Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 14 OCT 2019 00:09 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

ماڵپەڕی KDP مەرجە تازەكانی خوێندنی باڵا بڵاو دەكاتەوە
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایدەگەیەنێت، هەوڵەكانی حكوومەتی هەرێم و وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ ئەوە بوو كە هیچی دیكە قوتابیانی كورد لە زانكۆ ئاست نزمەكانی لوبنان و قوبرس و توركیا و ئێران و سوودان نەخوێنن، بۆیە هەموو كارئاسانییەك بۆ ئەو خوازیارانە كراوە، كە دەیانەوێت خوێندنی باڵا لە كوردستان بخوێنن.

دكتۆر نەجدەت ئاكرەیی، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بە مەبەستی كارئاسانی بۆ قوتابیان و فێرخوازانی كوردستان، زۆربەی ئەو مەرجانەی كە رێگر بوون لە درێژەدان بە خوێندنی باڵا، رێك خرانەوە، لەوانەش كۆنمرە و تەمەن و توانستی زمانی ئینگلیزی، كە پێشبینی دەكەین هەفتەی داهاتوو مەرجەكان لە وەقائیعی كوردستان بڵاو ببنەوە".

ئاكرەیی ئاماژەی بەوەش دا، بۆ ئەو كەسانەی كە كۆنمرەیان خوار 60ـە، وەزارەت كۆمەڵێك ئاسانكاری كردووە بۆ ئەوەی قوتابیان نەچنە دەرەوە، لەوانەش خوێندنی دیپلۆمی باڵا بۆ ماوەی یەك ساڵ و دواتر نمرەی بەكالۆریۆس و دیپلۆمی باڵا كۆدەكرێتەوە، ئەگەر 60 دەرچوو ئەوە دەتوانێت درێژە بە خوێندنی ماستەریش بدات لە هەمان بواردا".

ناوبراو لە بارەی تەمەنیشەوە ڕایگەیاند: "بۆ رەخساندنی دەرفەتی زیاتر، بریار دراوە كە تەمەنی خوێندنی ماستەر لە 45 ساڵەوە بەرز بكرێتەوە بۆ 50 ساڵ و قوتابیی دكتۆراش لە 50 ساڵەوە بەرز بكرێتەوە بۆ 55 ساڵ".

سەبارەت بە توانستی زمانی ئینگلیزیش گوتی، كارئاسانی زۆر بۆ قوتابیان دەكرێت، لەوانەش سەنتەرەكانی زمانی باوەڕپێكراو چارەی ئەم بابەتە دەكەن و چیتر وەك پێشتر نابێت كە نەدەبوو لە پێنج كەمترت هەبێت.

 

هێدی كاكەیی

 

 




دوایین هەواڵەکان

پارتی سەرەخۆشیی لە خانەوادەی شێخ ئه‌كره‌م هه‌ناره‌یی دەکات

SUNDAY, 13 OCTOBER 2019 18:10:12

به‌ڕێزان خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو شێخ ئه‌كره‌م هه‌ناره‌یی

بابەکر زێباری بۆ KDP: داعش جارەکا دی ل سووریا سەرهەلداڤە

SUNDAY, 13 OCTOBER 2019 18:10:30

دهۆک-KDP.info- سوپاسالارێ بەرێ یێ ئیراقێ دبێژیت، داعش ل سووریا جارەکا دی سەرهەلدایەڤە و دێ بیتە گەڤەکە مەزن بۆ ئیراقێ ژی.

 

"سێشەممە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی ڕۆژئاواوە کۆ دەبێتەوە"

SUNDAY, 13 OCTOBER 2019 18:10:19

هەولێر-KDP.info-  بڕیارە ڕۆژی سێشەممەی داھاتوو پەرلەمانی کوردستان دەربارەی ڕەوشی ئاڵۆزی ڕۆژئاوای کوردستان کۆ ببێتەوە و پەرلەمانتارێکیش دەڵێ، ئەمڕۆ دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و فراکسیۆنەکانیش کۆ بوونەتەوە.

 

ئەنەکەسێ کارێن خۆ ژ ئیتلافێ راوەستاندن

SUNDAY, 13 OCTOBER 2019 17:10:56

رۆژئاڤایێ کوردستانێ-KDP.info- سەرکردەیەکی ئەنەکەسێ ڕاگەهاند، ئەوان کارێن خۆ ژ ئیتلافا نشتیمانی یا ئۆپۆزسیۆنا سوریا ڕاوەستاندن.

 
"شاندێکی باڵای پەرلەمانی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات"

SUNDAY, 13 OCTOBER 2019 17:10:33

هەولێر-KDP.info - بڕیارە بە مەبەستی ئاگاداربوون لە ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق و گەرەنتیکردنی پشکی ھەرێمی کوردستان، شاندێکی پەرلەمانی کوردستان سەردانی بەغدا بکات و ئەندامێکی لیژنەی داراییش ئاشکرای کرد، لیژنەیەکی باڵای پەرلەمانی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات.

 


 
© 2018 Kurdistan Democratic Party, KDP