هەولێر-KDP.info- سەرۆك بارزانی، ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ـی١٠ـی٢٠١٩، لەڕێگەی تویتێكەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر، نامەیەكی كراوەی ئاراستەی بەڕێز دۆناڵد تڕەمپ كرد.
ئەمە دەقەكەیەتی:
بەڕێز سەرۆك دۆناڵد ترەمپ بۆ ئاگاداریی جەنابت: گەلی كوردستان هەمیشە داوای مافە ڕەواكانی خۆی كردووە و بەرگریی لەخۆی كردووە. پێشمەرگە ئەفسانەی داعشی تێكشكاند و كورد بەشێكی كاریگەر بوون لە هاوپەیمانیی دژی تیرۆر. خوێنی كورد زۆر لە چەك و پارە، بەهادارترە.
لەگەڵ ڕێزماندا
-