Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 24 APR 2024 16:05 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سیاسەتمەدارێک: هەرێمی کوردستان بەهێزە و دەبێ بەغدا ڕەچاوی ئەمە بکات
| KDP.info


سلێمانی-KDP.info- سیاسەتمەدارێکی کورد له‌باره‌ی دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی دەڵێ، هێشتا زووه باس لە پێشهاتەکان بکەین، چونکە ئەوە مێزی گفتوگۆیە بڕیار دەدات لە داهاتوودا چی بکرێت. چاودێرێكی سیاسیش ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، هەرێمی کوردستان خاوەن ئەزموون و دەستکەوتی گرنگی سیاسییە، بۆیە ده‌توانین لە هەر بارودۆخێکی ناهەمواردا بەبێ زیان دەربچین.

لە دوای خۆپێشاندان و گرژییه‌كانی به‌غدا و شاره‌كانی دیکەی عێراق و له‌ژێر فشاری مه‌رجه‌عیه‌تی باڵای شیعه‌كاندا عادل عه‌بدولمه‌هدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕۆژی 29/11 ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش به‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرد و به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سند كرا.
چاودێران باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌ دوای ساڵی 2003ـەوە تاكه‌ سه‌رۆكوه‌زیران بووه‌ تێگه‌یشتنی بۆ مافه‌ ڕه‌واكانی خه‌ڵكی كوردستان و شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌بووه‌ له‌ دوای گرژییه‌كانی چه‌ند ساڵی ڕابردوو له‌ ماوه‌ی یه‌ك ساڵی حوكمڕانیدا، هه‌وڵی داوه‌ كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر بكات، هه‌رچه‌نده‌ له‌ژێر فشاری لایه‌نه‌ عێراقییه‌كانیشدا بوو.

د. مەحموود عوسمان، سیاسەتمەداری کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئەو پێشهاتە باش نەبوو، چونکە عادل عەبدولمەهدی تێگەیشتنی باشی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەبوو و لە سەرۆکوەزیرانی کابینەکانی پێشووی عێراق باشتر بوو، بەڵام بە بڕوای من بۆ کەمبوونەوەی ئەو گرژی و ناکۆکیانە وای کرد."

عوسمان لە درێژەی قسەکانیدا گوتیشی: "دەسلەکارکێشانەوەی بۆ هەرێمی کوردستان كاریگه‌ری دروست ناکات، چونکە هەرێمی کوردستان بەشێکی کاریگەری عێراقە و پێکهاتەیەکی گەورەیە، ناکرێ پشتگوێ بخرێت، بۆیە هەمواری دەستوور و ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دەبێ دەستەبەر بکرێ."
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: "جارێ زووە بۆ هەڵوێستەکردن لەبارەی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراقەوە، بەڵام ئەوە دیارە کە ئێستا هەرێمی کوردستان بەهێزە و دەبێ عێراقیش ئەوە ڕەچاو بکات."

ڕیبین ڕەحیم، چاودێری سیاسی لە شاری هه‌ڵه‌بجه‌، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌وبارەیه‌وه‌ گوتی: "ئەو کیشانەی  لە دوای سالی  2003 سەریان هەڵداوە، بەدڵنیایی عادل عبدولمەهدی لێیان بەرپرس نەبووە، تاکو دەستلەکارکیشانەوەی ببێتە چارەسەر، بەڵکو هۆکاری دیکەی لەپشتە، کە بە بڕوای من، ڕەنگە خەمخۆری و زووهاتنەپێشی بووە لە هەر بارودۆخیکدا، بۆیە هەرێمی کوردستان لە مامەڵە لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی وەک سەرۆکوەزیران ڕازی بوو، چونکە تێگەیشتنی باشی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەبوو، بۆیە لەو بڕوایەدام هەرێمی کوردستان ئەزموونێکی وەهای هەیە له‌ هه‌ر بارودۆخێكی هاوشێوه‌دا بێزیان ده‌ربچێ."

ڕەحیم گوتیشی: "بێگومان هەرێمی کوردستان ئەزموونی تاڵی لەگەڵ بەشێکی  زۆری سەرۆکوەزیرانی عیراق هەیە و عادل عەبدولمەهدی باشترین سه‌رۆکوه‌زیران بووه‌ که‌ ددانی به‌ مافه‌کانی هه‌رێمی کوردستاندا ناوه،‌ بەڵام هه‌رێمی کوردستان کاری بۆ به‌دەستهێنانی مافه‌ ده‌ستوورییه‌کانی کردووە  به‌ سه‌ردانه‌کانی بۆ به‌غداد و کۆبوونه‌وه‌ له‌گەڵ دەسەڵاتدارانی عێراقدا، بۆیە هەرکەس ببێتە سەرۆکوەزیران دەبێ پابه‌ند بێت بە مافەکانی کوردستانەوە، چونکە هەرێمی کوردستان هەرێمێکی یەکگرتووە و بیریشمان نەچێت، ئێمە خاوەنی ڕیفراندۆمین."
زریان کەمال

 




دوایین هەواڵەکان

لە ساڵڕۆژی شەهیدکردنی نووسەری گەورەی کورد عەبدولخالق مەعرووف، مەراسیمێک سازکرا

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 15:04:25

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژی سێشەممە 23ـی 4ـی 2024 لە هۆڵی ڕاگەیاندن لە بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک بەئامادەبوونی د. سالار عوسمان، لە ساڵڕۆژی شەهیدکردنی نووسەری گەورەی کورد عەبدولخالق مەعرووف، مەراسیمێک سازکرا

 
ئەمڕۆ پەنجا ساڵ بەسەر بۆردومانی قەڵادزێ تێدەپەڕێت

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 15:04:41

قەڵادزێ -KDP.info- ئەمڕۆ پەنجا ساڵ بەسەر ڕووداوی بۆردومانکردنی شاری قەڵادزێ تێدەپەڕێت و بڕیارە ھەر ئەمڕۆ لە شاری قەڵادزێ دیداری قەڵادزێ لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستان بەڕێوەدەچێت.

 
عەبدولحسێن شەعبان: کێشەی ھەرێم لەگەڵ بەغدا لە سنووری دادگای فیدڕاڵی گەورەترە

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 12:04:32

ھەولێر-KDP.info- بیرمەندێکی ناسراوی عەرەب باس لەو گرفتە سیاسی و ئەمنیانە دەکات کە ڕووبەڕووی کوردستان کراوەتەوە و ئاماژە بەوە دەکات، کێشەی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا زۆر لە سنووری دادگای فیدڕاڵ دوورتر و گەورەترە دەشڵێ، ناکرێ مووچە و بوودجەی ھەرێم بخەنە نێو ململانێ و کێشمەکێشی سیاسییەوە، چونکە ئەمە سەرپێچییە و یەکێتیی نیشتمانیی وڵات و ئایندەی پەیوەندییەکانی نێوان عەرەب و کورد ڕووبەڕووی مەترسی دەکاتەوە".

 
بەمنزیکانە سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 12:04:47

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت دەچێتە بەغدا. گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، ئێستا هەوڵی جیددی هەن هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی خۆیدا بکرێت. 

 
مەسروور بارزانی: شەهیدانی کارەساتی بۆردوومانی قەڵادزێ هەمیشە لە یادمانن

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 11:04:17

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان جەخت لەوە دەکاتەوە، شەهیدانی بۆردوومانی قەڵادزێ "هەمیشە لە یادمانن".

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact