Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 24 APR 2024 03:02 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

حكوومەت بە دوو ئاڕاستە كار بۆ دابینكردنی نەوتی ماڵان دەكات
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری سووتەمەنیی هەولێر گوتی، حكوومەتی عێراق بەڵێنی داوە تاوەكو كۆتایی ئەم مانگە نەوتی سپیی ماڵان رەوانە بكات و هەر كاتێك رەوانە كرا، دەست بە دابەشكردنی دەكرێت و تەنها بۆ پارێزگای هەولێریش بۆ دابەشكردنی یەك بەرمیل نەوت، داوای 100 ملیۆن لیتر نەوت كراوە.

ئاری كاكەشین، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: "پەیوەندیمان لەگەڵ بەغدا كردووە لەبارەی ناردنی نەوتی سپیی ماڵان بۆ هەرێمی كوردستان و ئەوانیش بەڵێنیان داوە تاوەكو كۆتایی ئەم مانگە نەوتمان بۆ رەوانە بكەن و هەركاتێك نەوتمان بەدەست گەیشت، دەست بە دابەشكردنی دەكرێت بەسەر ماڵاندا و سەرەتاش لە ناوچە شاخاوییەكان دەست پێدەكرێت".

بەڕێوەبەری سووتەمەنیی هەولێر گوتیشی: "ئێمە داوامان لە بەغدا كردووە بۆ دابەشكردنی بەرمیلێك نەوت بۆ هەر خێزانێك پێویستمان بە 100ملیۆن لیتر نەوت هەیە، بەڵام ناوچە شاخاویەیكان پێویستیان بە زیاتر لە بەرمیلێك هەیە، جا نازانین حكوومەتی عێراق ئەو بڕە پێویستەمان بۆ رەوانە دەكات یاخود نا".

كاكەشین ڕوونیشی كردەوە: "حكوومەتی هەرێم بە دوو ئاڕاستە كار بۆ دابینكردنی نەوتی سپیی ماڵان دەكات، ئەوانیش بریتین لەوەی كە یەكەم بەغدا نەوتەكە رەوانە بكات و دووەمیش ئەگەر 250هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا بكرێت، ئەوكات بەڵێن دراوە زۆر لەوەی ئێستا زیاتر رەوانە بكرێت، بۆیە ئێمەش چاوەڕێ دەكەین نەوتمان بەدەست بگات، چونكە ئێمە وەكو هەرێمی كوردستان نەوتی سپیمان نییە".

 

بڵند ئیبراهیم

 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی حکوومەت لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕادەسپێرێت

TUESDAY, 23 APRIL 2024 22:04:47

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان داوای تەرخانکردنی دارایی دەکات بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەرێمی کوردستان.

 
حزبەکانی کوردستان بۆ KDP: سەردانەکەی سەرۆککۆماری تورکیا گرنگی پێگەی کوردستان دەردەخات

TUESDAY, 23 APRIL 2024 21:04:02

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسانی باڵای حزبی سۆسیال دیموکرات و بزووتنەوەی ئیسلامی و حزبی زەحمەتکێشان، سەردانەکەی سەرۆککۆماری تورکیا بۆ ھەولێری پایتەختی کوردستان بەگرنگ دەزانن لەم كاته‌دا، ھاوکات پێشیان وایە، دەوڵەتی تورکیا پێگەی ھەرێمی کوردستانی لا گرنگە و دەیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ فراوان بکات لەڕووی دیبلۆماسی و سیاسی و ئابووری.

 
سەرۆكایەتی هەرێم و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان تاوتوێی پرسی هەڵبژاردنیان كرد

TUESDAY, 23 APRIL 2024 20:04:51

ھەولێر-KDP.info- لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و بەرپرسێكی باڵای یۆنامی، تاوتوێی كێشە و بەربەستەكانی بەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و هەروەها كورسی پێكهاتەكان كرا.

 
لە پارێزگای سەلاحەددین کورد دوو پۆستی بەدەستهێنا

TUESDAY, 23 APRIL 2024 18:04:03

سەلاحەددین _KDP.info_ ڕاوێژکاری پارێزگاری سەلاحەددین بۆ کاروباری ئەمنی دەڵێت، ئەمڕۆ ژمارەیەک پۆستی دیکەی پارێزگای سەلاحەددین یەکلاکرانەوە و دوو پۆستی پارێزگاکەش بەر کورد کەوتن، ڕاوێژکاری پارێزگاری سەلاحەدین بەر پارتی دیموکراتی کوردستان و بەڕێوەبەری وەبەرھێنانیش بەر یەکێتی نیشتمانی کەوت.

 
میری ئێزدیان بۆ KDP.info: سەرۆک بارزانی پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ ئێزدیان دووپات کردەوە

TUESDAY, 23 APRIL 2024 16:04:38

شێخانKDP.info-  میر حازم تەحسین  بەگ میری ئێزدیان لە جیهان ڕایگەیاند، کۆبوونەوەیەکی زۆر بەرهەمدارمان لەگەڵ سەرۆک بارزانی مان ئەنجامدا و پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ ئێزدیان دووپات کردەوە.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact