Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 25 APR 2024 06:59 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بەرنامەی پارتی دیموكراتی كوردستان لیستی ژماره 213
| KDP.info


بەرنامەی پارتی دیموكراتی كوردستان بە  پی دی ئێف

 

 

 

پرسە ستراتیژیەكانی كوردستان

پارتی دیموكراتی كوردستان تێدەكۆشێت لە پێناو:

1-گەڕاندنــەوەی خــاك و ســنووری راســتەقینەی هەرێمــی كوردســتان لــە

رێــگای مــادەی (140) لــە دەســتووری عێراقــدا، كــە بریتییە لە ســڕینەوەی

ئاســەواری بــە عەرەبكــردن و راگواســتنی زۆرەملــێ لە ســەرجەم ناوچە

كوردســتانییەكانی دەرەوەی دەسـتـەلاَتی هەرێــم بــە شــاری كەركووكیشــەوە و

گەڕاندنەوەیــان بــۆ ســەر هەرێــم بــە رێگەیەكــی ئاشــتیانە و بــە گوێــرەی

دەســتووری عێراق.

2- وەبەرهێنانــی ســامانە سرووشــتییەكانی كوردســتان بــە نــەوت و گازەوە

لــە رێگــەی جێبەجێكردنــی ماددەكانــی (141.112.111) لــە دەســتووری

عێــراق و دەركردنــی یاســای نــەوت و گاز لــە عێراقــدا.

3-  بنیادنانــی دەوڵەتێكــی راســتەقینەی هاوبــەش لــە نێــوان ســەرجەم

پێكهاتــە نەتەوەیــی و ئایینــی و مەزهەبییــەكان لــە میانــەی رەگاژۆكــردن

بەرفراوانكردنــی پرەنســیپە نیشــتمانییەكان و رێكخســتنی پەیوەنــدی

نێــوان هەرێمــی كوردســتان و حكوومەتــی فیدراڵــی بــە دەر لەهــەر

دەســتةلاَتێكی ناوەنــدیی خۆســەپێنەر، ئەمەیــش لــە رێگــەی بەدەســتهاتنی

سیســتەمێكی فیدراڵــی لــە عێراقێكــی دیموكراســی فــرەمینبــەردا.

4-  یاســاكانی حكوومەتــی فیــدراڵ و بە تایبەتــی یاســاكانی، ئەنجوومەنــی

فیــدڕاڵ، دادوەری فیــدڕاڵ، یاســای دەزگاكانــی ئەمنــی، یاســای پارتــە

سیاســییەكان، چاودێریكردنــی دامودەزگاكانــی حكوومــەت و بانكــی

نیشــتمانی، ئــەو یاســایانەی ســەرەوە زامنكردنــی بنەماكانــی عێراقێكــی

دروســت و فیدراڵیەتێكــی راســتەقینەیە.

5-  پابەندبوونــی حكوومەتــی فیدراڵــی بــە ئەنجامدانــی ســەرژمێریی گشــتیی

دانیشــتووانی عێــراق، ئــەم پرۆســەیەش راســتی و رەوایــی پێكهاتــەی

دانیشــتووانی هەمــوو عێــراق ئاشــكرا دەكات، بە تایبەتیــش ناوچــە

كوردســتانییەكانی دەرەوەی ئیــدارەی هەرێمــی كوردســتان (ناوچــە كێشــە

لەســەرەكان(.

 

6-  زمانــی كــوردی وەكــو لــە دەســتووردا هاتــووە زمانــی فەرمییــە، ئەركــی

حكوومەتــی عێراقییــە كار بــەم بەنــدەی دەســتوور بــكات لەســەرجەم

قۆناغەكانــی خوێنــدن و دامــودەزگاكان و دراو و بەڵگەنامــە فەرمــی

و شارســتانییەكانی دەوڵەتــی عێــراق، هەروەهــا ســەرجەم كاروبارەكانــی

پەیوەســت بــە دەوڵەتــی عێــراق لــە نــاوەوە و دەرەوە دا.

7-  پەیوەندییــە هەرێمــی و نێودەوڵەتییەكانــی حكوومەتی هەرێــم نموونەیەكی

بەرچــاو و زینــدوون بــۆ ئــەوەی عێراقیــش كەڵكــی لێ وەربگــرێ تاوەكــو

پەیوەندییــە دەرەكییەكانــی خــۆی لەســەر بنەمــای رێزگرتــن و پاراســتنی

ســەروەری و بەرژەوەنــدیی هاوبــەش بنیات بنــێ.

 

 

بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و دابینكردنی ئاسایش

1. كۆتایــیهێنــان بــە بارودۆخــی ناســەقامگیریی و ثشــێویی و تۆقاندنــی

هاوولاَتیــان ئەمەیــش بــە هــۆی دابینكردنــی ئاســایش و ئارامیــی بــۆ

هەمــوو لایــەك و پاراســتنی گیانــی هاوولاَتیــان لــە هــەر جــۆرە هەڕەشــە

و تۆقاندنێــك بەبــێ ئــەوەی ئینتیمــای نەتەوەیــی و ئایینــی و مەزهەبــی

و ئیتنیــی لەبەرچــاو بگیــرێ.

2. پێكهێنانــی ســوپایەكی بەهێــز و دامودەزگایەكــی ئەمنـیـی نیشــتمانی و

تۆكمــە بــە بەشــداریی ســەرجەم گەلانــی عێــراق بــۆ بەرەنگاربوونــەوەی

تیــرۆر و پاراســتنی ســنوور لــە هــەر دەســتدرێژیكردنێكی دەرەكــی.

3. بلاَوكردنــەوەی ئاشــتەوایی كۆمەلاَیەتــی و بــەیەكــەوەژیــان و گیانــی

هــاوكاریكــردن لەســەر بنەمــای رێــزگرتــن لــە جیاوازییــەكان و فــرە

لایەنــی.

4. رێزگرتــن لــە ســەروەریی ولاَتانــی دراوســێ و ئاشــتی لە جیهانــدا و

دەســتێوەرنــەدان لــە كاروبــاری ناوخــۆی ولاَتانــی دیكــە، هــەر

ئەوانەشــن ســەروەریی عێــراق زامــن دەكــەن.

5. داڕژتنــی بنەماكانــی هاوكاریكــردن و هەماهەنگــی لــە نێــوان دەزگا

جۆراوجۆرەكانــی ئاســایش لــە عێــراق و دەزگاكانــی ئاسایشــی هەرێمــی

كوردســتان.

6. دەســتەبەركردنــی دەزگا و ئامێر و كــەلوپەلــە نــوێ و پێشــكەوتووەكان

بــۆ هێزەكانــی پۆلیــس و ئاســایش و هاریــكاری و پشــتیوانیكردنیان و

مەشــقپێكردنــی كارمەندەكانیــان.

 

خزمەتگوزارییە بەراییەكانی ژیان

یەكەم:- خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەكان:

1. دەســتەبەركردنی ئــاو و كارەبــا و خزمەتگوزارییەكانــی دیكــەی ئــاوەڕۆ

و تەندروســتی و رێگــە و بــان و ژینگەیەكــی شــیاو و گونجــاو بــۆ

ســەرجەم هاوولاَتیــان لــە سەرانســەری عێراقــدا بــە شــار و شــارۆچكە

و گوندەكانیــەوە.

2. چالاككردنــی پرۆســەی ئاوەدانكردنــەوەی گونــدەكان و بەرفراونكردنــی

ســنوورەكانیان تاوەكــو هەمــوو ناوچــە وێرانبووەكانــی عێــراق بگرێتەوە و

بایەخــدان بە ئاســتی بژێــویی دانیشــتووانەكەی و رەخســاندنی زەوینەیەكی

گونجــاو بــۆ پەرەپێدانــی چالاكــیی بــواری ئابــووری - كشــتوكاڵی،

مالاَتداریــی، پەلەوەرداریــی و هاندانــی كەرتــی تایبەتــی پیشەســازیی

كشــتوكاڵی بــۆ بەشــداربوون لــەم پرۆســە نیشــتمانییەدا.

3. چارەســەركردنــی كێشــەی نیشــتەجێبوون لــە میانــەی بنیادنانــی یەكەكان

و باڵاخانەكانــی نیشــتەجێبوون و پێدانــی پێشــینەی خانووبــەرە بــە

قــەرزی درێژخایەنــە و هاندانــی كەرتــی تایبــەت لــەم بــوارەدا.

دووەم:- كەرتی تەندروستی

1. دەســتەبەركردنــی خزمەتگوزاریــی تەندروســتی لــە ســەرجەم شــار و

شــارۆچكە و گوندەكانــی سەرانســەری عێــراق و پێشخســتنی كەرتــی تەندروســتی لــە میانــەی كردنــەوەی چەنــدان نەخۆشــخانە و بنكــەی

تەندروســتیی هاوچەرخانــە و دابینكردنــی كــەل و پەلــی پێشــكەوتوو،

هەروەهــا مەشــقپێكردنی پزیشــكان و كارمەندانــی تەندروســتی بەپێــی

شــێوازە تازەكانــی زانســتی و ناردنیــان بــۆ دەرەوەی ولاَت.

2. دەركردنــی یاســای تایبــەت بــە كاركردنــی نەخۆشــخانەكانی ئەهلــی و

نۆڕینگــەی پزیشــكی.

3. چاودێرێریكردنێكــی تونــدی بــازاڕی داو و دەرمــان و كەرســتەكانی

پزیشــكی.

4. قەدەغــەكردنــی بازرگانــیكــردن بــە ئەندامەكانــی لەشــی مــرۆڤ و

ســزادانی ئەوانــەی بازرگانــی پێــوە دەكــەن.

5. دەســتەبەركردنی بیمــەی تەندروســتی بــۆ هەمــوو هاوولاَتییــەك و

بایەخــدان بــە قوربانیانــی دەســتی تیــرۆر لــە میانــەی زامنكردنــی

چارەســەر و دەرمــان و گــەر پێویســتی كرد، ناردنیــان بــۆ دەرەوەی ولاَت.

6. بنیادنانــی نەخۆشــخانەی تایبــەت بــە نەخۆشــییەكانی دەروونــی و

نەخۆشــییە درێژخایەنــەكان و خــودان پێداویســتییە تایبەتییــەكان.

سێیەم:- پەروەردە و فێركردن

1- دوان (قســەكردن) و خوێنــدن بــە زمانــی دایــك مافێكی حاشــاهەڵنەگرە

و هەمــوو دیكۆمێنــت و رێككەوتنــە نێودەوڵەتییــەكان دووپاتیــان

كردووةتــەوە و دەســتووری هەمیشــەیی عێراقیــش ئــەوەی ســەلماندووە

بــۆ ســەرجەم نەتەوەكانــی عێــراق، جــا ئەركــی حكوومەتــی عێراقــە لــە

میانــەی كردنــەوەی قوتابخانــە بــە زمانــی دایــك، ئــەو مافــە دەســتەبەر

بــكات.

2- كردنــەوەی زیاتــری دایەنگــەكان و باخچــەی ســاوایان و قوتابخانــە و

پەیمانگــە و كولێــژەكان لــە ســەرجەم پارێزگەكانــی عێراقــدا، هەروەهــا

دابینكردنــی مامۆســتا و پســپۆر و ســەرجەم پێداویســتیە زانســتییەكانیان.

3. بەرزكردنــەوەی ئاســتی زانســتیی ســەرجەم قۆناغەكانــی خوێنــدن تاوەكــو

زانكــۆكان و خوێندنــی بــالاَ و دەســتەبەركردنی پرۆگرامــی زانســتی و

پێداویســتییە زانســتییە هاوچەرخــەكان.

4. زامنكردنــی ســەربەخۆیی زانكــۆكان و رێزگرتــن لــە خوێنــدن و

دەســتتێوەرنەدانــی حزبــی و تایەفەگــەری لــە پرۆســەی خوێنــدن

و لەبەرچاوگرتنــی پرۆگــرام و ئاراســتەی زانســتیانەی پێشــكەوتنی

خوێنــدن لــە زانكــۆكان.

5. بایەخــدان بــە قوتابخانــە و پەیمانگــە پیشــەییەكان و ئەوانــەی زیاتــر

پەیوەســتن بــە بــواری پراكتیكــی، بــۆ ئــەوەی هێــزی پێویســتی كاركــردن

بــۆ بــازاڕ مســۆگەر بكات.

6. ئەنجامدانــی خولــی مەشــق و راهێنــان بــۆ مامۆســتایان و پســپۆرانی

پەروەردەیــی لــە ســەرجەم ئاســتەكاندا.

7. ســوودوەرگرتــن لــە ئاســتی بــەرزی زانكــۆ پێشــكەوتووەكانی جیهــان و

هەماهەنگــی و گۆڕینــەوەی زانیــاری و زانســت لــە نێوانیان و ســەردانی

یەكتر.

8. هــەوڵ و تەقەلای بــێوچــان بــدرێ لەپێنــاو زیادكردنــی ژمــارەی

باڵاخانــەی قوتابخانــەكان و نەهێشــتنی سیســتمی دوو دەوامیــی لــە

ناوەندەكانــی خوێندنــدا.

 

بواری كۆمەلاَیەتی

1. بــە دیهێنانــی ئاشــتەوایی كۆمەلاَیەتــی و پێكــەوەژیــان لــە میانــەی

پاراســتنی پێكهاتــە كۆمەلاَیەتییــەكان و كاركــردن بــۆ كەمكردنــەوەی

جیاوازییــە كۆمەلاَیەتییــەكان، هەروەهــا بەرەنگاربوونــەوەی هەمــوو جــۆرە

جیاكارییــەك لەســەر بنەمــای نەتەوەیــی و رەگــەزی و ئایینــی و مەزهەبــی.

2. قەرەبــووكردنــەوەی مــاددی و مەعنــەوی كــوردە فەیلییــەكان و

ئێزیدییــەكان و شــەبەكەكان و ســابیئەی مەندائیــەكان و ســەرلەبەری

پێكهاتــە نەتەوەیــی و ئیتنــی و ئایینــی و مەزهەبییــەكان كــە دووچــاری

ســتەم و چەوســانەوە هاتــوون لــە قۆناغــە جیاجیاكانــی حوكمڕانــیی

عێــراق بــە هــۆی ئینتیمــا و ناســنامەیان.

3. پیادەكردنــی ئــەو مــاددە دەســتووریانەی جەخــت دەكەنەســەر مافەكانــی

(توركمــان، كلــدان، ئاشــوری، ئەرمــەن) لــە عێراقــدا.

4. بــرەودان بــە رۆشــنبیریی هوشــیاریی كاركــردن و رەخســاندنی دەرفەتــی

كاركــردن بــۆ هەمــووان، هەروەهــا هاندانــی كەرتــی تایبــەت لــەم

بــوارەدا بــۆ نەهێشــتنی بێكاریــی.

5. بایەخــدان بــە بژێویــی و گوزەرانــی كەمئەندامــان و پێداویســتیە

تایبەتــەكان و دەســتەبەركردنی هەلــی كاركــردن بۆیــان و ســوود

وەرگرتــن لــە تواناكانیــان.

6. دەســتەبەركردنی بیمــەی (تەندروســتی، رووداوەكان، پیــرو پەككەوتەكان،

ئافرەتــی دووگیــان، ئەوانــەی بــێ نەواوبێدەرەتانــن) و گرینگیــدان بــە

ســالَداچووان و دابینكردنــی بیمــەی كۆمەلاَیەتــی و شــوێنی شــیاو بــۆ

مانەوەیــان و بایەخــدان بــە تەندروســتیان و پاراســتنی شــكۆمەندی

مرۆییــان.

7. هەمــواركردنــی سیســتەمی كاری زیندانــەكان و گرتووخانــەكان و

خانەكانــی چاكســازی لەســەر بنەمــای مافەكانــی مــرۆڤ لــە عێراقــدا.

8. دابینكردنــی مووچــە بــۆ بێــكاران و دەرچووانــی تــازەی زانكــۆ و

پەیمانگــەكان و ئەوانــەی لــە كاركــردن نەمــاون تــا كارێكــی دیكەیــان

دەســت دەكــەوێ.

9. دەســتەبەركردنی ئــازادی و ســەربەخۆیی ســەندیكاكانی كرێــكاران و

پیشــەییەكان و جەماوەرییــەكان و رێكخراوەكانــی كۆمەڵگــەی مەدەنــی،

تاكــو ببێتــە رایەڵێكــی بــە هێــز و تۆكمــە لــە نێــوان حكوومــەت و

كۆمەڵگــەدا.

10. دەركردنــی یاســایەكی خانەنشــینی بــۆ ئەوانــەی لــە كەرتــی تایبــەت

كار دەكــەن بــۆ دابینكردنــی دواڕۆژیــان و ســووككردنی باری سەرشــانیان

تــا بكــرێ ژیانێكــی شایســتە بەســەر بــەرن.

11. لەبەرئــەوەی بایەخــدان بــە ئافرەتــان و مافەكانیــان بــەردی بناغەی گەشــە

ســەندن و پێشــكەوتنی كۆمەاڵیەتییــە، بۆیــە پێویســتە دەرفەتــی زیاتریــان

بدرێتــێ تاكــو بــكارن بــە كردەنــی بەشــدار بن لــە گشــت ئاســتەكانی

ژیانــی سیاســی و ئابــووری و رۆشــنبیری، هەروەهــا هەمواركردنــەوەی

ســەرجەم ئــەو بڕیــار و یاســایانەی كــە مافــی ئافرەتــان پێشــێل دەكات و

لــە جێگە و رێگــەی مرۆیــی و كۆمەلاَیەتییــان كــەم دەكاتــەوە.

12. بــوار پێدانــی زیاتــر و گرنگیــدان بــە ئــازادیی لاوان و خواســت و

ویســتی سیاســی و كۆمەلاَیەتــی و رۆشــنبیرییان، هەمدیــس ســوود وەرگرتــن لــە تواناكانیــان لــە هەمــوو بوارەكانــدا.

13. بایەخــدان بــە وەرزش و وەرزشــوانان لــە رێگــەی زیاتــر پشــتیوانیكردنی

هەمــوو تیــپ و چالاكییــە وەرزشــییەكان و كردنــەوەی یاریگــەی هاوچەرخ

لــە ســەنتەری شــارەكاندا، هەروەهــا لــە شــارۆچكە و گوندەكانــدا و

ســازدان و رێكخســتنی گەشــت و خولــی وەرزشــی لــەو رووەوە بــۆ

ولاَتــە پێشــكەوتووەكان.

14. داڕژتنــی بنەمــا یاســاییەكان بــۆ دەســتەبەركردنی تایبەتمەندیەتــیی

وەرزشــی بــۆ هەرێمــی كوردســتان لەســەر ئاســتی نێودەوڵەتــی و

ئاســیایی و هەرێمایەتــیدا.

15. گرنگیــدان بــە بــواری رۆشــنبیری و ئــەدەب و هونەر و دەســتەبەركردنی

پێشخســتنی لــە چوارچێــوەی بازنــەی جیــاوازی و تایبەتمەنــدیی

نەتەوەیــی و كارلێكتــركردنیانــدا، هەروەهــا بایەخــدان بــە رۆشــنبیران

و هونەرمەنــدان و ئەدیبــان لــە میانــەی پشــتیوانیكردنی داهێنــان

و دابینكردنــی ئــازادی بیــروڕاو و بلاَوكردنــەوە، پاڵپشــتیكردنــی

پیشەســازیی كاریــ ســینەما و دەســتەبەركردنــی پێداویســتییەكانی

بووژاندنــەوە و پێشخســتن و كارلێككردنــی لەگــەڵ ئــەو بــوارە لەســەر

 

گرنگیــدان بــە بــواری رۆشــنبیریی و ئــەدەب و هونەر و دەســتەبەركردنی

پێشخســتنی لــە چوارچێــوەی بازنــەی جیــاوازی و تایبەتمەنــدی

نەتەوەیــی و كارلێكتــر كردنیانــدا، هەروەهــا بایەخــدان بــە رۆشــنبیران

و هونەرمەنــدان و ئەدیبــان لــە میانــەی پشــتیوانیكردنی داهێنــان

و دابینكردنــی ئــازادی بیــروڕاو و باڵوكردنــەوە، پاڵپشــتی كردنــی

پیشەســازی كاریــی ســینەما و دەســتەبەر كردنــی پێداویســتیەكانی

بووژاندنــەوە و پێشخســتن و كارلێككردنــی لەگــەڵ ئــەو بــوارە لەســەر ئاســتی جیهانــی و هەرێمایەتیــدا.

16. پاراســتنی شــوێنەوار و شــوێنەوارە دێرینەكانــی عێــراق و كاركــردن بــۆ

گەڕاندنــەوەی ئەوانــەی لــە پرۆســەی ئازادكردنــی عێراقدا تــالاَن كراون،

هەروەهــا بایەخدانــی زیاتــر بــە گەشــت و گــوزار بــۆ شــوێنەوارەكان.

 

گەشەپێدان و ئابووری

روئیا و خواســتی پارتــی دیموكراتی كوردســتان رووەو بونیاتنانــی ئابوورییەكی

بــەهێــزی فــرە رەهەنــد و پتــەوە، ئەمــەش بــە دەوری خــۆی داڕژتنــی بــەردی

بناغــەی بەهێــزیی كۆمەڵگەیەكــی خۆشــگوزەران و عەدالەتــی كۆمەلاَیەتــی

دەســتەبەر دەكات، ئەمــەش لــە میانــەی كاركــردن بــە پێــی پرەنســیپەكانی

گەشەســەندنێكی درێژخایــەن و حكومەتێكــی كارا و چــالاك، جــا لــەو رووەوە

پارتــی كار دەكات لــە پێنــاو:

یەكەم: پرسەكانی بنیاتنان

1. كاركــردن بــۆ بەهێزكردنــی ژێرخانــی ئابــووریی ولاَت، لــە رێگــەی

دەســتەبەركردنی گشــت دەرفەتێــك بــۆ فــرە چاالكــی پیشەســازی،

كشــتوكاڵ، گەشــت و گــوزار، وەبەرهێنــان، هەروەهــا پێشخســتنی بــوارە

جیاجیاكانــی نــەوت و گاز، ئەمــەش بۆئەوەیــە تــا ئابــووری عێــراق لــە

ئاینــدەدا تەنیــا پشــت بــە نــەوت نەبەســتێ.

2. رۆڵــی زیاتر و زۆرتــر بــدرێ بــە كەرتــی تایبــەت و ســوود لــە توانســت

و ســەرمایەكانیان وەربگیــرێ، فەراهــەمكردنــی زەوینــەی ئاســانكاریی

یاســایی جمووجووڵیــان بــۆ والاَكردنــی دەروازەكانــی گەشەســەندن و

بەرفراوانبوونیــان، بۆئەمــەش پێویســتە پاڵپشــتیی بنەماكانــی ئابــووری

ئــازاد بكــرێ و دەوڵەتیــش بــە گوێــرەی یاســا ركابەرییــەكان رێك بخــات

و رۆڵێكــی (واتــە دەوڵەت) ئەوتــۆ بگێــڕێ لــە داڕژتنــی ئاراســتەكانی

پەرەپێــدان بەهــۆی پلانــە نزیــكمەودا و دوورمەوداكانــەوە، هەروەهــا

رۆڵــی زیاتروزۆرتــر بــدرێ بــە كەرتــی تایبــەت و ســوود لــە توانســت

و ســەرمایەكانیان وەربگیــرێ، فەراهــەم كردنــی زەوینــەی ئاســانكاریی

یاســایی جمووجووڵیــان بــۆ وااڵكردنــی دەروازەكانــی گەشەســەندن و

بەرفراوانبوونیــان، بۆئەمــەش پێویســتە پاڵپشــتی بنەماكانــی ئابــووری

ئــازاد بكــرێ و دەوڵەتیــش بــە گوێــرەی یاســا ركابەرییــەكان رێكبخــات

و رۆڵێكــی )واتــە دەوڵەت(ئەوتــۆ بگێــڕێ لــە داڕژتنــی ئاراســتەكانی

پەرەپێــدان بەهــۆی پالنــە نزیــك مەوداودوورمەوداكانــەوە، هەروەهــا

بــۆ بەرژەوەنــدیی زۆرینــەی هاوولاَتیــان دەســتی هەبــێ لــە دەرچوواندنــی

یاســای پاراســتنی بەكاربــەر.

3. هاندانــی گشــت پیشەســازییە نیشــتمانییەكان بــە گــەورە و

مامناوەنــدەوە، وێــرای پــرۆژە بچووكــەكان و پیشەســازیكارییە

تەواوكار و كۆكەرەوەكانــەوە و پاڵپشــتیكردنیــان و ئاســانكارییكــردن

بۆیــان و رێكخســتنیان بەگوێــرەی یاســا.

4. پێشخســتنی كەرتــی بانكــەكان و كاراكردنیــان بــۆ ئــەوەی ببێتــە

جێگــەی متمانــەی هاوولاَتییــان و پیشەســازیكار و جووتیــار و بــازرگان

و وەبەرهێنــەران، هەروەهــا بــۆ راییكردنــی كارەكانیــان هەمــوو

ئاســانكاریەكیان بــۆ بكــرێ.

5. بــەرزكردنــەوەی بەهــای دینــاری عێراقــی لــە بەرانبــەر دۆلار و دراوە

بیانییــەكان.

6. پاراســتنی ســامانە ئاوییــەكان و بایەخــدان بــە بەخێوكردنــی ماســی و

پیشەســازی قتوبەنــدكــردن.

7. پەرەپێدانــی بەنــداوەكان و پێشخســتنی بەنــدەرەكان و دەســتەبەركردنــی

كــەل و پــەل و تەكنەلۆجیــای نــوێ و عەمبــار كردنــی كــەل و پەلــی

هــاوردە و هەنــاردە و گواســتنەوەی.

 

دووەم: نەوت و سامانە سرووشتییەكان

 

دووەم: نەوت و سامانە سروشتیەكان

1. پەســەندكردنــی یاســای نــەوت و گاز لــە لایــەن ئەنجوومەنــی نوێنەرانی

عێراقەوە.

2. رێكخســتنی پەیوەندییەكانــی نێــوان هەرێمــی كوردســتان و حكوومەتــی

ئیتیحــادی لــەم بــوارە كاریگــەرەدا، بــە گوێــرەی ئــەوەی لــە دەســتووردا

هاتــووە و لــە لایــەن ئەنجوومەنــی نوێنەرانــی عێــراق بڕیــاری لەســەر

دراوە، كــە بەڵگەنامەیەكــی یاســایی نەگــۆڕە.

3. تەرخانكردنــی داهاتــی نــەوت و گاز بــۆ گەشــەپێدانی پارێزگــەكان

بە یەكســانی، هەروەهــا تەرخانكردنــی رێژەیــەك لــە داهاتــی نــەوت بــۆ

پارێــزگاكان و ئــەو شــارانەی بەرهەمهێنــەری نەوتــن، هەمدیــس بــۆ

ســەرجەم هاوولاَتیــان بــە گوێــرەی یاســا.

4. گرنگیــدان بــە پیشەســازییەكانی نــەوت (دۆزینــەوە، دەرهێنــان، پااڵوتــن،

هەناردەكــردن) و بەكارهێنانــی لــە بوارەكانــی دیكــەی وەبەرهێنانــدا.

 

سێیەم: كشتوكاڵ

1. كاركــردن بــۆ بووژاندنــەوە و پێشخســتنی كەرتــی كشــتوكاڵ لــە رێگــەی

ئاوەدانكردنــەوەی گونــدەكان و دابینكردنــی ســەرجەم خزمەتگوزارییەكان

بۆیــان و پێدانــی پێشــیینە بــۆ وەبەرهێنــان و بەخێوكردنــی مــەڕ و مالاَت

و ماســی و پەلــەوەر، لەگــەڵ دابینكردنــی تــۆو و پەییــن لــە جــۆری

بــاش، هەروەهــا دەســتەبەركردنی كــەلوپەلــی نــوێ بــۆ جووتیــاران

و بەخێوكارانــی مــەڕ و مــالاَت، لەگــەڵ دامەزراندنــی كــۆگای عەنبــار

كــردن و پاراســتنی بەرهەمــە ناوخۆییــەكان و دروســتكردنی پــڕۆژەی

ســتراتیژی و پڕۆژەكانــی ئاودێریــی.

2. چارەســەركردنی كێشــەكانی جووتیــاران و خــاوەن بەرهەمــە ناوخۆییــەكان

و هاندانــی كەرتــی تایبــەت بــۆ كردنــەوەی پــرۆژەی كشــتوكاڵی و

كاركــردن لــە بــواری پیشەســازی كشــتوكاڵیدا لــە میانــەی دابینكردنــی

ســەرجەم ئاســانكارییەكان و پاراســتنی بەرهەمەكانیــان لــە بەرانبــەر

هەمــان بەرهەمــی هــاوردەدا.

3. ئاسایشــی خــۆراك بــە بەشــێكی گرینــگ لە ئاسایشــی نیشــتمانی هەژمار

بكــرێ و كاركــردن لــە پێنــاو پاراســتنیدا لــە رێگــەی چاودێریكردنــی

جــۆری ئــەو بەرهەمانــەی لــە دەرەوە هــاوردە دەكرێــن، ســنوورێكیش

بــۆ ئــەم بەرهەمــە هاوردانــە دابنــرێ كــە لــە ولاَتــی خۆمــان بەرهــەم

دێــن، هەروەهــا ئاســتی جــۆری بەرهەمــی ناوخــۆ بــەرز بكرێتــەوە لــە

بەرانبــەر ئاســتی جــۆری بەرهەمــی بیانــی و هــاوردەدا.

4. گرنگیــدان بــە پیشەســازیی قوتووبەنــدكردنــی بەرهەمــی كشــتوكاڵی

ناوخــۆ بــە تایبــەت (تەماتــە، خورمــا، زەیتــون، گوڵەبەڕۆژە، گەنمەشــامی،

تووتن،...هتــد).

چوارەم: گەشت و گوزار

1. بایەخــدان بــە كەرتــی گەشــت و گــوزار و بــوارە جیاجیــاكان و

پێشخســتنیان بــۆ ئــەوەی لە هــەر چــوار وەرزی ســاڵ بــەردەوام بــێ، بــە

تایبەتیــش هەرێمــی كوردســتان و ئــەو شــارانەی مــەزارە پیــرۆزەكان و

شــوێنەوارە مێژوییەكانــی تێدایــە.

2. هاندانــی كەرتــی تایبەتــی ناوخــۆ بــۆ وەبەرهێنــان لــە بــواری

گەشــتیاریی لــە میانــەی ئاســانكاریی و پێدانــی پێشــینە، هەروەهــا

هاندانــی وەبەرهێنــەری بیانــی لــەم كەرتــەدا و رەخســاندنی زەوینــەی

كاری هاوبــەش لەگەڵیانــدا.

3. زامنكردنــی پاراســتنی تایبەتمەنــدی شــوێنەوار و مێــژووی رۆشــنبیری

شــارەكان و ســەرجەم ناوچــە جیاجیــاكان، لەبەرچاوگرتنــی ســمبول و

رووكارە شارســتانییەكان و نوێكردنەوەیــان لــە چوارچێــوەی پرۆســەیەكی

ســتراتیژی نیشــتمانی كــە هەمــوو شــارەكانی عێــراق بگرێتــەوە.

ژینگە:

1. پابەندكردنــی عێــراق بــە رێككەوتنامەكانــی نێودەوڵەتــی بــۆ پاراســتنی

ژینگــە و هەمواركردنــی یاســای پاراســتنی ژینگە، هەروەهــا پابەندكردنی

ســەرجەم پــرۆژە و چالاكییــە پیشەســازییەكان و پیشــەییەكان بــە

پرەنســیپەكانی پاراســتنی ژینگــە.

2. پاككردنــەوەی عێــراق لــە میــن و پاشــماوەی چەكــە كیمیایــی و

بایەلۆژییــەكان و گشــت مــاددە زیانبەخشــەكان و دانانــی پالاَوگــەی

تایبــەت بــۆ ئــاو و ئــاوەڕۆكان.

3. بایەخــدان بــە بەرنامــەی چاندنــی دار و درەخــت لــە شــار و

شــارۆچكەكاندا.

 

چاكسازی لە بواری كارگێڕیدا

1. رووبەڕووبونــەوەی ئــەو گەندەڵییــەی وەك نەخۆشــییەك لــە ســەرجەم دام

و دەزگاكانــی حكوومەتــی عێراقــدا بــلاَو بووةتــەوە.

2. نەهێشــتنی بەرتیــل و خــزم خزمێنــە و مەزهەبگەریــی و تایەفەگەریــی و

ناوچەگەریــی لــە دام و دەزگاكانــی حكوومەتــدا.

3. كاراكردنی ئەنجوومەنی خزمەتكردنی مەدەنی.

4. كاركــردن لــە پێنــاو بــەرزكردنــەوە و زیادكردنــی مووچــە و دەرماڵــەی

فەرمانبەرانــی دەوڵــەت بــۆ بــەرزكردنــەوەی بژێویـیـان بــەپێــی یاســا،

هەروەهــا هەمــواركردنــەوەی ئــەو یاســا و رێنماییانــەی كــە پەیوەســتە

بــە مۆڵــەت و پشــوودان و گەشــت و گــوزاری فەرمانبــەران، بــە

شــێوەیەك لەگــەڵ پێداویســتییەكانی ژیانــی ســەردەم بگونجــێ.

5. نەهێشــتنی رۆتیــن لــە دام و دەزگاكانــی حكوومــەت، رێكخســتنی

مامەڵــەی هاوولاَتیــان بــە ســوود وەرگرتــن لــە كۆمپیوتــەر و تۆڕەكانــی

خزمەتگــوزاری ئێنتەرنێــت لــەم بــوارەدا.

 

ئازادییە بنەڕەتییەكان:

ئازادییە بنەڕەتییەكان:

بــە مەبەســتی دەســتەبەركردنی ئازادییــە بنەڕەتییــەكان بــۆ هاوولاَتیان، لیســتی

پارتــی دیموكراتی كوردســتان كار دەكات:

1. دەســتووری عێــراق دەســەلاَتەكانی دەوڵەتــی عێراقــی فیدڕاڵــی

لێــك جیا كردووةتــەوە، جێبەجێكردنــی ئــەم پڕەنســیپە و كارپێكردنــی،

دامودەزگاكانــی حكوومــەت بەهێزتــردەكات و لێكتریــان هاوێــر دەكات.

2. پابەندبــوون بــە دیموكراســی وەك بنەمایەكــی حوكمڕانــی و رێزگرتــن

لــە گشــت بەندەكانــی مافــی مــرۆڤ و ئازادییــە مەدەنییــەكان و

سیاســییەكان و را دەربڕیــن، كــە لــە بەڵگــە نامــە نێودەوڵەتییەكانــدا

هاتــوون و نەتــەوە یەكگرتــووەكان پەســەندی كــردوون و دەســتووری

عێراقیــش پابەندبوونــی خــۆی تێــدا دووپات كردووةتــەوە.

3. دەســتووری هەمیشــەیی عێــراق، ئــازادیی تــەواو فەراهــەم بــكات بــۆ

هەمــوو تــاك و كۆمەڵەیــەك بــۆ ئــەوەی بەشــدار بێــت لــە رێكخســتنی

حــزب و ســەندیكا و رێكخراوەكانــی كۆمەڵگــەی مەدەنــی و مافــی

خۆپشــاندانیان هەبــێ لــە چوارچێــوەی یاســادا، لەســەر حكوومەتیــش

پێویســتە ئــەم ئازادیانــە لــە چوارچێــوەی یاســادا بپارێــزێ، رووبــەڕوو بوونــەوەی هــەر كارو هەڵســوكەوتێك كــە ئــەم یاســایانە پێشــێل بــكات.

4. نەفــرەت لێكردنــی هەمــوو جــۆرە جیاكارییــەك لەســەر بنەمــای رەگــەز

و نەتــەوە و تایەفــە و ئاییــن و ناســنامە بێــت، حكوومەتــی فیدراڵــی

دەبــێ زەمانەتــی پێشــێلنەكردنــی ژیــان و مــاف و ئــازادی هاوولاَتیــان

بگریَتە ئەســتۆ، كــە بــەم هۆكارانــەوە روو دەدەن.

5. هــەر تاكــە كەســێك و پێكهاتەیــەك و كۆمەڵەیــەك ئــازادە لــە دەڕبڕینــی

رای خــۆی و ســەلماندنی تایبەتمەندێتـیـی نەتەوەیــی و ئایینی و مەزهەبی

خــۆی، دەبــێ حكوومەتــی عێراقیــش زامنــی ئــەو ئازادییانــە بــێ.




دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی ناوخۆ ئاگادارییەك ئاراستەی ئەو ئەفسەر و كارمەندانە دەكات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 00:04:55

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاگادارییەك ئاراستەی ئەو ئەفسەر و كارمەندانە دەكات كە بی مۆڵەتی خوێندن بڕوانامەیان بەدەست هیناوە و تاوەكوو ئێستا بۆیان هەژمار نەكراوە.

 
ھەرێمی کوردستان بەشداری لە دیداری ئەبوزەبی بۆ وەبەرھێنان دەکات

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 19:04:39

ھەولێر -KDP.info- دەستەی گشتی وەبەرھێنان بەشداری لە سێزدەمین دیداری وەبەرھێنان لە ئەبوزەبی دەکات و سەرۆکی دەستەی گشتی وەبەرھێنانیش دەڵێ، ھەرێمی کوردستان بۆ جاری یەکەمە بەشداری لە دیدارەکە دەکات.

 
ئەنجومەنی وەزیران: بەپێی یاسا بەرکارە فیدڕاڵییەکان، بەشی بەغدا لە داهاتی نانەوتی هەرێم دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 19:04:56

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی نیسانی 2024، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

 
مەحموود محەممەد: وەک پارتی لەگەڵ سیستەمی هەڵبژاردن و ڕێگریی لە بەشداریی پێکهاتەکان، کۆک نەبووین

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 18:04:37

مەحموود محەممەد: وەک پارتی لەگەڵ سیستەمی هەڵبژاردن و ڕێگریی لە بەشداریی پێکهاتەکان، کۆک نەبووین

 
راوێژکارێکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکان: ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کاریگەری ھەبووە"

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 17:04:54

ھەولێر-KDP.info- دوای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کرانەوەیەک ھەیە لەنێوان ھەرێم و بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی ھەرێم و دەنگەکانی کورد لە کەرکووک و نەینەوا و خانەقین گۆڕانکاریان پەیداکردوە. 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact