هه‌ولێر-KDP.info- بریكارى گشتیى وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایگەیاند، به فه‌رمانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌و زیندانییه سیاسییانه‌ى 10 ساڵى وه‌رگرتنى مینحه‌یان ته‌واو كردووه، پاش چاكسازیكردن و ڕێکخستنەوەی ناوه‌كانیان لەپێناو بژێوى ژیانى خۆیان و ماڵه‌كانیان مینحه‌یان بۆ خه‌رج ده‌كرێته‌وه .
به‌ره‌ڤان حه‌مدى، بریكارى وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "تایبه‌ت به زیندانیان و گیراوانى سیاسى و ئه‌وانه‌ى كه 10 ساڵى وه‌رگرتنى مینحه‌یان ته‌واو كردووه بۆ ڕێكخستنى بژێوى ژیانیان كه هیچ مووچه و مینحه‌یه‌كى تریان له حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان نییه, ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به فه‌رمانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیار درا كه پێدانى مینحه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بێت پاش ئه‌وه‌ى لیسته‌كانیان به‌پێى یاساى ژماره 2ى ساڵى 2020ى پاكتاوى لیستى زیندانیانى سیاسى چاكسازییان تێدا ده‌كرێت."
به‌ره‌ڤان حه‌مدى ڕایشیگه‌یاند: "ئه‌م بڕیاره بۆ ئه‌وه‌یه زیندانیانى سیاسى بێبه‌ش نه‌بن له‌م مینحه‌یه و, كاریگه‌ریى لەسه‌ر بژێوى ژیانى خۆیان و ماڵه‌كانیان نه‌كات."
وه‌ك به‌ره‌ڤان ئاماژه‌یشی دا: "ئه‌م پرۆسه‌یه ده‌چێته بوارى جێبه‌جێكردن له‌پاش ده‌رچوونى ئه‌م فه‌رمانه تایبه‌ت به‌و زیندانییه سیاسییانه‌ى كه هیچ مینحه‌یه‌كى تریان له خه‌زێنه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان نییە.''
بریكارى وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گوتیشى: "تایبه‌ت به‌و زیندانییه سیاسییانه‌ى كه مینحه‌یه‌ك و مووچه‌ى تریان له حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌یه و, 10 ساڵیشیان ته‌واو كردووه پاش پرۆسه‌ى چاكسازى، ئه‌وانیش له ڕێگاى فۆرمێكى تایبه‌ته‌وه سه‌رپشك ده‌كرێن، یه‌كێك له مووچه‌كان هه‌ڵبژێرن بۆ وه‌رگرتن, به‌پێى یاساى ژماره 11ى ساڵى 2011ی زیندانیانى سیاسى له هه‌رێمى كوردستان."
نه‌شوان به‌رزنجى