ھەولێر-KDP.info- ئەنجوومەنی وەزیران ئەمڕۆ بەسەرۆکایەتیی سەرۆکی حکوومەت کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی لەڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانس دەکات و، پێنج تەوەر گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.
جووتیار عادل، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێکدا ئەو تەوەرانەی ئاشکرا کرد کە گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت کە زۆربەیان پەیوەستن بە بابەتی چاکسازی.
دەقی راگەیەندراوەکەی گوتەبێژی حکوومەت:
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢٠٢٠/٧/١ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی و هه‌فتانه‌ی خۆی به سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی حکوومەت و ئه‌ندامانی به‌ڕێزی كابینه‌ی نۆیه‌م به رێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانس ساز ده‌كات.
لە کۆبوونەوەکەدا، ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:
• پرۆسه‌ی دانوستانی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌تی فیدراڵ
• هه‌نگاوه كردارییه‌كانی چاكسازی، رێكار و میكانیزمه‌كانی جێبه‌جێكردنی
• پێشنووسی بڕیاری تایبه‌ت به راسپارده‌ی چاكسازی له داهاتی گشتی، په‌ره‌پێدانی هاوبه‌شی له هه‌ردوو كه‌رتی تایبه‌تی و گشتی و سیسته‌می باج
• پرۆگرامی بایۆمه‌تری له هه‌رێمی كوردستان
• پێشنیازه‌كانی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به یاسای دامه‌زراندنی سندووقی پشتیوانیی دارایی نیشته‌جێبوون، ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و پێشینه‌ی خانووبه‌ره و هاوسه‌رگیری
د. جوتیار عادل
گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان