هه‌ولێر-KDP.info- گوتەبێژی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێ، بە مەبەستی کەمکردنەوەی رۆتین و خزمەتی زیاتر بە هاووڵاتیان بڕیارە سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ ئەنجوومەنی پارێزگاکانی هەرێم کۆببێتەوە.
دکتۆر جووتیار عادل لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، گوتی، "بڕیارە لەم هەفتەیەدا مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەنجوومەنی پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک کۆدەبێتەوە.
گوتەبێژەکەی حکوومەتی هەرێم روونیکردەوە، کە مەبەستی سەرەکی کۆبوونەوەکە، پێداچوونەوە بە ئەرک و ماف و پێداچوونەوەی ئیشوکاری حکوومەتە بە گشتی و کەمکردنەوەی رۆتینە، کە وەک لە هێڵە گشتییەکانی کارنامەی ئەم کابینەیەدا هاتووە، هاوکات پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر بە هاووڵاتیان لە لایەک، لە لایەکی دیکە گوێگرتنە لە دید و بۆچوونی ئەنجوومەنەکانیش لە لایەن سەرۆکی حکوومەتی هەرێمەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە عەلی رەشید سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر، لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "به مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن دەربارهی كۆمه‌ڵێك پرس و چه‌ند داواكارییه‌ك له حكوومه‌ت، هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكوومه‌ت كۆده‌بنه‌وه .
خێڵان بەختیار