دوێنێ چوارشه‌مە، شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسی كه پێكهاتبوون له د.كه‌مال كه‌ركووكی سه‌رپه‌رشتیاری بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارتی له ده‌ڤه‌ری بادینان به هاوڕێیه‌تی جه‌عفه‌ر ئیمینكی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌ڤین هروری ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی، ئه‌ندامانی لێژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیكردنی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن له بادینان و عه‌لی عه‌ونی به‌رپرسی لقی 20ـی شێخان و ئامینه زكری په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی زه‌رد له په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌ردانی میر ته‌حسین به‌گ میری ئێزدیان و بابه‌شێخی ئێزدیان و جوقی عه‌لی كه‌سایه‌تیی كومه‌ڵایه‌تی له باژێڕی شێخان كرد. هاوكات سه‌ردانی كامیران میر خه‌یریبه‌گ و فه‌قیر حه‌جی زانای ئایینیی ئێزدیان له شارۆچكه‌ی باعه‌درێ كرد. هه‌روه‌ها بنكه‌ی رۆشنبیریی لالشیان له دهۆكیش به‌سه‌ركرده‌وه.
دوای گه‌یشتنی شاندی پارتی بۆ شێخان به‌گه‌رمی له‌لایه‌ن میر ته‌حسین به‌گ میری ئێزدیان پێشوازییان لێكرا و شاندی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی جه‌ژنی سه‌ری ساڵی نوێی ئێزدییان كه به‌جه‌ژنی چوارشه‌می سوور ناوده‌برێت له میر ته‌حسین پیرۆز كرد و دواتر میری ئێزدیان وێڕای به‌گه‌رمی به‌خێرهێنانی شانده‌كه، خۆشحاڵی به‌رامبه‌ر سه‌ردانه‌كه نیشان دا، پێكه‌وه‌ژیانی ئایین و نه‌ته‌وه‌كانی نێو هه‌رێمی كوردستانیشی به بنه‌مایه‌كی گرنگ دانا بۆ سه‌قامگیریی كۆمه‌ڵایه‌تی.
دواتر شانده‌كه سه‌ردانی بابه‌شێخی ئێزدیان كرد و له‌وێوه به گه‌رمی پێشوازییان لێ كرا و جه‌ژنی سه‌ری ساڵی ئێزدییان (چوارشه‌می سوور) لێ پیرۆز كرد. بابه‌شێخی ئێزدیان خۆشحاڵی خۆی به سه‌ردانی شاندی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ده‌ربڕی و سه‌ردانكردنی شانده‌كه به بۆنه‌ی جه‌ژنی سه‌ری ساڵی ئێزدییه‌وه به رێزگرتنی پارتی له بیر و باوه‌ڕی نه‌ته‌وه و ئایینه‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان زانی.
هه‌ردوو به‌رێزان میر ته‌حسین به‌گ میری ئێزدیان و بابه‌شێخی ئێزدیان له‌م جه‌ژنه‌یاندا رایانگه‌یاند دوعا بۆ له‌شساغی و ته‌مه‌ندرێژی سه‌رۆك بارزانی و به‌رده‌وامی ئاسایش و سه‌قامگیریی كوردستان و به‌ره‌وپێشچوونی كوردستان به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن و سه‌ربه‌خۆیی، كرد و ته‌مه‌ننای سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌یان بۆ لیستی پارتی كرد له هه‌ڵبژاردنه‌كان.
له كۆتاییدا شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان له شارۆچكه‌ی باعه‌درێ سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له كامیران میر خه‌یری به‌گ و فه‌قیر حه‌جی زانای ئایینیی ئێزدیان كرد و، جه‌ژنیان لێ پیرۆز كردن و جه‌خت له به‌رده‌وامیی ئه‌و سه‌ردانانه كرایه‌وه و بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ برا ئێزدییه‌كان.
جه‌ژنی سه‌ری ساڵی ئێزیدی (چوارشه‌ما سوور)، كه ئه‌م جه‌ژنه 7ـی تشرینی دووه‌می 2010 كه به‌رامبه‌ر 16 گه‌ڵاڕێزانی 2710ـی كوردی كه ده‌كاته 1ـی زولحوجه‌ی 1431-ی کۆچی له‌و رۆژه‌دا په‌رله‌مانی كوردستان بۆ یه‌كه‌مین جار له مێژوودا جه‌ژنی سه‌ری ساڵی ئێزدی كه یه‌كه‌م چوارشه‌مه له مانگی نیسانه به گوێره‌ی ساڵنامه‌ی رۆژهه‌ڵات له هه‌رێمی كوردستان به فه‌رمی ناساند و ئه‌و رۆژه‌ی له هه‌موو ساڵێكدا كرد به پشوو، به‌و بۆنه‌یه‌وه شاندی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ رێزگرتن له خوشك و برا ئێزدییه‌كان و به گرنگیدان به جه‌ژنه‌كه‌یان ئه‌و سه‌ردانه‌یان ئه‌نجام دا.