Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 17 APR 2024 02:22 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

حكوومەتی پۆلۆنیا بەشێك لە پێداویستییەکانی سەنتەری شێرپەنجەی مناڵانی نەخۆشخانەی ژین لە دهۆك دابین دەكات
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  حکوومەتی پۆلۆنیا زیاتر لە 220,000 زلۆتی تەرخان کرد بۆ دابینکردنی پێشکەوتووترین ئامێری پزیشکیی پێویست بۆ سەنتەری نەخۆشییەکانی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی ''ژین'' لە دهۆک. لە پلانیشدایە ئامێرەکان و پێداویستییەکان تا کۆتاییی ئەمساڵ بگەنە نەخۆشخانەکە.

پروژەکە لە لایەن دەزگای خێرخوازیی (Eagle Watch)ـەوە، بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی ئاوەدانکردنەوەی گلگامێش لە کوردستان (Gilgamesh Organization for Development) جێبەجێ دەكرێت.

ئەم پرۆژەیە یەکێکە لە دەرەنجامەکانی بایەخدانی زیاتری پۆلۆنیا بە بارودۆخی ئاوارەكان لە ھەرێمی کوردستان، ئەوەش پاش سەردانی شاندێکی پۆلۆنیا بە سەروکایەتیی وەزیری کاروباری یارمەتییە مرۆییەكانی ئەو وڵاتە، خاتوو بێئاتا كەمپا (Beata Kempa) لەگەڵ ھە ندێك نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی هاوکاریی مرۆیی بۆ کوردستان لە دیسەمبەری ساڵی 2018دا دێت. لەو سەردانەدا جەنابی وەزیر سەردانی نەخۆشخانەی ژینی دهۆکی کرد و بەڵێنی دابینکردنی پێداویستییەکانی نەخۆشخانەکەی دا، کە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی نەخۆشخانەکەوە دەستنیشان كران .

ئەمە یەکەمین پروژە نییە لە لایەن Eagle Watch) )ـەوە  لە کوردستان جێبەجێ دەكرێت. پێشتریش چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری و پەرەپێدانی بیناسازیی جێبەجێ کردووە. بەپێی ڕێسا و ڕێنماییەکانی ڕێکخراوەکە هەموو پێداویستییەکانی پرۆژەکان لە بازاڕی کوردستان دەکڕن و کرێکاریش بۆ جێبەجێكردنیان هەر خەڵکی کوردستانن.

لە کۆبوونەوەکەیدا، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆلۆنیا، بەڕێز زیاد ڕەئووف، لەگەڵ بەڕێز بارتۆش ڕۆتکۆڤسکی، سەرۆکی ڕێکخراوی (Eagle Watch)، زۆر سوپاسی لایەنی پۆلۆنیی کرد بۆ ئەو یارمەتیدانە و ئامادەییی خۆی دەربڕی بۆ ھاوكاری و هەر کارئاسانییەک لە کوردستان تا بە زووترین كات پێداویستییەکان بگەنە نەخۆشخانەی ژین.


 




دوایین هەواڵەکان

پشتیوان سادق: دڵنیابن ئەم قەوارە دەستووریی و یاساییە پارێزراو دەبێت

TUESDAY, 16 APRIL 2024 23:04:27

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ لە دیدارێکدا دکتۆر پشتیوان سادق ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێر لەگەڵ ژمارەیەک کەسایەتی پەروەرده‌کار، لە سنووری پارێزگای ھەولێر کۆبووەوە. 

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (شاخەوان رەئووف) دەکات

TUESDAY, 16 APRIL 2024 22:04:56

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (شاخەوان رەئووف) دەکات.

 
ھیوامان وایە ئەم جەژنە سەرەتایەک بێت بۆ سەقامگیری ناوچە ئێزدی نشینەکان

TUESDAY, 16 APRIL 2024 22:04:23

دھۆک-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی کاروباری ئێزدیان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی دەڵێت، جەژنی سەری ساڵی ئێزدیان کۆنترین جەژنی ئێزدیانە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای دروستبوونی گەردوون، راوێژکاری ئەنجوومەنی ڕۆحانی ئێزدیانیش دەڵێ، خەڵک بە ئازادانە جەژنەکانیان دەگێڕن.

 

پەیاما سەرۆك بارزانی ب هەلکەفتا جەژنا سەر سالا ئێزدییان

TUESDAY, 16 APRIL 2024 21:04:47

ھەولێر-KDP.info- سەرۆك بارزانی ئەمڕۆ سێشەممه‌ پەیامێكی پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵی ئێزیدی بڵاوكردەوە و رایگەیاند كە خوشك و برایانی ئێزیدی بەشەكی رەسەنی گەلی كوردستانن و هەموو بەیەكەوە لە خۆشی و سەركەوتن و ئازار و ناخۆشیدا هاوبەشن.

 
مەکتەبی سیاسی پارتی: پاڵپشتی و پشتیوانی خۆمان و سەرۆک بارزانی دووپات دەکەینەوە

TUESDAY, 16 APRIL 2024 20:04:37

ھەولێر-KDP.info- بە بۆنەی جەژنی سەری ساڵی نوێی ئایینی ئێزدی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی خوشک و برایانی کوردی ئێزدی کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact