ئه‌كره‌م ئێدلبی *
له ئاكامی هه‌ڵبژاردنی 30/9/2018، بەڕێز مەسرور بارزانی له 10/7/2019 سوێندی یاسایی خوارد و كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی راگه‌یاند. ئه‌مڕۆ كه 100 رۆژ به‌سه‌ر راگه‌یاندنی كابینه‌كه‌ی دا تێپه‌ڕ ده‌بێت، به پێویستی ده‌زانین روانینێك بە كاره‌كانی ئه‌م حكومه‌ته بكه‌ین له‌گۆشه‌نیگای كارنامه‌ی راگه‌یه‌ندراوی حكومه‌ت، به ره‌چاوكردنی هه‌ڵومه‌رجی نێوخۆیی و هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی.
روونتر بڵێین ئه‌م نووسینه هه‌ڵسه‌نگاندنێكی خێرایه بۆ 100 رۆژی كاری مەسرور بارزانی، دەكرێت وەك پێوەر و رێنما سەیری بكەین، كە ئومێد و گه‌شبینی زۆر هەیە بۆ تەواوكردنی ئەو چوار ساڵە. لەو 100 رۆژە كاری زۆر باش كراوە وەك سەرەتا بە ئاراستەی ئەنجامدانی كاری زۆر باشتر و رژدتر، بە ئاراستەی زۆرتر كردنی توانستی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی نێوخۆیی و ده‌ره‌كی. كاری ئەو 100 رۆژەی حكومەت ئۆمێدێكی جیاوازی لەڕووی چەندایەتی و چۆنایەتی لە نێو رای گشتی دروستكردووە كە لەڕووی بینینی كردارەوە وای كردووە جۆری ئۆمێدەكە زۆر و راستەقینە بێت. ئەو ئۆمێدەی ئێستا ئاكامی كردارە ئۆمێدێكی گەشبینانەی بەرجەستەیە" نەك تەنها خواستی ئۆمێد بێت لە بێ ئومێدیدا.
رژدبوون لە دەستپێكەوە گوڕتێنێكی جیاوازی بە كارنامه‌ی ئەو جارەی حكومه‌ت بەخشیوە كە به كارنامه‌یه‌كی تۆكمه و چڕ‌وپڕ داده‌نرێت كه چه‌ندین ره‌هه‌ندی گرنگ و چاره‌نووسسازی له‌خۆگرتووه.
گرنگترین خاڵ له كارنامه‌ی حكومه‌ت له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و ئه‌نجامدانی چاكسازی خۆی ده‌بینێته‌وه، وه‌ك له كارنامه‌كه‌دا هاتووه: "به‌هیچ جۆرێك به‌رامبه‌ر به گه‌نده‌ڵكاران و سه‌رپێچیكاران نه‌رمی نانوێنین و ده‌بێ خواستی هاووڵاتیان به‌جێ بگه‌یه‌ندرێت" هه‌روه‌ها هۆشداری دایه وه‌زیره‌كان كه هیچ وه‌زاره‌تێك یان وه‌زیرێك رێگه‌ی پێ‌نادرێت له ده‌ره‌وه‌ی به‌رنامه‌ی حكومه‌ت ره‌فتار بكات.. نابێ به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تی و حزبیه‌كان باڵ به‌سه‌ر هیچ وه‌زاره‌تێك یان داموده‌زگایه‌كی حكومیدا بكێشێت".
له‌باره‌ی پره‌نسیپی گه‌شه‌پێدانی یه‌كسان و نه‌هێشتنی ناوچه‌گه‌ری هاتووه "ئه‌م حكومه‌ته كار و چالاكی و خزمه‌تگه‌زارییه‌كانی له هه‌ر بستێكی كوردستان ده‌بێت و حكومه‌تی هه‌مووانه".
سه‌باره‌ت به پره‌نسیپی متمانه و راستگۆیی رەوچاوكردنی توانست له پیاده‌كردن و به‌كرداركردنی به‌رنامه‌ی حكومه‌ت دا ده‌بینین سه‌رۆكی حكومه‌ت راشكاوانه په‌نجه له‌سه‌ر گرفت و له‌مپه‌ره‌كانی به‌رده‌م حكومه‌ته‌كه‌ی داناوه، به‌وه‌ی (حكومه‌تێكمان وه‌رگرتووه كه چه‌ندین ملیارد دۆلار قه‌رزداره، ئه‌م قه‌رزانه كه‌له‌كه‌بووی ره‌وشی ناله‌باری دارایی و دۆخێكی نه‌خوازراوه). كە بەرنامەی كاری ئەو كابینەیە و گوتار و كرداری خۆی لە بانگەشە دوور دەگرێت و جەختی زیاتر لەسەر كردەوە دەكات، بۆیەش ئۆمێد بەو كابینەیە واقعیانەیە چونكە لەسەر بنەمای ئەو پێناسەیەی كە "سیاسەت هونەری توانراوەكانە".
پوختەی رامانمان بۆ 100 رۆژی كاری كابینه‌ی نۆیه‌م لەم ته‌وه‌رانه‌ی خواره‌وه چڕ دەكەینەوە:
ئاشته‌وایی نێوخۆیی: دیارترین ئاماژه‌ی ئه‌رێنی سه‌رۆكی حكومه‌ت خۆی ده‌بینێته‌وه له هەوڵی بۆ كرانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و ره‌چاوكردنی ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و فره‌حزبی و كلتوری كوردستان، هه‌ر له سه‌ره‌تای هه‌وڵه‌كانی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت دوور له بیری ته‌سكی حزبایه‌تی و بازدانی هه‌ستیارییه‌كانی رابردوو و ئارامی لە چه‌ندین گه‌ڕی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هێزه سیاسیه‌كانی نێوخۆی كوردستان و كه‌سایه‌تیه دیاره‌كان ده‌ستی پێكرد، كه سه‌ره‌نجام حكومه‌تێكی بنكه فراوانی لێكه‌وته‌وه. هه‌روه‌ها كاركردن له‌سه‌ر ره‌خساندنی كه‌شێكی ئه‌رێنی له په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ هێزه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم وه‌ك كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی هه‌ده‌په و راگرتنی هاوسه‌نگی له نێوان به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ توركیا و له‌نێوان كێشه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ گه‌لی كورد له باكور، به‌مه‌ش هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی بۆ دروستبوونی شه‌ڕی كورد به كورد پوچه‌ڵ كرانه‌وه.
ئاشته‌وایی نێوخۆی عێراق: بەڕێز سه‌رۆكی حكومه‌ت دووربینی و پێشبینی هاوكێشەكانی ناوچەكە رەچاوكردنی پرنسیپی توانست (بە تایبەتی بەرەچاوكردنی ئەوەی لەم رۆژانە لە رۆژئاوا دەبینرێت) بەڕێزیان سەرەتایەكی باشی سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر- به‌غدا دەسپێكردووە، كه پێشتر پەیوەندییەكانی هه‌ولێر و به‌غدا گه‌یشتبووه خاڵی بنبه‌ست، ئه‌وا به لێزانی و هه‌وڵه‌كانی، وه‌رچه‌رخانێكی بنه‌ڕه‌تی به‌خۆوه بینی، دیارترین ئاماژه‌ی ئه‌م وه‌رچه‌رخانه‌ش بریتین له؛ سه‌ردانیكردنی به‌غدا له‌لایه‌ن مەسرور بارزانی دوای 5 رۆژ له پێكهێنانی كابینه‌كه‌ی، پێكهێنانی چه‌ندین لێژنه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و دروستكردنه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان حكومه‌تی هه‌ولێر-به‌غدا، كاراكردنه‌وه‌ی مادده‌ی 140 له‌لایه‌ن دادگای باڵای فیدراڵه‌وه له پێشڤه‌چوونی په‌یوه‌ندییه‌كان. ئه‌مه جگه له كاراكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی هێزه كوردستانیه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه‌ی له ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم قورساییان هه‌یه، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ركردنی بارگرژییه‌كانی نێوان هێزه كوردییه‌كان له كه‌ركوك و زه‌مینه‌سازی بۆ چوونه‌ناو هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م پارێزگایه، ئه‌مه جگه له هه‌نگاو هه‌ڵگرتنی كرده‌یی كه ئاشته‌وایی نێوان كوردستان و پارێزگاكانی تری عێراق به‌گوڕتر ده‌كات وه‌ك هه‌ڵگرتنی باج له‌سه‌ر هاتنه‌ناوه‌وه‌ی هاووڵاتیانی عێراق بۆ هه‌رێم. هه‌روه‌ها هەوڵەكانی بۆ كردنەوەی گرێكوێره‌كانی پێشمه‌رگه و بودجه و نه‌وت و گاز، دیاره، به‌مه‌ش ده‌كرێت بگوترێت ده‌روازه‌یه‌كی تری ئابووری به‌سه‌ر رووی هه‌رێمی كوردستان دا دووباره كرایه‌وه كه پێشتر توركیا تاكه ده‌روازه بوو.
هەوڵی چارەسەكردنی كێشەكانی (هەرێم - بەغدا) پێشبینی و دووربینی سه‌رۆكى حكومه‌ت نیشان دەدات كە سیاسەتكردن لە نێو زۆنێكی بەریەككەوتنی ململانێی نێودەوڵەتی لەلایەك بە ره‌چاوكردنی ئەوەش كە چارەسەر كردنی كێشەكان لە ئاستی ناوخۆیی لە ژێر سایەی سەروەری دەوڵەتێكی وەك عێراق كە ئەگەر سەروەرییەكەی لەڕووی كردەییەوە لاوازە بەڵام لەڕووی یاسای نێودەوڵەتی هەر بەجۆرێك پارێزراوترە (كە بەغدا لە دۆخی بەهێزدا نیە و هەرێم هێشتا زۆر بەهێزە) دەستگرتن بە پێگەو دەسكەوتەكانی هەرێم لە دۆخێكی وەك ئێستا گرەنتی ترە لەوەی بخرێتە نێو ریسكی ئەو ململانێ نێودەوڵەتییە. مەسرور بارزانی هەر لەگەڵ دەستكردن بە هەوڵەكانی بۆ پێكهێنانی حكومەت زوو رەچاوی ئەوەی كردووە كە كێشەكانی (هەولێر–بەغدا) هێشتا لە ئاراستەی باوی سیاسەتی نێودەوڵەتی و بەهۆی هاوكێشەی ئاڵۆزی بەرژەوەندییەكانی دەوڵەتە هەرێمییەكان و زلهێزەكانی جیهان وادەخوازێت لەسەر بنچینەی توانست و پراگماتیكیانە بێت بۆ ڕاستی ئەو دووربینی و داناییە (كە بەداخەوە و بە پێناخۆشیەوە) دۆخی کورد لە رۆژئاوا لەو چەند رۆژەی دوایی دەبینین، كە ئەگەر زووتر رەچاوی ئەوەیان كردبا كە نیشاندانی خۆیان بە درێژبووەوەی پەكەكە چ بەهانەیەك بە دەوڵەتێكی وەك توركیا دەدات، هەروەها هاوكێشەكانی بەرژەوەندی هەرێمی ونێودەوڵەتیش گرەنتی هیچ هاوپەیمانیەتیكی دەرەكی ناكات، كەوا بەتەواوی پشتی پێببەسترێ.
چاكسازی كارگێڕی؛ سه‌باره‌ت به هه‌نگاوه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م له بواری كارگێڕی دا، چه‌ندین بڕیار له‌و باره‌یه‌وه دراون، وه‌ك؛ پابه‌ندكردنی فه‌رمانبه‌ران به رۆژ و كاتژمێره‌كانی ده‌وام، كاراكردنه‌وه‌ی چاودێری به‌سه‌ر فه‌رمانگه‌كان، پێداچوونه‌وه به میلاك و په‌یكه‌ری وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و فه‌رمانگه‌كان به مه‌به‌ستی هێنانه‌ئارای هاوسه‌نگیه‌ك له‌نێوان رێژه‌ی فه‌رمانبه‌ران و ئه‌رك و كارایی فه‌رمانگه‌كان. به مانایه‌كی تر پڕكردنه‌وه‌ی كه‌می میلاكی فه‌رمانگه‌كان له زیاده‌ی میلاكی فه‌رمانگه‌كانی تره‌وه كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی دانانی سنوورێك له دامه‌زراندنی ره‌مه‌كیانه.
هه‌روه‌ها بڕیاره‌كانی حكومه‌ت له به‌ئەڵكترونیكردنی سیسته‌می حوكم مایه‌ی دڵخۆشین و ده‌بێته‌هۆی په‌رده‌لادان و نه‌هێشتنی چه‌ندین دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی وه‌ك دوو موچه‌ییی، بندیوار، نه‌هێشتنی روتین و روونی (شه‌فافیەت) و پیشه‌مه‌ندی و تد...
پەروەردەو تەندروستی كە بە كرۆكی كه‌رتی خزمه‌تگوزاری گشتی دادەنرێت كاراكردنه‌وه‌یان یه‌كێكە له ته‌وه‌ره هه‌ره پڕبایه‌خانه‌ی ئه‌م حكومه‌ته بریتیه له بڕیار و هه‌نگاوه كرده‌ییه‌كانی له‌پێناو كاراكردنه‌وه‌ی كه‌ره‌ته خزمه‌تگوزارییه گشتیه‌كان به تایبه‌تیش له بواری په‌روه‌رده و ته‌ندروستی دا. له‌مڕووه‌وه چه‌ندین بڕیاری كرده‌یی دراون بۆ دابینكردنی پێداویستیه‌كانی قوتابیان و هۆكاری گه‌رمكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كان و چاودێری سه‌ر كەمتەرخەمی مامۆستایان. له بواری ته‌ندروستیش چه‌ندین هه‌نگاوی به‌نرخ نراون وه‌ك چاودێری به‌سه‌ر ده‌وامی دكتۆره‌كان و كارمه‌ندانی بنكه ته‌ندروستیه‌كان و هه‌روه‌ها چاودێری توند به‌سه‌ر كواڵێتی ده‌رمان و تد...
وه‌به‌رهێنان و بازاری ئازاد: له‌مڕووه‌شه‌وه چه‌ندین بڕیار و هه‌نگاوی پێویست نراون بۆ نه‌هێشتنی مۆنۆپۆلكردنی بازار و دیارده‌ی خزمخزمێنه له بواری بازرگانی و پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان دا، ئه‌مه‌ش به ره‌خساندنی زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار بۆ وه‌به‌رهێنانی سه‌رمایه‌ی ده‌ره‌كی و نێوخۆیی له رێگای زامنكردنی قازانج و نه‌فه‌وتانی سه‌رمایه‌ی وه‌به‌رهێنه‌كان كه بێ گومان له كۆی هه‌موو ئه‌مانه‌دا وڵات فراوانبوونی ئابووری، خۆشگوزه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی لێده‌كه‌وێته‌وه.
سیسته‌می به‌رگری؛ نه‌بوونی سیسته‌مێكی به‌رگری توكمه و لێهاتوو له‌سه‌ر بنه‌مای سوپا پروفیشناڵه‌كانی جیهانه كه به‌هۆیه‌وه هه‌رێمی كوردستان تووشی چه‌ندین كاره‌ساتی نه‌خوازراو هاتووه بۆ نمونه (16ی ئۆكتۆبه‌ر)، یه‌كێك له خاڵه هه‌ره نەرێنیەكانی هه‌رێمی كوردستانە، هه‌ر بۆیه‌ش دووباره رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له پێشینەی كاره‌كانی سه‌رۆكى حكومه‌ت بووه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش خۆی بە رژدی هاتۆته ناو بابه‌ته‌كه و به هاوكاری هێزه هاوپه‌یمانه‌كان (ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و ئه‌لمانیا تد..) خه‌ریكی دۆزینه‌وه‌ی شێوازێكی گونجاو و مۆدێرنە كه بتوانێت خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بپارێزێت و به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی هه‌رێم بكات و جێ متمانه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بن له هه‌ر هەڕەشەیەكی نه‌خوازراو و گروپی تیرۆریستی كه به‌هۆیه‌وه‌ش شوێنپێی هه‌رێمی كوردستان له نه‌خشه‌ی ئه‌وه‌ی ناوده‌برێت به "جیهانی ئازاد" پته‌وتر ده‌بێت.
په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان؛ مەسرور بارزانی به كارامه‌یی خۆی و ئه‌زموونی دیپلۆماسی و پرستیژی كه‌سایه‌تی خۆی توانیویه‌تی قورسایی هه‌رێمی كوردستان له هاوسه‌نگی به‌رژه‌وه‌ندییه دژبه‌یه‌كه‌كانی وڵاتانی هه‌رێمی و زڵهێزان له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵات و هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی رابگرێت، لێره‌وه ده‌كرێت بگوترێت كه كارامه‌ییان له پیاده‌كردنی هاوسەنگی لە بێلایه‌نی ده‌ره‌كی و ئاشته‌وایی نێوخۆیی نمونه‌یه‌كی دانسقه‌یه له ئه‌زموونی حكومەتی هه‌رێمی كوردستاندا.
له كۆتاییدا، هه‌موو ئه‌وه‌ی كراوە، چه‌ندین هه‌نگاوی پۆزه‌تیڤی سه‌ره‌تایین له چه‌ندین بواری جیاجیای حكومكاری، به ئامانجی كه‌وتنه‌سه‌ر رێچكه‌ی حكومكاریەكی كارا و دروست ئەوەی پێی دەوترێت Good Governess و بنیادنانی كوردستانێكی به‌هێز له‌سه‌ر بنه‌مای دامه‌زراوه‌یبوون، دیموكراسی، هاووڵاتیبوون و دادپه‌روه‌ری كه به‌هۆیه‌وه تاكی كوردستانی وا كارا ببێتەوە كە لە یەككاتدا هەم ببێتە ئامراز و هەم ببێته ئامانج، كە ئۆمێدی زۆر هەیە ببێتە سەره‌تای حوكمكاراییەكی دروست.
* قوتابی دکتۆرا لە زانستە سیاسییەکان