Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 26 APR 2024 02:51 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ڕه‌نسا: په‌یامى دۆستایه‌تى و پشتگیریى سه‌رۆك ماكرۆنم هێناوه‌
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- دوای كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ پێشنجشه‌ممه‌ 17/10/2019ى نێوان سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و ژان ئیڤ لودریان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا له‌ هه‌ولێر، له‌ كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا سه‌ره‌تا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی له‌ وته‌یه‌كدا گوتی: “خۆشحاڵ بووین به‌ پێشوازیكردن له‌ به‌ڕێز جه‌نابی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌رنسا و به‌ گه‌رمی به‌خێرهاتنی ده‌كه‌ین، ئێمه‌ سه‌ردانی جه‌نابیان به‌تایبه‌تی له‌م دۆخه‌ ئاڵۆزه‌ی ناوچه‌كه‌دا، وه‌ك پشتگیری و بایه‌خدانی فه‌ره‌نسا به‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق و جێگیربوونی سه‌قامگیری له‌ عێراق و ناچه‌كه‌ به‌گشتی، ده‌بینین.”

سه‌باره‌ت به‌ ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌شیان به‌ڕێزیان گوتی: “له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆماندا له‌گه‌ڵ به‌ڕێزیان، باسمان له‌ بارودۆخی ئێستای عێراق و گفتوگۆ و به‌ره‌وپێشچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا كرد، باسمان له‌ گرنگیی سه‌قامگیریی سیاسی و ئه‌منی و ئاینده‌ی پرۆسه‌ی سیاسی له‌ وڵاتدا كرد، هه‌روه‌ها دوایین پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و دۆخی سووریا و ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی فرات له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی باس كران”.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كه‌یدا سه‌باره‌ت به‌ دۆخه‌كه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى فورات له‌ سووریا، به‌رێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گوتی: “ئێمه‌ نیگه‌رانی دۆخی مرۆیی و ئه‌گه‌ری ئاواره‌بوونی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ین به‌تایبه‌تی كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ گرووپه‌ توندڕه‌وه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌‌ سه‌ربازییه‌كاندا به‌شدارن. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ پێشهاته‌كان ئاماژه‌ به‌ مه‌ترسیی جددی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش ده‌كه‌ن كه‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی جددیه‌ و دۆخه‌كه‌ به‌ره‌و ئاڵۆزی و شڵه‌ژان ده‌بات. پێمان وایه‌ دۆخی ناوچه‌كه‌ زه‌رووره‌تی هه‌نگاونانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌خوازێت بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕ و پێكدادان ڕابگرن و ڕێگه‌ چاره‌ی سیاسی و ئاشتیانه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆخی ئاڵۆزی سووریا پێش بخرێت. بۆ جێگیربوونی ئارامی و سه‌قامگیری و چاره‌سه‌ری ئاشتیانه،‌ هه‌رچییه‌ك بكه‌وێته‌ ئه‌ستۆی ئێمه‌ ئاماده‌ین بۆ هه‌موو هاوكارییه‌ك.”

به‌ڕێزیان له‌ كۆتایی وته‌كه‌یدا گوتی: “به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه،‌ دووباره‌ به‌خێرهاتنی جه‌نابی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا ده‌كه‌ین، سوپاس و پێزانینمان بۆ فه‌ره‌نسا و جه‌نابی سه‌رۆك ماكرۆن دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌ ڕۆژه‌ سه‌خته‌كاندا پشتگیری و هاوكاری پێشكه‌ش به‌ هه‌رێمی كوردستان كرد و ڕۆڵێكی گه‌وره‌ی له‌ كردنه‌وه‌ی ده‌رگای گفتوگۆی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدرالی عێراق بینی، هه‌روه‌ها ڕۆڵێكی گه‌وره‌یان بینی له‌ یارمه‌تیدانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌ شه‌ڕی داعشدا، جارێكی دیكه‌ هاتنی ئه‌مڕۆی به‌ڕێزیان بۆ هه‌ولێر، بۆ عێراق، نیشانه‌ی پشتگیرییه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ته‌واوی ناوچه‌كه‌.”

دواتر به‌رێز وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له‌ وته‌یه‌كیدا گوتی: “سوپاس بۆ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، ئه‌مه‌ حه‌وته‌م سه‌ردانی منه‌ بۆ ناوچه‌كه‌، هه‌ر جارێكیش زۆر به‌ خۆشحاڵییه‌وه‌ سه‌ردانه‌كه‌م ئه‌نجام داوه‌، سێ جار وه‌ك وه‌زیری به‌رگری هاتووم و چوار جاریش وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ و ئه‌مه‌ جاری چواره‌مه‌ وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ سه‌ردان ده‌كه‌م. من كه‌ سه‌ردانی به‌غدا و ئێره‌شم كردووه‌، بۆ ئه‌وه‌یه‌ په‌یامی دۆستایه‌تی و پشتگیریی سه‌رۆك ماكرۆن و فه‌ره‌نسا به‌ جه‌نابتان و هه‌روه‌ها هه‌موو برا كورده‌كانمان ڕابگه‌یه‌نم.”

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كه‌یدا به‌ڕێز لودریان گوتی: “وه‌ك گوتم حه‌وت جار هاتووم كه‌ هه‌ندێك جار خۆش بوو و هه‌ندێك جاریش بارودۆخه‌كه‌ زۆر له‌بار نه‌بووه، ئه‌مڕۆ ده‌بێت بڵێم كه‌ بارودۆخه‌كه‌ به‌ڕاستی له‌بار نییه‌ و دۆخێكی ناخۆشه‌ چ له‌ڕووی ئه‌منییه‌وه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان و ئاسایشی عێراق به‌گشتی و ته‌نانه‌ت بۆ سه‌قامگیریی ئه‌ورووپا و فره‌نساش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ هێرشی توركیا بۆ به‌زاندنی سنوور بۆ ناو ڕۆژئاوا و هه‌روه‌ها پاشه‌كشێی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌مان كاتدا له‌ سووریا، حاڵه‌تێك دروست ده‌كات كه‌ به‌ڕاستی ناسه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌ی به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت و مۆڵه‌ت به‌ داعش ده‌دات دووباره‌ هه‌ناسه‌یه‌ك وه‌رگرێت و جارێكی دیكه‌ هه‌ڵسێته‌وه”.

له‌ به‌رده‌وامیی وته‌كه‌یدا به‌ڕێزیان گوتی: “ئێستا ئێمه‌ له‌ خۆمان ده‌پرسین له ‌ماوه‌ی پێنج ساڵی ڕابردوودا ئه‌و هه‌موو هه‌وڵه‌ی كه‌ داومانه،‌ گه‌یشتووینه‌ته‌ كوێ؟ ئێستا گه‌یشتووینه‌ته‌ حاله‌تێك كه‌ به‌ڕاستی زۆر جێگه‌ی نیگه‌رانیی ئێمه‌یه‌ و‌ بۆته‌ هۆی ناسه‌قامگیری، من ئه‌مڕۆ هاتووم پێتان بڵێم كه‌ ئێمه‌ پشتگیریتان ده‌كه‌ین له‌م دۆخه‌دا، هه‌ردوولامان هاوڕاین له‌سه‌ر ئه‌و بیروبۆچوونه‌ی كه‌ داعش به‌ڕاستی شكستی پێ نه‌هێنراوه‌ و هێشتا له‌سه‌ر كاره‌كانی به‌رده‌وامه‌. ئێمه‌ به‌رده‌وام ده‌بین له‌ دیداره‌كانمان و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌غدا هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخه‌كه‌مان كردووه‌ بۆ ئه‌م بواره‌ و پێمان وایه‌ كه‌ پێویسته‌ وڵاتانی هاوپه‌یمان كۆببنه‌وه‌ تا بزانن له‌ ئێستادا گه‌یشتوونه‌ته‌ چ قۆناغێك، ئێمه‌ سه‌ره‌تا (30) وڵات بووین، به‌ڵام ئه‌مڕۆ دوو وڵات له‌و سی وڵاته‌ ڕۆڵێك ده‌بینن كه‌ به‌ڕاستی جێگای پرسیاره‌”

هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌ڕێز وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا گوتی: “هۆكاره‌كانی دروستبوونی هاوپه‌یمانیی دژی داعش وه‌ك خۆیان ماون و پێویسته‌ دووباره‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخه‌كه‌ بكرێت و هیوادارین به‌ زووترین كات كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگیی وڵاتانی هاوپه‌یمان ئه‌نجام بدرێت، هه‌روه‌ها هه‌ر (28) وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپاش پێیان باش بووه‌ كه‌ ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ هه‌ماهه‌نگییه‌ ئه‌نجام بدرێت و تاكو ئه‌م بابه‌تانه‌ ببنه‌ ته‌وه‌ری باس و گفتوگۆ به‌تایبه‌تی ته‌وه‌ری تیرۆریزم له‌ باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا. هه‌ندێك جار بیرمان ده‌چێت بڵێین كه‌ زیاتر له‌ سێزده‌ هه‌زار كه‌س له‌وێ له‌ ئیسلامییه‌ توندڕه‌وه‌كانن و دوو هه‌زار و دووسه‌د كه‌سیان بیانین، ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانی خانه‌واده‌كانیشیان ئه‌ژمار بكه‌ین ئه‌وا ژماره‌كه‌ ده‌گاته‌ چل هه‌زار كه‌س و ئه‌مه‌ش بابه‌تێكی زۆر زۆر گه‌وره‌یه‌ و ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی داعش ئه‌وانه‌ی به‌ نهێنی چالاكی ئه‌نجام ده‌ده‌ن بهێنینه‌ سه‌ر ئه‌و هاوكێشه‌یه‌، به‌ڕاستی كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ ڕووده‌دات”.

به‌ڕێزیان له‌ به‌رده‌وامیی وته‌كه‌یدا گوتی: “زۆر پێویسته‌ وڵاتانی هاوپه‌یمان له‌سه‌ر چالاكییه‌كانیان دژی داعش به‌رده‌وام بن و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی پێویسته‌ ده‌رهه‌ق به‌و تیرۆرستانه‌ بنرێن كه‌ له‌ باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا گیراون، ئه‌وه‌ی وه‌ك هه‌واڵ پێمان گه‌یتشووه‌ و تا ئێستاش ئه‌وه‌نده‌ی بیستوومانه‌ ئه‌منیه‌ته‌كه‌ باشه‌، ئێمه‌ باسی ڕێكاره‌كانمان كرد تا بگه‌ینه‌ هاوكارییه‌ك له‌ دادگاكاندا له‌ڕووی دادوه‌ری بۆ دادگاییكردنی ئه‌مانه‌ و شێواز میكانزمی دادگاییكردنیان”.

به‌رێز لودریان هه‌ر سه‌باره‌ت به‌ ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ گوتی: “باسی ئه‌وه‌مان كرد كه‌ دۆخی مرۆیی و ئه‌و حاڵه‌ته‌ی ئێستا ڕوویداوه‌ و ئه‌و كێشانه‌ی ئێمه‌ سه‌ره‌تای مانگی ئۆكتۆبه‌ر بینیمان، دوای ئه‌وه‌ی داعش له‌سه‌ر ئه‌زر نه‌ما، مه‌ترسیی ئاواره‌بوونی خه‌ڵك له‌ ئارادایه‌. ئه‌وه‌ی ئێستا له‌ ئارادایه‌ و ئه‌وه‌ی پێشبینی ده‌كرێت ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی كورد ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووه‌، ئاواره‌ ببن و بێن بۆ هه‌رێمی كوردستانی عێراق، بۆیه‌ پێویسته‌ هاوكاریی مرۆییی خۆمان به‌هێز بكه‌ین و له‌مباره‌یه‌وه‌ فه‌ره‌نسا ده‌ ملیۆن یۆرۆ ته‌رخان ده‌كات تا بتوانین ئه‌و یارمه‌تییه‌ی له‌ ده‌ستمان دێت له‌ بواری مرۆیی بۆ ئاواره‌كان پێشكه‌شتان بكه‌ین”.

له‌ كۆتایی وته‌كه‌یدا به‌ڕێز وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا گوتی: “دووباره‌ ده‌مه‌وێ دۆستایه‌تیی خۆمان بۆ‌ به‌ڕێز سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی و له‌ ڕێگه‌ی جه‌نابیشتانه‌وه‌ بۆ ته‌واوی نه‌ته‌وه‌ی كورد دووپات بكه‌ینه‌وه‌.”

-

-




دوایین هەواڵەکان

چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ دکتۆر جەرجیس حەسەن بەڕێوەچوو

FRIDAY, 26 APRIL 2024 01:04:37

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی پێنجشەممە لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ (دکتۆر جەرجیس حەسەن) بەڕێوەچوو.

 

فازڵ میرانی: پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌

THURSDAY, 25 APRIL 2024 21:04:43

ھەولێر-KDP.info- به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی له‌م هه‌لومه‌رجەدا دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌، ده‌شڵێت، ده‌بێت ئه‌مڕۆ بپارێزن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازییه‌كانی دوێنێ به‌رده‌وام بن.

 
شێروان دوبەردانی" ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ زێدەڕۆیی بکەنە سەر مافەکانی کورد و پارتی"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 20:04:44

نەینەوا -KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی دەڵێت، ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ  دەستوەردان لە پۆستە کارگێڕییەکانی نەیەنەوا بکەن و گۆڕانکاری لەو پۆستانە بکەن کە پشکی پارتی و کوردن..دەشڵێت، ئێمە بەرەنگاریان دەبینەوە.

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (سەید مەحموود تاوەگۆزی) دەکات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 19:04:31

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (سەید مەحموود سەید حسێن تاوەگۆزی) دەکات.

 
بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر"بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:26

ھەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر دەڵێت، نرخی گۆشت لە بازاڕەکانی هەرێم دادەبەزێت..دەشڵێت، بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact