به‌ڕێزان خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو شێخ ئه‌كره‌م هه‌ناره‌یی
خەباربووین بە بیستنی هه‌واڵی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی و سه‌رۆك هۆزی هه‌ناره‌یی(شێخ ئه‌كره‌م هه‌ناره‌یی).
به‌م بۆنه خەمناکەوە پرسە و سه‌ره‌خۆشی لە بەڕێزتان و تەواوی کەسوکار و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو و خزمانی هه‌ناره‌یی ده‌كه‌ین و ھاوبەشی خەمتانین.
له خودای گه‌وره داواكارین ئارامی و دڵنه‌وایی به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و گیانی خوالێخۆشبوویش به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات.
انا لله و انا الیە را‌جعون
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان