هەولێر-KDP.info- لە پەیامێكی پیرۆزباییدا بە بۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ)، سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: "ئومێدەوارین ئەم یادە پیرۆزە، ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ هەموو گەلانی ناوچەكەمان و جیهان".
ئەمە دەقەكەیەتی:
بە بۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی موحەممەد (د.خ)، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەین، ئومێدەوارین ئەم یادە پیرۆزە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ هەموو گەلانی ناوچەكەمان و جیهان، هەروەها هانی زیاتری هەموو لایەك بدات بۆ سەرخستنی پەیامی ئاشتی و ڕەخساندنی زەمینەی دۆستایەتی و لێبووردەیی و پێكەوەژیان لە نێوان گەلان و سەرجەم پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكاندا.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
٩/١١/٢٠١٩