كوردستاندا بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى هه‌شته‌مى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه ڕێككه‌وتن:
ته‌وه‌رى یه‌كه‌م:
1- كارنامه‌ى حكوومه‌ت سه‌رچاوه بگرێت له به‌رنامه‌ى هه‌ڵبژاردنى لیسته براوه‌كان و پڕۆژه‌كانى چاكسازیى هه‌موو لایه‌نه‌كان و دژایه‌تیكردنى گه‌نده‌ڵى و به‌رپاكردنى شه‌فافیه‌ت و دادگه‌رى، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌ش له لایه‌نه هاوبه‌شه‌كانى حكوومه‌ته‌وه پێك بهێنرێت.
2- پشتیوانیى دامه‌زراوه‌ى په‌رله‌مان بكرێت وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كى یاسادانان و چاودێرى به شێوه‌یه‌ك بتوانێت به ته‌واوى ڕۆڵى خۆى بگێڕێت و ئه‌ركى خۆى جێبه‌جێ بكات.
3- كابینه‌ى نوێ بكرێته حكوومه‌تى دامه‌زراوه‌كان و ده‌ستى حیزبه‌كان له حكوومه‌ت دوور بخرێته‌وه.
4- له كابینه‌ى هه‌شته‌مدا هاووڵاتیبوون پێوه‌رى ئه‌رك و مافه‌كان بێت.
5- هه‌ردوولا له‌م بارودۆخه‌دا بانگه‌شه ده‌كه‌ن بۆهه‌ڵبژاردنێكى ئازاد و شه‌فاف و دوور له سزا و فشار.
6- له‌م ڕوانگه‌یه‌وه هه‌ردوولا جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه كه په‌رله‌مانى كوردستان هه‌فته‌ى ئاینده دانیشتنى خۆى ببه‌ستێت بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان.
ته‌وه‌رى دووه‌م:
كۆمه‌ڵى ئیسلامیى كوردستان هاوبه‌شى كابینه‌ى هه‌شته‌م ده‌بێت كه حكوومه‌تێكى بنكه‌فراوانه، به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه:
أ- وه‌زیرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه ئاوییه‌كان.
ب- وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى ژینگه.
ت- به‌رپرسى ده‌سته‌یه‌ك.
ث- به‌پێى قه‌باره‌ى خۆى له جومگه و كایه‌كانى حكوومه‌ت هاوبه‌ش ده‌بێت.
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كۆمه‌ڵى ئیسلامیى كوردستان
17.4.2014
هه‌ولێر