Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 14 OCT 2019 00:26 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه‌
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ستگیركردنی تاوانبارێكی راگه‌یاند، كه‌ پێنج ئه‌ندامی یه‌ك خێزانی له‌ گوندێكی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی كه‌سنه‌زانی هه‌ولێر، كوشتووه‌.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر:

رێکه‌وتی ٢٠١٩/١٠/٣ له‌ نزیک گوندی (پیرڕه‌‌ش)ی شاری هه‌ولێر، ته‌رمی ژن و پیاوێک و سێ منداڵ، له‌لایه‌ن تیمه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشمانه‌وه‌ دۆزراونه‌وه‌ که‌ به‌ گوللـه‌ کوژرابوون.

دوای لێکۆڵینه‌وه و کۆکردنه‌وه‌ی "به‌ڵگه‌ی تاوان" له‌لایه‌ن تیمه‌ تایبه‌ته‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر، توانرا تاوانباره‌که‌‌ ده‌ستیشان بکرێت و  له‌ ماوه‌یه‌کی که‌مدا ده‌ستگیر بکرێت.

به‌پێی لێکۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌کان و دانپێدانانی تاوانباری ده‌ستگیرکراو (ف . ک . ر) ئێواره‌ی ٢٠١٩/١٠/٢ هه‌ستاوه‌ به‌ کوشتنی ته‌واوی ئه‌ندامانی خێزانێکی پێنچ که‌سی، که‌ پێکهاتوون له‌ باوک و دایکێک و سێ له‌ منداڵه‌کانیان، که‌ ئه‌م خێزانه‌ کوردی رۆژئاوای کوردستان و نیشته‌جێی گوندی پیرڕه‌شی شاری هه‌ولێر بوون.

تاوانبار (ف . ک . ر) سه‌ره‌تا سه‌رۆکی خێزانه‌که‌ به‌ناوی (بسام حسین رسول)ی به‌ گوللـه‌ کوشتووه‌، دواتر هاوژینه‌که‌ی به‌ناوی (سولین محمد نزیر) ئینجا هه‌ر سێ منداڵه‌کانیان به‌ناوه‌کانی ( حسێن ١١ساڵ، روشکا ٧ساڵ و محمد ٥ساڵ).

لێکۆڵینه‌وه‌کان له‌م تاوانه‌ به‌رده‌وامه‌ و له‌ ئاینده‌یه‌کی نزیکدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر، زانیاری زیاتر ده‌خاته‌ڕوو.

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر

٢٠١٩/١٠/٤




دوایین هەواڵەکان

پارتی سەرەخۆشیی لە خانەوادەی شێخ ئه‌كره‌م هه‌ناره‌یی دەکات

SUNDAY, 13 OCTOBER 2019 18:10:12

به‌ڕێزان خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو شێخ ئه‌كره‌م هه‌ناره‌یی

بابەکر زێباری بۆ KDP: داعش جارەکا دی ل سووریا سەرهەلداڤە

SUNDAY, 13 OCTOBER 2019 18:10:30

دهۆک-KDP.info- سوپاسالارێ بەرێ یێ ئیراقێ دبێژیت، داعش ل سووریا جارەکا دی سەرهەلدایەڤە و دێ بیتە گەڤەکە مەزن بۆ ئیراقێ ژی.

 

"سێشەممە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی ڕۆژئاواوە کۆ دەبێتەوە"

SUNDAY, 13 OCTOBER 2019 18:10:19

هەولێر-KDP.info-  بڕیارە ڕۆژی سێشەممەی داھاتوو پەرلەمانی کوردستان دەربارەی ڕەوشی ئاڵۆزی ڕۆژئاوای کوردستان کۆ ببێتەوە و پەرلەمانتارێکیش دەڵێ، ئەمڕۆ دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و فراکسیۆنەکانیش کۆ بوونەتەوە.

 

ئەنەکەسێ کارێن خۆ ژ ئیتلافێ راوەستاندن

SUNDAY, 13 OCTOBER 2019 17:10:56

رۆژئاڤایێ کوردستانێ-KDP.info- سەرکردەیەکی ئەنەکەسێ ڕاگەهاند، ئەوان کارێن خۆ ژ ئیتلافا نشتیمانی یا ئۆپۆزسیۆنا سوریا ڕاوەستاندن.

 
"شاندێکی باڵای پەرلەمانی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات"

SUNDAY, 13 OCTOBER 2019 17:10:33

هەولێر-KDP.info - بڕیارە بە مەبەستی ئاگاداربوون لە ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق و گەرەنتیکردنی پشکی ھەرێمی کوردستان، شاندێکی پەرلەمانی کوردستان سەردانی بەغدا بکات و ئەندامێکی لیژنەی داراییش ئاشکرای کرد، لیژنەیەکی باڵای پەرلەمانی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات.

 


 
© 2018 Kurdistan Democratic Party, KDP