Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 19 APR 2024 08:10 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

راگەیەندراوێک لە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستانەوە
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان راگەیاندراوێكی لەبارەی هێرشی توركیا بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان بڵاوكردەوە. كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تى:

پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بە نیگەرانییەکی قووڵەوە لە لەشکرکێشیی سوپای تورکیا بۆ چەند ناوچەیەکی جیاجیای رۆژئاوای کوردستان دەڕوانێت و داوا دەکەین هەرچی زووە ئەم ئۆپەراسیۆنانە بوەستێندرێن و لە رێگه‌ی دیالۆگ و چارەسەری ئاشتییانەوە کێشەکان چارەسەر بکرێن، دۆخی ناوچەکە هیشتا لە قۆناغێکی هەستیار و ناجێگیردایەو شەڕی تیرۆر کۆتایی نەهاتووە، گەلانی ناوچەکە لە نەهامەتی و ناسەقامگیریدا دەژین و پێمان وایە ئەم لەشکرکێشیە نەک چارەسەری کێشەکان ناکات بەڵکو ئاسۆی چارەسەری و ئاشتی دوورتر دەخاتەوە، داوا لە کۆمەڵگەی نێودەڵەتی دەکەین بەتایبەتی ئەمریکا و روسیا و بەریتانیا و فەرەنسا هەموو هێزو توانایان بخەنەگەڕ بۆ وەستاندنی ئەم دۆخە نەخوازراوەو رێگرتن لە ناسەقامگیریی زیاتر و هەوڵدان بۆ رەخساندنی هەلومەرجی نوێ بۆ دانوستاندن، بە توندی ئیدانەی هەرجۆرە پەلامارێک دەکەین کە هاووڵاتییانی سیڤیل بە ئامانج بگرێت لەهەر لایەکەوە بێت، پەرلەمانی کوردستان پشتیوانیی تەواو لە بوونی دیالۆگ و گفتوگۆ دەکات لەسەر ئاستی هەرێمایەتی بۆ دۆزینەوەی چارەسەری هەمیشەییی کیشەکانی ناوچەکە، گەلی کوردستان بە شانازییەکی زۆرەوە پێشەنگی خەبات و قوربانی بووە لە شکستپێهێنانی تیرۆریستانی داعش و هێنانەدیی ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەیی و جیهانی، بەردەوامیی ئەم دۆخە نەخوازراوە سەربازییەی سەر رۆژئاوای کوردستان زەمینەی زیاتر بۆ تیرۆریستان دێنێتە ئاراو دەستکەوتەکانی شەڕی تیرۆر لەناو دەبات و بەوەش ئاشتیی هەرێمایەتی و جیهانی دەکەوێتە بەردەم هەرەشەی جددییەوە، پەرلەمانی کوردستان بەردەوام پشتیوانیی چارەسەری ئاشتییانەو دیموکراسییانەی دۆزی رەوای خەلکی کوردستانە لەهەر پارچەیەک بێت، داوا لەسەرجەم هێز و لایەنە کوردستانییەکان دەکەین هەموو ناکۆکییەکی سیاسی بخەنە لاوەو لەسەر بنەمای حیکمەت و دووربینیی سیاسی پێکەوە لە خەباتی ئاشتییانەو دیپلۆماسییانەو مەدەنییانە بەردەوام بن بۆ کۆتاییهێنان بەم دۆخە نەخوازراوە، پەرلەمانی کوردستان بەردەوام بە دواداچوون بۆ ئەم دۆخە دەکات و ئامادەکاری بۆ دانیشتنێکی تایبەت لەسەر دۆخی رۆژئاوای کوردستان دەکات.

سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان

٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩

 




دوایین هەواڵەکان

شاخەوان عه‌بدوڵڵا بۆ KDP: دەرکردنی ئەو ماڵە کوردانەی خانەقین ڕاگیرا

THURSDAY, 18 APRIL 2024 23:04:20

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، دەرکردنی ئه‌و ماڵە کوردانه‌ی لە خانووی شارەوانی بوون کە بڕیاری لێدرابوو راگیرا.

 
ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن نوژەن دەکرێتەوە

THURSDAY, 18 APRIL 2024 20:04:17

سۆران _KDP.info_بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران نوژەن دەکرێتەوە.‌

 
پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشوازیی لە شاندێکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمان کرد

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:30

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی  کۆمەڵەی دۆستایەتی  کورد و ئەڵمان سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەب و ژمارەیەک لە ستافی دێسک و یۆنیتەکانی مەکتەب  پێشوازیان لێ کردن.

ھەوراز عەبدولقادر: بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار بۆ مووچەی ئەم توێژە زیاد دەبێت

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:31

ھەولێر  _KDP.info_ بەرپرسێکی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرایکرد، بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار دینار بۆ مووچەی کەمئەندامان زیاد دەکرێت، گوتیشی: لە ھەرێمی کوردستان ٧٤ ھەزار کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت مووچەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی کارگێری هەڵبژاردن و ئەندامێکی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:21

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژێ پێنجشەممە 18ی نیسانی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە دادوەر عەباس فەرحان حەسەن سەرۆکی کارگێری هەڵبژاردن لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و دادوەر عامر موسا محەمەد ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact